وەزارەتی دارایی: سبه‌ى مووچەی پێشمەرگە دابه‌ش ده‌كرێت

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

وەزارەتی دارایی خشتەی نوێی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ مانگی 2 راگه‌یاند.

وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگه‌یاند كه‌ سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ 28ی حوزه‌یرانی 2020، موچه‌ی دیوان و لیواكانی وه‌زاره‌‌تی پێشمه‌رگه‌ بۆ مانگی 2020/2 خه‌رج ده‌كرێت، ئاشكراشیكردوه‌ كه‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ 29ی حوزه‌یران موچه‌ی یه‌كه‌ی 70 و 80‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

ئه‌مڕۆش وه‌زاره‌تی دارایی به‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی وەزارەتی تەندروستی ده‌ستی به‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی شوباتی ئەمساڵ كرد.

 حکومەتی هەرێم چەند بڕیارێکی نوێی بۆ کەمکردنەوەی موچە و دەرماڵەی فەرمانبەران دەرکرد و بەپێی بڕیارەکان بە رێژەی 21% موچەی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێم کەمکرایەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، نزیکەی 50 رۆژە موچە دابەشنەکراوە، سەرباری ئەوەی بەغدا لە مانگی رابردوودا بڕی 400 ملیار دیناری رەوانەی هەرێم کرد، دواتر حکومەتی هەرێم رایگەیاند، بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی یەک قەرزی لە کۆمپانیاکان کردوە و بڕێکی زۆری پارەکەی بەغدای بۆ دانەوەی ئەو قەرزانە تەرخان کردووە، بەو هۆیەوە دابەشکردنی موچە دواکەوتوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار