روسیا: سێ‌ ڤاكسینی دژە كۆرۆنا سەركەوتو بوو

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى 

 سەرۆكی ناوەندی "ڤیكتۆر"ی روسی رایگه‌یاند تاقیكردنەوەكانیان لەسەر سێ‌ ڤاكسینی دژە كۆرۆنا سەركەوتو بوە.

رینات ماكسیۆتۆڤ  سەرۆكی ناوەندی "ڤیكتۆر"ی روسی تایبەتمەند لە زانستی پەتا و ڤایرۆسەكانبە ئاژانسی "نۆڤۆستی" رایگەیاندوە، نمونەی سێ‌ ڤاكسینی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنا "كۆڤید-19" سەركەوتو بون لە تاقیكردنەوەكاندا و بەرگریان دژی توشبون بە ڤایرۆسەكە و بەرەنگاربونەوەی دروستكردوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، ژمارەیەك تیم، كە لە 100 كەس پێكدێت و تایبەتمەندن، لەئێستادا كاردەكەن لەسەر بەرهەمهێنانی نەوەی یەكەمی ڤاكسینی دژە ڤایرۆسەكە.

بەوتەی سەرۆكی ناوەندی "ڤیكتۆر"ی روسی، گرنگترین شت ئەوەیە بەرگری دژی ڤایرۆسەكە لای ئەو كەسانە دروستبێت، كە ڤاكسینەكە وەردەگرن، بەرهەمهێنانی دەرمانێكی پارێزراو كە توانای ئەوەی هەبێت ئەو بەرگرییە دروستبكات، ئەركە قورسەكەیە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار