که‌جه‌که: سلێمانى و باشور به‌ره‌نگارى تورکیا ده‌بنه‌وه... په‌که‌که و یه‌کێتى به‌گژیه‌کدا نادرێن
"ده‌وڵه‌تى تورک به سیاسه‌تى پارتى شادمانه و ده‌یه‌وێت یه‌کێتیش هه‌مان سیاسه‌تى پارتى په‌یڕه‌و بکات"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هاوسه‌رۆکایه‌تى کۆنسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى که‌جه‌که له سه‌ر هێرشه‌که‌ى تورک بۆ سه‌ر سه‌یرانگاى کونه‌ماسى له ناوچه‌ى شارباژێڕى سلێمانى، رایانگه‌یاند:" ده‌وڵه‌تى تورک به سیاسه‌تى پارتى شادمانه و ده‌یه‌وێت یه‌کێتیش هه‌مان سیاسه‌تى پارتى په‌یڕه‌و بکات " سلێمانى و باشور به‌ره‌نگارى تورکیا ده‌بنه‌وه... په‌که‌که و یه‌کێتى به‌گژیه‌کدا نادرێن".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 26ى حوزه‌یرانى 2020 هاوسه‌رۆکایه‌تى کۆنسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى کۆماجڤاکێن کوردستان که‌جه‌که له سه‌ر هێرشه‌که‌ى تورکیا بۆ سه‌ر ناوچه‌ى شارباژێر له سلێمانى رایگه‌یاند:" تورکیا هێرش ده‌کاته سه‌ر هه‌ر هێزێکى سیاسى وڵات و گه‌له‌که‌مان که سه‌ریان له‌به‌رى دانانه‌وێنن" و داواشى کرد، "هیچ که‌س و لایه‌نێک هاوکارى ئه‌و ده‌وڵه‌ته فاشیست و داگیرکه‌ر نه‌کات، خه‌ڵکى سلێمانى و گه‌لى باشور ڕووبه‌ڕووى ده‌به‌نه‌وه و هێرشه‌کانى پوچه‌ڵ ده‌که‌نه‌وه".
هاوسه‌رۆکایه‌تى کۆنسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى کۆماجڤاکێن کوردستان- که‌جه‌که ئه‌وه ده‌خه‌نه‌روو که "ده‌وڵه‌تى تورکیا به هاوپه‌یمانى فاشیستى ئاکه‌په و مه‌هه‌په هێرش سه‌ر هه‌ر هێزێکى سیاسى وڵات و گه‌له‌که‌مان که سه‌ریان له‌به‌رى دانانه‌وێنن، داواشى کرد هیچ که‌س و لایه‌نێک هاوکارى ئه‌و ده‌وڵه‌ته فاشیست و داگیرکه‌ر نه‌کات".
که‌جه‌که هێماى بۆ ئه‌وه‌شکردووه ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورکیا له باکورى کوردستان درێژه به سیاسیه‌تى له ناوبردنى گه‌لى کورد ده‌دات و له رۆژئاوا و باشورى کوردستان و شه‌نگال و مه‌خموریش به‌رده‌وام هێرش ئه‌نجام ده‌دات، "دوژمانایه‌تى خۆشى بۆ شارى سلێمانى ڕاگه‌یاند"، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌هات که وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا چاوشئۆغلو رایگه‌یاند: "کاریگه‌رى په‌که‌که له سه‌ر سلێمانى هه‌یه".
که‌جه‌که ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، سلێمانى یه‌کێکه له‌و شارانه‌ى که له سه‌ره‌تاوه تا ئێستا به‌رده‌وام شوێنى وڵاتپارێزان و ڕووناکبیران بووه و یه‌کێکه له شاره سه‌ره‌کیه‌کانى کوردایه‌تى و هه‌میشه تامه‌زرۆى پێکهێنانى یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى بووه و هه‌میشه‌ش خۆى نۆژه‌ن ده‌کاته‌وه، بۆیه ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورکیا به دیاریکراوى هێرش ده‌کاته سه‌ر ڕابردوو و ئیستا و داهاتووى ئه‌و شاره.
هاوکات، که‌جه‌که ده‌شڵێت ده‌زانن، فشارى ڕ‌ژێمى تورکیا له سه‌ر پارت و لایه‌نه‌کانى باشورى کوردستان هه‌یه و هه‌وڵ ده‌دات بیاندات به گژى په‌که‌که‌دا. "ئه‌و گوشاره‌ش به تایبه‌تى له په‌ده‌که و یه‌نه‌که ده‌کرێت. ده‌وڵه‌تى تورک هه‌میشه ڕایده‌گه‌یه‌نیت: :به سیاسه‌تى په‌ده‌که شادمانه و ده‌یه‌وێت یه‌نه‌که‌ش هه‌مان سیاسه‌تى په‌ده‌که په‌یڕه‌و بکات. ئه‌و هێرشه‌ى سه‌ر سلێمانیش به‌هه‌مان ئامانجه و ده‌یه‌ویت یه‌نه‌که‌ش ده‌سته‌مۆبکات و دژى په‌که‌که به‌کارى بهێنیت".
که‌جه‌که باس له که‌سایه‌تى مام جه‌لال و دۆستایه‌تى له‌گه‌ڵ رێبه‌ر ئاپۆدا ده‌کات و ڕایگه‌یاندوه: "ئه‌و دۆستایه‌تیه تا دوایین ساته‌کانى ژیانى به‌رده‌وام بوو و به‌رله نه‌خۆشکه‌وتنى ده‌ستى به که‌مپه‌ینى ئازادکردنى رێبه‌ر ئاپۆ کرد بوو... مام جه‌لال و ئیبراهیم ئه‌حمه‌د په‌یوه‌ندى دۆستانه‌یان له‌گه‌ڵ ته‌ڤگه‌ره‌که‌مان هه‌بوو و ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌شیان بۆ نێو شارى سلێمانى گواستبوویه‌وه و ئه‌نجامى ئه‌وه‌ش له‌و شاره و باشورى کوردستان به‌گشتى خۆشه‌ویستیه‌ک بۆ په‌که‌که و ڕێبه‌ر ئاپۆ ئافڕێنرا، مام جه‌لال و ڕێبه‌ر ئاپۆ له سه‌ر بناغه‌یه‌کى باش په‌یوه‌ندیه‌کانى په‌که‌که و یه‌نه‌که‌یان داڕشت و بونیاتنا".
که‌جه‌که له سۆنگه‌ى هێرشه‌کانى ئه‌م دوایه‌وه ئاشکرایش ده‌کات: "وادیاره له ئێستا به‌دواوه ڕ‌ژێمى تورکیا هێرشى له‌و جۆره بۆ سه‌ر ناوچه‌کانى نزیک سلێمانى ئه‌نجام بدات. ئه‌گه‌ر گه‌ل و لایه‌نه‌کان له دژى ئه‌و هێرشانه وه‌خۆ نه‌که‌ون و ئه‌وا هێرشه‌کان فراوانتر ده‌بن. بێگومان خۆشه‌ویستى چین و هاوسه‌رۆکانى کۆماجڤاکێن کوردستان ئه‌وه‌ش دووپاتده‌که‌نه‌وه که
"راسته په‌که‌که و یه‌کێتى دوو پارتى جودان، به‌ڵام هه‌ر کاتێ پێویست بکات ڕه‌خنه‌شى لێده‌گرین پێداگیرین که گوشار و هێرشه‌کانى ڕ‌ژێمى تورکیا ناتوانن یه‌کێتى و په‌که‌که ڕووبه‌ڕووى یه‌کدى بکه‌نه‌وه".، که‌جه‌که وا ده‌ڵێت.
که‌جه‌که لێدوانه‌کانى وه‌زیر ده‌ره‌وه‌ى تورکیا چاوشئۆغلو گرێ ده‌داته‌وه به فراوانکردنى هێرش و پیلان داگیرکه‌رانه‌کانى تورکیا و قه‌ڵسبوونى به‌رامبه‌ر به سلێمانى کورد و پێوایه گه‌لى کورد و هیزه سیاسیه‌کانى به‌ره‌نگارى هێرشه‌کان ببنه‌وه و مایه‌پووچیان بکه‌نه‌وه. جه‌خت ده‌کاته‌وه که چاوشئۆڵو چیده‌کات با بیکات، به‌ڵام هه‌رگیز ناتوانێت کوردان بدات به گژى یه‌کدیدا و خه‌ڵکى سلێمانى و گه‌لى کورد به‌رنگارى ئامانج و پیلانه‌کانه داگیرکاریه‌کان ده‌بنه‌وه و ڕێکسه‌که‌ى ده‌وڵه‌تى تورکیا و چاوشئۆغلو ده‌که‌نه‌وه به‌خوری.
