بڵێسه جه‌بار فه‌رمان: تورکیاى به‌ناو ئیسلام ئه‌جرى دراوسێیه‌تی نازانێ

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له په‌رله‌مانى عێراق ئاماژه به‌وه ده‌دات که تورکیا دژى ئه‌زمونى هه‌رێمى کوردستانه‌و ده‌شڵێت:" تورکیاى به‌ناو ئیسلام ئه‌جرى دراوسێیه‌تی نازانێ".
بڵێسه جه‌بار فه‌رمان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 26ى حوزه‌یرانى 2020، له لاپه‌ڕه‌ى خۆى له فه‌یسبوک له نوسینێکدا له‌ژێر ناوى "چه‌کى دیبلۆماسى چاره‌سه‌ره(تورکیا دژى ئه‌زمونى هه‌رێمى کوردستانه)" وتویه‌تی"له روداوه‌که‌ى کونه‌ماسیه‌وه ده‌رکه‌وت ته‌نیا ئیدانه‌کردن و به‌یان ده‌رکردن به‌س نیه‌و هیچ له‌مه‌سه‌له‌که ناگۆڕێت."
ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که هه‌موو هه‌فته‌و مانگ و وه‌رزو ساڵێک تراژیدیا رومان تێ ئه‌کات. "تورکیا کورد به دوژمنى خۆى ده‌بینێ له شیلادزێ بژیت یان شارباژێڕ."
بڵێسه باسى ئه‌وه ده‌کات که "تورکیا دژى ئه‌زمونى هه‌رێمى کوردستانه. ئاخر کاره‌ساته سه‌یرانگاکان بکرێنه ئامانج و له‌گه‌ڵ مناڵ و ئازیزانت روو له سه‌یرانگایه‌ک بکه‌یت شه‌ھید بکرێى یا بریندار ببیت...تورکیاى به‌ناو ئیسلام ئه‌جرى دراوسێیه‌تیش نازانێ، هه‌مو سنورێکى سیاسى و جوگرافى و قانونى ئه‌به‌زێنێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى یه‌کێنى نوسیویه‌تی"له‌گه‌ڵ شه‌ڕ و کوشتن و چاره‌سه‌رى چه‌کدارى نیم، رێگاى دیپلوماسى و چه‌کى دیبلۆماسى باشترین فشاره بۆ راگرتنى ئه‌م زوڵم و تاوانانه."
