له‌جیهاندا زیاتر له 4 ملیۆن توشبووى کۆرۆنا چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
تووشبوانی كۆرۆنا لەجیهاندا لە 12 ملیۆن نزیك دەبێتەوە و هاوكات رێژەی چاكبوونەوەش لە ڤایرۆسەكە لە حەوت ملیۆن كەس نزیكدەبێتەوە، رێژەی مردنیش گەیشتە زیاتر لە نیو ملیۆن كەس به‌و پێیه ئێستا له‌ته‌واوى جیهاندا زیاتر له 4ملیۆن توشبووى کۆرۆنا له‌نه‌خۆشخانه‌کاندان و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن.
بەپێی نوێترین ئامار، تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا گەیشتوەتە 11 ملیۆن و 747 هەزارو 386 توشبوو، هەروەها لەو ژمارەیەش 6 ملیۆن و 741 هەزارو 764 كەس چاكبوونەتەوە.
لەبەرامبەریشدا بەهۆی ڤایرۆسەكەوە 540 هەزار و 836 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی نوێترین ئاماری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش، تائێستا 7639 كەس توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش 2789 كەس چاكبوونەتەوە 263 بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار