پەرلەمانتارێكی هەدەپە داواى هاوکارى له‌ یه‌کێتى ئه‌وروپا ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى 

پەرلەمانتارێكی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) و هاوسەرۆکی کۆنگرەی جڤاتی دیموکراتی لە بەرامبەر ”ستەم و ناعەدالەتیی تورکیا“ هانا بۆ یەکێتی ئەوروپا دەبات.

لەیلا گوڤەن، پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە نامەیەکی بۆ پەرلەمان و پارتە سیاسییەکانی ئەوروپا ناردووە و تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە، کە بەشێوەیەکی نایاسایی مامەڵە لەگەڵ ئەو پەرلەمانتارانی دیکە کراوە.

لەیلا گوڤەن، کە دوو هەفتە بەر لە ئێستا کورسی پەرلەمانتاری لێسەندرایەوە و بارەگای پارتەکەی (پارتی کۆنگرەی جڤاتی دیموکراتی) داخرا، بە پەرلەمان و پارتە سیاسییەکانی ئەوروپای راگەیاندووە، کە دادگای تورکیا لە دەرەوەی یاسا سزا بەسەر ئەودا دەسەپێنێت.

گوڤەن، کە هاوسەرۆکی کۆنگرەی جڤاتی دیموکراتییە، بە بوونی پەیوەندیی بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و دامەزراندنی پارتەکەی لە ساڵی 2007 لەسەر داوای عەبدوڵڵا ئۆجەلانی رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، تۆمەتبار دەکرێت.

ئەو سیاسەتمەدارەی باکووری کوردستان داوا لە پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا و پارتە سیاسییەکانی دەکات بەهانایەوە بچن و ”رێگە لەو ستەم و نادادپەروەرییانەی تورکیا“ بگرن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار