وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق: بژارده‌کان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ده‌ستدرێژییه‌کانى تورکیا ئاماده‌یه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق رایگه‌یاند: سه‌رجه‌م بژارده‌کان له‌به‌رده‌م وڵاته‌که‌ى کراوه‌ن و ئاماده‌یه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى پێشێلکردنى سه‌روه‌رى عێراق له‌وانه‌ى ده‌ستدرێژییه‌کانى تورکیا.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 3ى ته‌موزى 2020، ئه‌حمه‌د سه‌حاف له لێدوانێکدا به ئاژانسى سپوتنیک-ى روسى راگه‌یاندووه کرده‌وه تاکلایه‌نه‌کان ئاسایشى سنوره‌کان به‌هێزناکه‌ن و نابنه مایه‌ى په‌ره‌پێدانى هه‌وڵه هاوبه‌شه‌کان بۆ "روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى تیرۆر".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" هێرش و بۆردومانه‌کانى تورکیا له‌نێو خاکى عێراق، سه‌رجه‌م بژارده‌کانى له‌به‌رده‌ماندا کراوه کردووه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى پێشێلکردنى سه‌روه‌رى وڵات."
سه‌حاف هێماى بۆ ئه‌وه کرد، وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ده‌ستدرێژییه‌کانیان بۆ سه‌ر سه‌روه‌رى عێراق به به‌یاننامه‌ى ئیدانه‌کردن، پاشان به یاداشتى ناڕه‌زایه‌تى و بانگهێشتکردنى باڵیۆزى تورکیا‌و هه‌روه‌ها باڵیۆزى ئێران ده‌ستپێکردوه.
هاوکات، راشیگه‌یاند:"به‌م هه‌نگاوانه‌وه ناوه‌ستینه‌وه، به‌ڵکو ده‌کرێت په‌نابه‌رینه به‌ر کۆکردنه‌وه‌ى ده‌نگیى عه‌ره‌بى له‌ڕێگه‌ى کۆمکارى وڵاتانى عه‌ره‌بى و هه‌روه‌ها کۆکردنه‌وه‌ى ده‌نگیى ئیسلامى له‌ڕێگه‌ى رێکخراوى هاریکاریى ئیسلامی، ده‌کرێت بگه‌ینه پێشکه‌شکردنى سکاڵا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان و ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تی."
ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه که عێراق له سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌یدا چه‌ند بنه‌مایه‌کى ره‌چاوکردووه بۆ رێزگرتن له په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، له‌وانه ده‌ستوه‌رنه‌دانه له کاروبارى ناوخۆى هیچ وڵاتێک و پێشێلنه‌کردنى سه‌روه‌رییه‌که‌ى و ره‌چاوکردنى بنه‌ماکانى دراوسێى باش، ده‌بێت هه‌موانیش به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ عێراق بکه‌ن.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف له کۆتایى قسه‌کانیدا جه‌خت له‌وه‌ش ده‌کاته‌وه هه‌ر کرده‌وه‌یه‌کى تاکلایه‌نه‌یان ره‌تکردۆته‌وه که ببێته لێدان له سه‌روه‌رى عێراق، یا زیان به موڵک و ماڵى گشتى و تایبه‌ت بگه‌یه‌نێت.
