به‌رهه‌م ساڵح داواى ده‌ستبه‌جێى راگرتنى هێرشه سه‌ربازییه‌کانى تورکیا ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى عێراق داواده‌کات ده‌ستبه‌جێ هێرشه سه‌ربازییه‌کانى تورکیا رابگیرێت و به‌پێشێلکارى خاکه‌که‌ى داده‌نێت.
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق له راگه‌یه‌ندراوێکیدا که وێنه‌یه‌کى بۆ (هاوڵاتى) نێردراوه ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ات که"سه‌رۆکایه‌تى کۆمار داواده‌کات سه‌رجه‌م ئه‌و پێشێلکارییانه‌ى بۆ سه‌ر سه‌روه‌رى خاکى عێراق ئه‌نجامده‌درێن بوه‌ستێندرێن، که به‌شێوه‌یه‌کى به‌رده‌وام له‌لایه‌ن چالاکییه سه‌ربازییه‌کانى تورکیاوه ئه‌نجامده‌درێت و سنوره ئاسمانییه‌کانى وڵات ده‌به‌زێنێت، که به‌هۆیه‌وه چه‌ندین هاوڵاتیى بونه‌ته قوربانی".
هه‌روه‌ها ئه‌و بۆردومانانه‌ى تورکیاى به "پێشێلکارییه‌کى دیار و به‌رچاو بۆ پێوه‌ره‌کانى دراوسێییه‌تى باش ناوبردوه که ده‌رچوونه له په‌یمان و رێسا و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان.
له کۆتایى راگه‌یه‌ندراوه‌که‌شدا، سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى عێراق ئه‌و پێشێلکارییانه‌ى ئیدانه‌کردوه، جه‌ختیشیکردوه‌ته‌وه له‌سه‌ر گرنگیى چاره‌سه‌رکردنى کێشه سنورییه‌کان و دۆسییه ئه‌منییه‌کانى نێوان عێراق-تورکیا، له‌رێگه‌ى هه‌ماهه‌نگى و هاوکارى نێوانیان.
ئێواره‌ى دوێنێ پێنجشه‌ممه، له ئه‌نجامى بۆردومانى فڕۆکه‌یه‌کى تورکیدا له هاوینه‌هه‌وارى کونه‌ماسى له‌ناو خاکى هه‌رێم، دوو هاوڵاتى مه‌ده‌نى شه‌هید بون و هه‌شتى دیکه‌ش برینداربون.
