ته‌ندروستى سلێمانى بۆ هاوڵاتى: پێنج توشبوى دیکه ئه‌مڕۆ به کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه

5 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى سلێمانى بۆ کاروبارى کارگێرى ئامارى گیانله‌ده‌ستدانى تووشبوانى ڤایرۆسى کۆرۆناى بۆ هاوڵاتى ئاشکرا کرد که که‌ته‌نیا ئه‌مرۆ تائێستا 5که‌سی دیکه له توشبوان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى سلێمانى بۆ کاروبارى کارگێرى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 5 که‌سی دیکه تائێستا به ڤایرۆسى کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد که ته‌مه‌نى ئه‌و 5 که‌سه له‌نێوان 60 ساڵ 90 ساڵدایه و جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه دواى ئه‌وه‌ى له شه‌وه‌وه بارى ته‌ندروستیان تێکچووه ئه‌م به‌یانیه گیانیان سپاردووه.
گیانله‌ده‌ستدان به ڤایرۆسى کۆرۆنا به‌م 5 که‌سه‌ى ئه‌مڕۆى پارێزگاى سلێمانییه‌وه گه‌یشته 171 که‌س.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار