په‌رله‌مانتارێکى گۆڕان: ئه‌وانه‌ى برینداربوون له کونه‌ماسى ده‌بێت قه‌ره‌بوو بکرێنه‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
ئه‌ندامێکى په‌رله‌مانى عێراق له فراکسیۆنى گۆڕان ده‌ڵێت، ئه‌و هاوڵاتییه مه‌ده‌نیانه‌ى له بۆردومانه‌که‌ى تورکیا له گوندى کونه‌ماسى ناوچه‌ى شارباژێر برینداربوون ده‌بێت قه‌ره‌بوو بکرێنه‌وه.
رۆژى 25ى حوزه‌یران سه‌ر له‌ئێواره کاتژمێر 5:40 خوله‌ک به فرۆکه بۆردومانى گوندى کونه‌ماسى له‌ناوچه‌ى شارباژێر کراو گه‌ریلایه‌کى پارتى ژیانى ئازادى کوردستان(پژاک) شه‌هید بوو حه‌وت هاوڵاتى مه‌ده‌نى دیکه برینداربوون و هاوڵاتى به ڤیدۆ ورده‌کارى رووداوه‌که‌ى بڵاوکرده‌وه.
به‌هار مه‌حمود، ئه‌ندامى فراکسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" پێش بۆردومانه‌که‌ى گوندى کونه‌ماسى ناوچه‌ى شارباژێر داواى کۆبونه‌وه‌یه‌کى تایبه‌تمان کردووه له په‌رله‌مانى عێراق که بۆردومانه‌کانى تورکیا رابگیرێت و هاوڵاتیانى مه‌ده‌نى پارێزرابوون".
هه‌روه‌ها وتیشى:" دواى بۆردومانه‌که‌ى تورکیا له گوندى کونه‌ماسى که چه‌ندین هاوڵاتى مه‌ده‌نى برینداربوون و بونه‌ته قوربانى به‌نیازین نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ى مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق بکه‌ین تا هه‌موو ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى به بۆردومانه‌کانى تورکیا شه‌هیدو برینداربوون قه‌ره‌بووى ماددى بکرێنه‌وه، هه‌رچه‌نده قه‌ره‌بووى ماددى بۆ ئه‌وان جێگه‌ى ئه‌وه ناگرێته‌وه که بونه‌ته قوربانى رووداوه‌کان".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى گۆڕان ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که چیرۆکى ئه‌و هاوڵاتیه مه‌ده‌نیانه‌ى بیستووه که له کونه ماسى برینداربوون، وتیشى:" ئاماده‌ین هاوکاریان بین و سکاڵا و ده‌نگیان بگه‌یه‌نین به شوێنى مه‌به‌ست".
به‌هار مه‌حمود، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که له‌ئێستادا به‌هۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوه ده‌وام ناکرێت له نوسینگه‌ى په‌رله‌مانى عێراق و کۆبونه‌وه‌کانیش له به‌غدا راوه‌ستاوه، به‌ڵام وتیشى:" با په‌یوه‌ندیم پێوه بکه‌ن هاوکاریان ده‌بین".
