فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا سنوری زاخۆ بۆردومان دەکەن

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
لە ئێستادا فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا ناوچەکانی ئەڤل و پیربلا و دەوروبەری گوندی منینێ لە سنوری ناحیەی دەرکار سەر بە قەزای زاخۆ بۆردومان دەکەن.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا جارێکی دیکە بە ئاسمانی سنوری ناحیەی دەرکار سەر بە قەزای زاخۆدا سوڕاونەتەوە و ناوچەکانی ئەڤل و پیربلا و دەوروبەری گوندی منینێ-یان بۆردومانکردوە.
پێشوتریش فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەند ناوچەیەکی گوندی بەرەخێی سەر بە ناحیەی دەرکار لە سنوری قەزای زاخۆیان بۆردومان کردوە و بە گوێرەی زانیارییەکان بۆردومانەکە زیانی گیانی نەبوە، بەڵام بەشێک لە پوش و پاوانی بەرزاییەکانی ئەو گوندە سوتاون.
لە ناوەڕاستی مانگی رابردوەوە توركیا چەندینجار هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ناوچە سنورییەكانی هەرێم بەبیانوی هەبونی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان ئەنجامداوە.

بابهتی پهیوهندیدار