له‌سه‌ر داواى وه‌زیرى ته‌ندروستى هاوکارى پزیشکى ده‌گه‌یه‌نرێته هه‌رێم

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند، هه‌فته‌ی داهاتو هاوكاری ته‌ندروستی به‌مه‌به‌ستی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا دەگەیەنێتە هه‌رێمی كوردستان.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، ئێوارەی ئەمڕۆ وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی تەلەفۆنیدا ئەو داوایەی لە بەرپرسی تەندروستی جیهانیی کردووە.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، هه‌فته‌ی داهاتو رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌سه‌ر داوای وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم هاوكاری ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێته هه‌رێمی كوردستان.
ئاماژە بەوەشکراوە، وه‌زیری ته‌ندروستی وێڕای سوپاس كردن داوای گه‌یاندنی هاوكاریه‌كانی ڕێكخراوی WHO كرد.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان هاوكاریه‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی پێكدێن كه‌لوپه‌لی خۆپارێزی و ده‌مامك و ده‌ستكێش و بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتو ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكرێن.
لە 24 کاژێری رابردوو بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی، 254 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون، بەوەش ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بۆ شەش هەزار و 657 تووشبوو بەرزبووەوە. لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە، "هەفتەی داهاتوو هاوکاری دەگاتە هەرێمی کوردستان".
لە سەرەتای مانگی نیسان و لە رۆژی جیهانیی تەندروستیشدا، د. سامان بەرزنجی داوای لە نەتەوەیەكگرتووەكان، رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و رێكخراوی تەندروستیی جیهانی کرد كە "دەستی هاوكاری و پاڵپشتی و پێداویستی پزیشكی بۆ هەرێمی كوردستان درێژبكەن بۆئەوەی ئەم قۆناخە سەختە تێبپەڕێنین".
لە رۆژی 19ـی نیسانیش، رێکخراوی تەندروستی جیهانی حەوت بارهەڵگر لە پێداویستی پزیشکی و خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنای پێشکەشی هەرێمی کوردستان کرد.
