وه‌زیرێکى حکومه‌تى هه‌رێم: ئه‌م هه‌فته‌یه ته‌ندروستى و ناوخۆ و پێشمه‌رگه موچه وه‌رده‌گرن

5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى که له حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه پێى گه‌یشتووه، ئه‌م هه‌فته‌یه سێ وه‌زاره‌ت موچه وه‌رده‌گرن.
وه‌زیرێکى حکومه‌تى هه‌رێم که نه‌ویست ناوى بهێندرێت جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که بودجه‌ى له‌سه‌دا 80 موچه ئاماده‌یه‌کراوه‌و ئه‌م هه‌فته‌یه وه‌زاره‌ته‌کانى (ته‌ندروستى، ناوخۆ، پێشمه‌رگه) موچه وه‌رده‌گرن به‌شێوه‌یه‌ک که ته‌ندروستى رۆژى یه‌کشه‌ممه‌و ناوخۆ سێشه‌ممه‌و پێشمه‌رگه 5 شه‌ممه ده‌بێت.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که وه‌زاره‌تى دارایى خشته‌ى موچه‌ى ئه‌و سێ وه‌زاره‌ته‌که‌ى پاش بڕینى رێژه‌یى له‌سه‌دا 21 پێگه‌شتووه‌و وه‌زاره‌ته‌کان دوێنێ 5 شه‌ممه ته‌سلیمى وه‌زاره‌تى داراییان کردووه.
ده‌رباره‌ى وه‌زاره‌ته‌کانى دیکه، ئه‌وه‌ى روونکرده‌وه به‌شێک له‌و 400 ملیاره‌ى به‌غدا بۆ هه‌رێمى ناردوو که بڕه‌که‌ى 220 ملیار دینار بووه له‌گه‌ڵ داهاتى فرۆشتنى نه‌وت و داهاته‌کانى ناوخۆ له‌به‌رده‌ست وه‌زاره‌تى دارایدایه‌و دابه‌شکردنى موچه ناوه‌ستێت.
دوێنێ پێنجشه‌ممه محه‌مه‌د قادر، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بۆ هاوڵاتى جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که رۆژى یه‌کشه‌ممه یان دووشه‌ممه موچه‌ى وه‌زاره‌ته‌که‌یان پاش بڕینى له‌سه‌دا 21ى موچه به‌پێى زۆر‌و که‌مى موچه‌کان دابه‌ش ده‌کرێت.
