له 24 کاتژمێرى رابردوودا ژماره‌ى توشبون و گیانله‌ده‌ستدان به‌ڕێژه‌ى نیوه که‌مى کردووه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
شه‌وى رابردوو وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردودا 139 توشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە و شەش حاڵەتی مردنیش هەبووە، به به‌راورد به 24کاتژمێرى رابردوو که 348 که‌س توشى ڤایرۆسه‌که بون 18گیانله‌ده‌ستدان هه‌بووه به‌و پێیه به ڕێژه‌ى نیوه زیاتر توشبوون و گیانله‌ده‌ستدان که‌مى کردووه.
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردودا 139 توشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە بەم شێوەیە بووە، هەولێر 40 توشبوو، سلێمانی 31 توشبوو، گەرمیان 55 توشبوو، دهۆک 4 توشبوو و لە هەڵەبجەش 9 توشبووی کۆرۆنا تۆمارکراوە.
له‌کاتێکدا له 24کاتژمێرى رۆژى رابردوودا که ده‌کاته شه‌ممه، 27ى حوزه‌یرانى 2020 وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان گیانلەدەستدانی 18 تووشبووی کۆرۆنا و تووشبوونی 348 کەسی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند ووە.
لەبارەی ئاماری گیان لەدەستدانیش ئەوە خراوەتەڕو، دوێنێ یه‌کشه‌ممه، لە سلێمانی دوو کەس، هەولێر دوو کەس، راپەڕین یەک کەس و لە هەڵەبجەش کەسێکی دیکە بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
به‌ڵام له رۆژى شه‌ممه دا 18که‌س گیانى له‌ه‌دستداوه که لە سلێمانی 14 کەس، هەولێر 1 کەس، گه‌رمیان 3که‌س بووه.
تائێستا لە هەرێمی كوردستان، پێنج هەزار و 672 توشبووی کۆرۆنا تۆماركراون، لەو ژمارەیەش هەزار و 675 كەس چاكبونەتەوە و 186 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.
