ته‌ندروستى هه‌ولێر: سبه‌ینێ موچه دابه‌ش ده‌کرێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئاگادارى سه‌رجه‌م پزیشک و کارمه‌ندان ده‌که‌نه‌وه که سبه‌ینێ شه‌ممه له‌به‌شى ژمێریارى دیوانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى موچه به سیستمى نوێ دابه‌شده‌کرێت.
ئه‌مشه‌و هه‌ینى 26ى حوزه‌یران، ته‌ندروستى هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێکدا، ئاگادارى گشت پزیشکان و کارمه‌ندان ده‌کاته‌وه که کاتژمێر 9:30 خوله‌کى سبه‌ینێ شه‌ممه، موچه‌ى مانگى (2/شوبات) هاوشێوه‌ى مانگى یه‌ک له دیوانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى به‌شى ژمێریارى به سیسته‌مى نوێى موچه و پێى ڕێنماییه‌کانى خۆپارێزى له ڤایرۆسى کۆرۆنا دابه‌شده‌کرێت.
هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى هه‌ولێر داوا له‌گشت پزیشکان و کارمه‌ندان ده‌که‌ن ئه‌وانه‌ى موچه‌یان له دیوانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه ده‌بێت ده‌مامک و ده‌ستکێش به‌کاربهێنن.
