پژاک: تورکیا له هێرشه‌که‌ى کونه‌ماسیدا ئێمه‌ى کردووه‌ته ئامانج
"له‌هێرشه‌که‌دا پێشمه‌رگه‌یه‌کى پژاک شه‌هید بووه‌و سیانى دیکه برینداربوون"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌نجومه‌نى پارتى ژیانى ئازادى کوردستان (پژاک) ئاشکرایکرد، گرووپێک له هه‌ڤاڵانیان کاتى گه‌ڕانه‌وه له راپه‌ڕاندنى ئه‌رکه‌کانیان، له ناو ئوتومبێلێکدا ده‌بنه ئامانجى هێرشى فڕۆکه‌ى جه‌نگى و سیخوڕییه‌کانى ده‌وڵه‌تى فاشیستى تورکیا.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 26ى حوزه‌یرانى 2020 پژاک له ڕونکردنه‌وه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند، "له رێکه‌وتی٢٥/٦/٢٠٢٠ کاتژمێر پێنجى پاش نیوه‌ڕۆ له سه‌یرانگاى کونه‌ماسى سه‌ر به هه‌رێمى شارباژێر، گرووپێک له هه‌ڤاڵانمان کاتى گه‌ڕانه‌وه له راپه‌ڕاندنى ئه‌رکه‌کانیان، له ناو سیاره‌یه‌کدا ده‌بنه ئامانجى هێرشى فڕۆکه‌ى جه‌نگى و سیخوڕییه‌کانى ده‌وڵه‌تى فاشیستى تورکیا".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌کردووه له ئه‌نجامى ئه‌و هێرشه‌دا کۆمه‌ڵێک هاووڵاتى باشوورى کوردستان که بۆ سه‌یران له‌و شوێنه بوون، ده‌بنه ئامانج و زه‌ره‌ر و زیانێکى زۆر به ماڵ و سامانى خه‌ڵک گه‌یشتووه له‌ناوچه‌که‌دا.
هاوکات جه‌ختله‌وه ده‌که‌نه‌وه که" به هۆى ئه‌و هێرشه دڕندانه‌یه‌وه هه‌ڤاڵێکمان گه‌یشته پله‌ى به‌رزى شه‌هاده‌ت و سێ هه‌ڤاڵیشمان بریندار بوون و وێڕاى شه‌رمه‌زارکردنى ئه‌و هێرشانه‌ى ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورکیا، هیواى شه‌فاى عاجیل بۆ بڕینداران ده‌خوازین و له داهاتوویێکى نزیکدا، زانیارى وردتر سه‌باره‌ت به چۆنێتى ئه‌و رووداوه بۆ ڕاى گشتى بڵاوده‌که‌ینه‌وه".
