وه‌زیری ناوخۆ: پێویسته توركیا و په‌كه‌كه تێگه‌یشتنیان بۆ دۆخی هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، پێویسته توركیا و په‌كه‌كه تێگه‌یشتنیان بۆ دۆخی هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت و كێشه‌كانیان له ناوخۆدا چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه، 2ته‌مموزى2020 له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند " له باره‌ی كێشه سنوورییه‌كان له ناویشیاندا شه‌ڕی په‌كه‌كه و توركیا، بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، عێراق كێشه‌ی سنووری له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ هه‌یه".
ووتیشی: ئێمه وه‌ك هه‌رێمی كوردستان خوازیارین هه‌ردوولا كێشه‌كانیان له ناوخۆدا چاره‌سه‌ر بكه‌ن، چیتر خه‌ڵك زیانمه‌ند نه‌بێت.
درەنگانی شەوی 2020/06/17 وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنی "چڕنووکی هەڵۆ"دا هێزێکی کۆماندۆی سوپای وڵاتەکەیان هاتوونەتە ناوچەی حەفتانین لە هەرێمی کوردستان بۆ ئۆپەراسیۆن دژی گەریلاکانی پارتیی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە).
هەروەها شەوی 2020/06/15 فڕۆکەکانی تورکیا شەش گوندی سنووری قەزای زاخۆیان بۆردوومانکرد کە بریتیبوون لە گوندەکانی: دشیش، حەفتەنین، رێسێ، پیربلا، گەلی پساغا و نزدوور. هاوکات تۆپخانەکانی تورکیاش لە رێگەی زەمینییەوە تۆپبارانی بەشێک لەو گوندانەیان کردووە.
رۆژى 25ى حوزه‌یران سه‌ر له‌ئێواره کاتژمێر 5:40 خوله‌ک به فرۆکه بۆردومانى گوندى کونه‌ماسى له‌ناوچه‌ى شارباژێر کراو گه‌ریلایه‌کى پارتى ژیانى ئازادى کوردستان(پژاک) شه‌هید بوو حه‌وت هاوڵاتى مه‌ده‌نى دیکه برینداربوون و هاوڵاتى به ڤیدۆ ورده‌کارى رووداوه‌که‌ى بڵاوکرده‌وه.
