حکومه‌ت یاساى چاکسازى "به‌په‌له"جێبه‌جێ ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
لیژنه‌ى باڵاى چاکسازى بڕیارى خێراکردنى جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى ده‌رکرد.
له کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 6ى ته‌موزى له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا که له‌ڕێگاى ڤیدیۆ کۆنفرانسه‌وه به‌ڕێوه‌چوو جگه له مه‌سرور بارزانی، قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت و ژماره‌یه‌ک له وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌کان به‌شداربوون، گفتوگۆ ده‌رباره‌ى هه‌نگاوه‌کانى جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى و ره‌شنووسى ژماره‌یه‌ک په‌یڕه‌وى تایبه‌ت به چاکسازى کرا.
دواى گفتوگۆکردن ده‌رباره‌ى ڕه‌شنووسى چه‌ند په‌یڕه‌وێکى ناوخۆ که له پێناو ئاسانکاریکردن بۆ جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى ئاماده‌کراون، تێبینى و سه‌رنجى پێویست له لایه‌ن به‌شداربووانه‌وه خرایه‌ڕوو، پاشان بڕیاردرا له کۆبوونه‌وه‌ى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران په‌سه‌ند بکرێن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار