هاوڵاتى ئێران هێزێکى زۆرى سوپاى پاسدارانى هێناوه‌ته‌سه‌ر سنووره‌کانى هه‌رێمى کوردستان و فه‌رمانده‌ى هێزى وشکانیان ده‌ڵێت:" ئامانجمان لێدانى بنکه و باره‌گاکانى حزبه‌کانى رۆژهه‌ڵاتى کوردستانه له خاکى باشوورى کوردستانن". ئه‌مڕۆ 23ى حوزه‌یرانى 2020 محه‌مه‌د پاکپوور، فه‌رمانده‌ى هێزى پیاده‌ى سوپاى پاسداران له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا که له شوێنى مانۆڕى سه‌ربازى سوپاى پاسداران له سنووره‌کانى مه‌ریوان ئه‌نجامدرا رایگه‌یاند"هاوشێوه‌ى ساڵانى رابردوو بنکه و باره‌گاى هێزه دژبه‌ره‌کان له خاکى عێراق و هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ینه ئامانج". ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ى سوپاى پاسداران راشیگه‌یاند:"ئه‌مساڵ بنکه‌کانى ئه‌و هێزانه له نزیک سنوور و شوێنه‌کانى دیکه‌ش ده‌که‌ینه ئامانج". فه‌رمانده‌ى هێزى پیاده‌ى سوپاى پاسداران، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که هه‌رێمى کوردستان و عێراق ده‌بێ چاودێرى زیاترى سنووره‌کان بکه‌ن و ئه‌و شوێنانه نه‌هێڵن که"دژبه‌ران به‌کاریان دێنن و پێویسته هه‌روه‌ها خه‌ڵکى ئه‌و ناوچانه خه‌ڵک له نزیک بنکه‌کانى ئه‌و لایه‌نانه دوور بکه‌ونه‌وه". سوپاى پاسداران چه‌ند رۆژێکه ده‌ستیکردووه به گواستنه‌وه‌ى هێزێکى زۆر به چه‌کى قورسه‌وه بۆ ناوچه سنوورییه‌کانى نێوان مه‌ریوان و پێنجوێن له‌سنوورى رۆژهه‌ڵات و باشوورى کوردستان. خه‌ڵکیشیان ئاگادارکردووه‌ته‌وه که تا کۆتایى ئه‌م هه‌فته‌یه سه‌ردانى ناوچه‌ى چل چه‌مه و به‌رزاییه‌کانى نه‌که‌ن. سوپاى پاسداران ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند، له سنووره‌کانى مه‌ریوان مانۆڕێکى گه‌وره‌ى سه‌ربازى به‌ڕێوه‌ده‌بات و له مانۆڕه‌که‌دا یه‌که‌کانى هێزى وشکانی، ئاسمانی، فڕۆکه‌ى بێ فڕۆکه‌وان و تیمه تایبه‌ته‌کانیان به‌شدارن. له‌لایه‌کى دیکه‌وه، ئه‌مڕۆ فه‌رمانده‌یى یه‌کینه‌کانى پاراستنى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان، یه‌ره‌که، که باڵى سه‌ربازى پژاکه رایگه‌یاند، ئێران هێزێکى زۆرى له گونده سنوورییه‌کانى شارى مه‌ریوان له ناوچه‌کانى چل چه‌مه، دووبرا و سوڵتان، مه‌ڕداره‌کانیان ده‌رکردووه و له شه‌وى رابردووه‌وه فڕۆکه‌ى بێ فڕۆکه‌وان به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌دا ده‌سووڕێنه‌وه.
شاناز حه‌سه‌ن تمه‌ن به‌رانبه‌ر به دراوه بیانییه‌کان هاره‌ى کرد یه‌ک دۆلارى ئه‌مه‌ریکى به‌رانبه‌ر به دوو ملیۆن و 62 هه‌زار تمه‌نى ئێرانییه. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23ى حوزه‌یرانى 2020 محه‌مه‌د قادر له کۆمپانیاى زه‌له‌ره‌ش له‌ناو بازاڕى دۆلاره‌که‌ى سلێمانى به‌هاوڵاتى وت:"نزمبونه‌وه‌ى به‌هاى تمه‌نى ئێرانى به‌هۆى ئه‌وه‌وه‌یه که تاران چه‌ند ساڵێکه گه‌مارۆى ئابوورى له‌سه‌ره". هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکرد حکومه‌تى ئێران ئاڵتونى ده‌خسته بازاره‌وه بۆ ئه‌مه‌ى به‌هاى تمه‌نه‌که‌ى نه‌شکێت، به‌ڵام ئێستا ئاڵتون ناخاته بازاره‌وه‌و ته‌مه‌ن هاره‌ى کردووه. ناوبراو ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌کرد به به‌راورد به دوێنێ دووشه‌ممه زۆر دابه‌زیووه ئه‌مه له‌کاتێکدایه دوێنێ یه‌ک دۆلار به‌رانبه‌ر به 2 ملیۆن تمه‌ن بووه‌و ئه‌مڕۆ به‌هاى زیاترى له‌ده‌ستداوه.
هاوڵاتى سەرۆک وەزیرانی عیراق رەتیکردەوە کە بیانەوێت مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆران ببڕن و دەڵێت، "هەموو ئەوانە تەنیا دەنگۆن". مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای دانیشتواندا رایگەیاند: "هیچ نییەتێک بۆ بڕینی مووچەی فەرمانبەران نییە و ئەوەی دەوترێت لەو بارەیەوە تەنها دەنگۆیە". ئاماژەی بەوەشکرد، "هیواخوازبووم کە وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لێرە لەگەڵمان بووایە بۆ ئەوەی ئاست و رێژەی هەژاریمان لە داتەکەدا بۆ ئاشکرابکات، بۆیە پێویستمان بە پشتگیری ئێوەیە بۆ ئەوەی ئەو چاکسازییانە جێبەجێبکەین کە ناوچەکەمان پێوستییەتی". کازمی باسی لەوەشکرد، "پشت بەستنمان بە نەوت بۆ ئابووری وڵات وایکرد وڵاتەکە لاواز و بێکار بێت"، راشیگەیاند، "نەبوون و کەمی وەبەرهێنان ناتوانێت وڵات بونیاد بنێت". ئەوەشی خستەڕوو: "گەندەڵی یەکێکە لەو شتانەی رێگری دەکات لە جوڵەی وەبەرهێنان، کە ئەو پرۆسەیەش پێویستی بە ژینگەیەکی پارێزراو هەیە". ئەوەش لە کاتێکدایە، پێشتر دەنگۆی ئەوە بڵاوببووەوە کە بەهۆی کورتهێنان لە بودجەی عیراقدا حکومەتی عیراق پلانی بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەیە.
هاوڵاتى به‌رپرسانی كۆریای باشور رایانگه‌یاند له ناوه‌ڕاستی مانگی حوزه‌یرانه‌وه شه‌پۆلی دووه‌می ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌یان ده‌ستپێكردوه‌ته‌وه. له‌سه‌ره‌تای مانگی ئایاری رابردوودا به‌رپرسانی كۆریای باشور رێوشوێنه‌كانی خۆپارێزییان سوك كرد و وڵاته‌كه‌یان گه‌ڕانده‌وه ژیانی ئاسایی، به‌ڵام چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه ڤایرۆسه‌كه دووباره بڵاوبوه‌ته‌وه رۆژانه 35 بۆ 50 حاڵه‌تی توشبون تۆمار ده‌كرێت به‌تایبه‌ت له سیئۆلی پایته‌خت و ده‌وروبه‌ری كه نیوه‌ی دانیشتوانی ئه‌و وڵاته‌ی تێدا ده‌ژی. جۆنگ ئون كیونگ به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی كۆری بۆ چاودێریكردن و رێگرتنی نه‌خۆشییه‌كانی كۆریای باشور وتی: "پێمانوایه له‌دوای پشووه‌كه‌ی ئایاره‌وه شه‌پۆلی دووه‌می بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ده‌ستی پێكردووه". مانگی شوباتی ئه‌مساڵ كۆریای باشور بووه دووه‌م وڵاتی جیهان له دوای چین كه ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێی تێدا بڵاوبوه‌وه و زیاتر له 12 هه‌زار كه‌س توشی ڤایرۆسه‌كه بوون، به‌ڵام به گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی توند توانرا بارودۆخه‌كه كۆنترۆڵ بكرێت.
هاوڵاتى په‌رله‌مانتارێكی ئیئتلافی فه‌تح رایگه‌یاند كه له‌كاتی هێرشه‌كه‌ی توركیا بۆ باكوری عیراق، حكومه‌تی هه‌رێم رێگه‌ی به حكومه‌تی به‌غدا نه‌داوه، به‌رپه‌رچی توركیا بداته‌وه و ده‌ڵێت" هه‌رێم رێگه‌ی به توركیا داوه به‌بێ هیچ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌یه‌ك هێز بۆ باكوری عیراق بجوڵێنێت" . فازل جابر، په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانیی فه‌تح كه هادی عامری سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات رایگه‌یاند: حكومه‌تی هه‌رێم به‌رپرسیارێتیی پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی خاكی عیراق له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت و هه‌رێم رێگه‌ی به توركیا داوه به‌بێ هیچ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌یه‌ك هێز بۆ باكوری عیراق بجوڵێنێت. وتیشی "حكومه‌تی هه‌رێم رێگه‌ی به به‌غدا نه‌داوه بێته‌سه‌ر هێڵ و ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كه‌ی ئه‌مدواییه‌ی توركیا رابگرێت"، ده‌شڵێت توركیا بنكه‌ی سه‌ربازیی له‌ناو هه‌رێمی كوردستان داناوه و تائێستا هه‌رێم لێی بێده‌نگه. هه‌فته‌ی رابردوو توركیا دوو ئۆپراسیۆنی سه‌ربازیی له‌ناو خاكی هه‌رێم ئه‌نجامدا، یه‌كێكیان به‌ناوی چڕنوكی هه‌ڵۆ و ئه‌وی دیكه‌ش به‌ناوی چنگی پڵنگ و به هێزی زه‌مینی و فڕۆكه هێرشیكرده‌سه‌ر گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم. پێش ئه‌نجامدانی ئه‌و دوو ئۆپراسیۆنه‌ش، سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی توركیا سه‌ردانی به‌غدای كرد و چاوی به مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی پێشووی ده‌زگای هه‌واڵگریی عیراق كه‌وت.
هاوڵاتى شاندێکی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران بە ئامانجی گفتوگۆکردن لەسەر پرسی موچە و رێککەوتنی نەوت و وزە بەرەو بەغدا بەڕێککەوتن. ئەمڕۆ سێشەممە شاندێكی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بۆ جاری سێیەم بەرەو بەغدا بەرێككەوتن بەمەبەستی تەواوكردنی گفتوگۆكانی سەرەتای مانگی ئایاری رابردوو لەبارەی پرسە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەردوولا. ئەندامانی شاندەكە پێكهاتوون لە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی، خالید شوانی، وەزیری كاروباری ناوچە كوردستانییەكانی ده‌ره‌وه‌ی هەرێم، كەمال محمد ساڵح، وەزیری كارەبا، دارا رەشید، وەزیری پلاندانان، ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ئامانج رەحیم، سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران، لەگەڵ تیمێكی هونەری گەورەتر كە نوێنەرایەتی وەزارەتە جۆربەجۆرەكان دەكەن. ئه‌مه سێیه‌م سه‌ردانى ساندى هه‌رێمه بۆ به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ى پرسه ھە‌ڵپە‌سێردراوە‌كان بخرێنە بەر باس بەتایبەت دۆسیەكانی نەوت و شایستە داراییە‌كانی هەرێمی كوردستان، لەسەر ئەو ئەنجام و بنەمایانەی كە لە دانوستانەكانی رابردوودا لەنێوان شاندی هەرێم و لیژنەی باڵای حكومەتی عێراق گەڵاڵەكراون. ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه دوێنێ دووشەممە 2020/6/22 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە دانوستان لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی کرد. سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە کە ئێمە ئامادەین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانمان بە شێوەیەکی بنەڕەتی لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی و جێبەجێکردنی پابەندبوونەکانی خۆمان بەرامبەر بە دابینکردنی ماف و شایستە دەستوورییەکانمان بۆ ئەوەی بگەینە رێککەوتنێکی گشتگیر کە تێیدا ئەرک و بەرپرسیاریەتییەکانی هەر لایەک دیار بێت و جێی ڕەزامەندی هەردوولا بێت. لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا شاندی باڵای هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی جێگری سەرۆکی حکومەت ئەمڕۆ سێشەممە 2020/6/23 سەردانی بەغدا بکات.
هاوڵاتى سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند كه له ئێستادا توركیا "یارییه‌كی مه‌ترسیدار" له لیبیا ده‌كات، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه پێشتر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی گه‌یاندووه‌ته هاوتا توركه‌كه‌ی. رۆژی دووشه‌ممه ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له‌میانه‌ی كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ قه‌یس سه‌عید، سه‌رۆكی تونس له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا وتی: "راشكاوانه به ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیان راگه‌یاند كه توركیا سه‌رقاڵی ئه‌نجامدانی یارییه‌كی مه‌ترسیداره له لیبیا". ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ئه‌و كاره‌ی توركیا پێچه‌وانه‌ی پابه‌ندییه‌كانیه‌تی به‌و به‌ڵێنانه‌ی له كۆنگره‌ی به‌رلین داویه‌تی. ئیمانوێل ماكرۆن راشیگه‌یاند كه كه پێشتر به ته‌له‌فۆن، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكای له‌و كاره‌ی توركیا ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
شاناز حه‌سه‌ن بەشێک لە فەرمانبەران و کارمەندانی هاتووچۆ و کاسبکاران لە شاری سلێمانی بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر کەمکردنەوەی موچەکانیان بە رێژەی 21% لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە، گردبونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا و داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکەیان کرد. دیارى به‌کر، ئه‌فسه‌رێکى هاتوچۆیه له لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت" ئێمه موچه‌ى پێنج مانگمان وه‌رنه‌گرتووه، داواى موچه‌ى ئه‌و مانگانه ده‌که‌ین نه‌ک حکوه‌مت بێت له‌یه‌که‌م هه‌نگاودا چاکسازى له موچه‌ى چینه هه‌ژاره‌کاندا بکات". ئه‌م کارمه‌ندى هاتوچۆیه وتیشى" هزۆربه‌ى کارمه‌ند و موچه‌خۆرى ئێستا کرێچین و خێزاندارن ناتوانن ئیش و کارەکان رایبکەن تا موچەکانیان پێنەدرێت و حکومەت دەستەبەری مافی فەرمانبەری راستەقینە نەکات". دیارى به‌کر، جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه پێویسته حکومه‌ت به بریاره‌کانیدا بچێته‌وه و بیر له موچه‌ى چینه به‌رزه‌کان بکاته‌وه نه‌ک موچه‌ى فه‌رمانبه‌رى چه‌وساوه که له‌به‌رامبه‌ر هه‌قى خۆى موچه‌که‌ى پێده‌درێت". خۆپیشانده‌ران پێک هاتون له مامۆستایان و کارمه‌ندانى هاتوچۆ و فه‌رمانبه‌ر و کاسبکاران و خه‌ڵکى ئاسایى، ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن به‌هۆى نه‌دانى موچه‌وه هه‌موو سێکته‌ره‌کانى ژیان ده‌وه‌ستێت. نیاز حه‌سه‌ن مامۆستایه و له‌ناو خۆپیشانده‌ره‌کاندا به‌هاوڵاتى وت" ته‌واو خه‌ڵک ناتوانێت له ئه‌مه زیاتر به‌رگه‌ى برسێتى و نان بران بگرێت له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه، چونکه ئه‌وه 6ساڵه حکومه‌ت خه‌ڵک ده‌چه‌وسێنێته‌وه رۆژێک پاشه‌که‌وت ده‌کات رۆژێک موچه نانێرێت، ئه‌مانه هه‌موو گاڵته‌کردنه به خه‌ڵکى خۆى". باسی له‌وه‌شکرد" ئێمه هه‌موومان ده‌زانین ڤایرۆسى کۆرۆنا هه‌یه و مه‌ترسیه‌که جیهانییه، به‌ڵام به ناچارى هاتوین و داواى راگرتنى ناهه‌قیه‌کان ده‌که‌ین". نیاز حه‌سه‌ن وتیشى" داوا له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین له‌وه زیاتر یاری به‌هه‌ستی مووچه‌خۆر نه‌كات و وه‌ك خۆیان به‌ڵێنیان دابوو مووچه له‌كاتی خۆیدا دابه‌شبكه‌ن". یاقوب مسته‌فا، پیاوێکى کاسبکاره و له‌ناو خۆپیشاندانه‌که‌دا داواى مافى موچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌ران ده‌کات و وتى" موچه‌نه‌درێت ئێمه‌ش کارمان نابێت، بازاڕمان نیه، که‌س شت ناکرێت ئه‌وه‌ى دێته بازاڕ بێ پاره‌یه و ته‌نیا له بێزاریدا هاتووه". ئه‌م کاسبکاره ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد"هیچ شێتك بۆ ئێمه له‌وه گرانتر نیه كه ماڵ و منداڵمان بێ پاره‌بن، چونكه ئه‌وان چاوه‌ڕێی ده‌ستی ئێمه‌ن". ئەوە لە کاتێکدایە هەرچەندە حکومەتی هەرێم بڕی 400 ملیار دیناری وەکو موچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بەدەستگەیشتبوو، بەڵام حکومەت دەڵێت بۆ دابینکردنی موچەی مانگی یەکی ئەمساڵ پارەی قەرزکردوە و لەو پارەیەی بەغدا قەرزەکانی داوەتەوە، بۆیە لە ئێستادا پارەی پێویستی بۆ دابەشکردنی موچە لەبەردەستدا نیە و کەمکردنەوەی موچە تاکە رێگاچارە بووە بۆ دابینکردنی مافی فەرمانبەران.
هاوڵاتى نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی بە مستەفا کازمی وت ئەگەر تۆ سەرۆک وەزیرانی هەمو عێراقی، دەبێت موچەی هەرێم دابینبکەن و نابێت ئەو پرسە ببەسترێتەوە بە کێشەی دیکەوە". فارس عیسا، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لە پەرەی خۆی لە فەیسبوک رایگەیاند، "نێچیرڤان بارزانی لە چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییەکان و به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراق دوپاتیكردوه‌ته‌وه، ده‌بێت تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش هه‌بێت بۆ رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئاڵنگارییه‌كان و چاره‌سه‌ری سه‌رجه‌م كێشه‌كان به‌تایبه‌ت كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق، به پشت به‌ستن به بنه‌ماكانی ده‌ستور، به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی دوارۆژێكی پرشنگدار بۆ هه‌مو خه‌ڵكی عێراق". باسی لەوەشکردوە، "نێچیرڤان بارزانی پرسیاری له مسته‌فا كازمی كرد، تۆ سه‌رۆك وه‌زیران هه‌مو عێراقی یان نا؟ ئه‌گه‌ر به‌ڵێ، ده‌بێت موچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان بنێریت و نابێت بیبه‌ستیته‌وه به‌كێشه‌كانه‌وه". لەبارەی ئامادەیش بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان نوێنەرەکەی هەرێم لە بەغدا رایگەیاندوە، لە کۆبوونەوەکانیدا سه‌رۆكی هه‌رێم ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانی بۆ هه‌مو هاوكاریه‌ك به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان ده‌ربڕیووه. 20ی حوزەیران شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی گەیشتە بەغدا و لەگەڵ سەرۆک کۆمار، سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبوەوە، لەو دیدارانەدا جەخت لە بەردەوامبونی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا کراوەتەوە بەمەبەستی روبەڕوبونەوەی ئاڵەنگارییە هاوبەشەکان و هەروەها باس لە کێشە هەڵواسراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا و چۆنیەتی چارەسەرکردنیان کراوە.
هاوڵاتى سەرخێڵ ئاراز، بەڕێوەبەری سەنتەری عەلی ناجی بۆ پشکنینی کۆرۆنا لە سلێمانی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە لە ئێستادا لەژێر چارەسەری پزیشکیدایە. دوای پشکنین بۆ د.سەرخێڵ ئاراز ئێوارەی ئەمڕۆ دەرکەوتووە، ناوبراو تووشی کۆرۆنا بووە و لەئێستادا لەژێر چاودێری پزیشکدایە و تەندروستی جێگیرە. بە وتەی بەرپرسانی تەندروستی سلێمانی، د.سەرخێڵ رۆژانە لەکاتژمێر 8ی بەیانی تا 12 شەو لە کارکردن بەردەوام بووە و سەرجەم کاتەکانی خۆی بۆ هاوکاریکردنی ئەو کەسانە تەرخانکردووە کە سەردانی سەنتەرەکەیان کردووە. رۆژی شەمەی رابردووش د.هێرش سەید سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند کە تووشی کۆرۆنا بووە و لە ماڵەوە خۆی کەرەنتین کردووه و ئومێد ئه‌حمه‌د یش به‌رێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى شاریش به‌هه‌مان شێوه توشى ڤایرۆسه‌که بووه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى پێشتریش چه‌ندین پزیشک و کارمه‌ندى دیکه‌ى ته‌ندروستى توشى کۆرۆنا بون
شاناز حه‌سه‌ن جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى رایگه‌یاند کارمه‌ندێکى نه‌خۆشخانه‌ى کۆرۆنا توشى ڤایرۆسه‌که بوو. عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى بۆ کاروبارى کارگێڕى، له لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت" ئه‌مڕۆ یەکێک لە كارمه‌ندە دڵسۆزەکانی ته‌ندروستی سلێمانی خاتوو كه‌وسه‌ر ته‌ها ئیبراهیم كه له قاوشی كۆرۆنا خزمه‌تی ده‌كرد، له نه‌خۆشخانه‌ی "شه‌هید د. هێمن" به هۆی تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆچی دواییكرد". جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى وتیشى" كەوسەر تەها هیچ نه‌خۆشیه‌کى درێژخایه‌نى نه‌بوه و هەفتەی رابردوو لە دەوامی قاوشی كۆرۆنای نەخۆشخانەكە دەوامی كردووە و چەند رۆژێكە باری تەندروستی تێكچووە، ئێوارەی ئەمڕۆش براوەتە نەخۆشخانەی شەهید د.ئاسۆی تایبەت بە كۆرۆنا و دوای چەند كاتژمێرێك مانەوە لە نەخۆشخانەكە، گیانی لە دەست دا". تائێستا له پارێزگاى سلێمانى زیاتر له 190کارمه‌ند و پزیشک توشى کۆرۆنا بون. تا ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان چوار هەزار و 164 کەس توشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش هەزار و 408 توشبوو چاکبوونەتەوە و 118 توشبوش گیانیان لەدەستداوە.
هاوڵاتى ئه‌مشه‌و مووشەكێك ئاراسته‌ی فڕۆكەخانەی بەغدا کرا و شانەی راگەیاندنی ئەمنیش باس لەوە دەكات زیانی ئەوتۆی نەبووە. شانەی راگەیاەندنی ئەمنی بڵاویكردەوە كە ئەمشەو بە مووشەكێكی جۆری كاتیۆشا لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا دراوە، بێ ئەوەی زیانی ئەوتۆی لێبكەوێتەوە. روونیشیكردەوە مووشەكەكە لە گوندی دەهنەی باكوری قەزای ئەبوغرێبی رۆژئاوای بەغداوە ئاڕاستە كراوە. ئه‌وه‌ش له‌كاتێدایه كه فه‌رمانده‌یی پرۆسه سه‌ربازییه هاوبه‌شه‌كانی عیراق به‌یاننامه‌یه‌كی توندی له دژی ئه‌و كه‌سانه ده‌ركرد كه به موشه‌ك هه‌ڕه‌شه له ده‌وڵه‌ت و حكومه‌ت و بنكه سه‌ربازییه‌كان ده‌كه‌ن و هاوكاتیشه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مسته‌فا كازمی شانه‌ی هه‌واڵگریی راسپاردوه بۆ راوه‌دونانی ئه‌و كه‌سانه.
هاوڵاتى رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند، چۆنیه‌تی زیادكردنی رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی "دیكسامیسازۆن و دابه‌شكردنییه‌تی"، چونكه ئه‌مه یه‌كه‌م ده‌رمانی كارامه‌یه كه تا ئێستا دۆزرابێته‌وه و ده‌توانرێت له رێگه‌ی به‌كارهێنانییه‌وه رێژه‌ی مردن له‌ناو تووشبووان كه‌م بكرێته‌وه. له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆناوه تا ئێستا، دوێنی زۆرترین حاڵه‌تی تووشبوونی رۆژانه به په‌تاكه له‌سه‌ر ئاستی جیهان تۆماركران. تیدرۆس ئه‌دهانۆم گیبریسۆس، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاشكرای كرد، "ته‌نیا دوێنێ 183 هه‌زار حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا له‌سه‌ر ئاستی جیهان تۆماركراون، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین ئاماره كه له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی په‌تاكه‌وه تا ئێستا ته‌نیا له رۆژێكدا له جیهان تۆماركرابێت". گێبریسۆس وتی: گه‌وره‌ترین ته‌حه‌دیات له ئێستادا چۆنیه‌تی زیادكردنی رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی "دیكسامیسازۆن و دابه‌شكردنییه‌تی"، چونكه ئه‌مه یه‌كه‌م ده‌رمانی كارامه‌یه كه تا ئێستا دۆزرابێته‌وه و ده‌توانرێت له رێگه‌ی به‌كارهێنانییه‌وه رێژه‌ی مردن له‌ناو تووشبووان كه‌م بكرێته‌وه. وه‌ك له پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی worldometers بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه تایبه‌ته به به‌دواداچوونی به‌رده‌وام بۆ ئاماری بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه له سه‌رانسه‌ری جیهان سنووری 9 ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندووه.
شاناز حه‌سه‌ن ئەنجومەنی سەربەخۆی مامۆستایانی ناڕازی رایگەیاند، کاسبکاران، فەرمانبەران، مامۆستایان و سەرجەم چین و توێژە جیاوازەکان ئاگادار دەکەنەوە کەڕۆژی (25 /6) خۆپیشاندانی سەرتاسەری لەشاری سلێمانییەوە دەستپێدەکات دژی حکومەتی هەرێم کە سیاسەتی "برسیکردن و چەوساندنەوەی" هاوڵاتیان پەیڕەو دەکات. عادل حه‌سه‌ن مامۆستایه‌کى نارازى، له لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت" ئه‌م برسێتى و ناعه‌داله‌تیه قبوڵ بکرێت له‌حکومه‌ت زۆر شتى تریشمان به‌سه‌ر دێنێت بۆیه پێویسته هه‌موو خه‌ڵک راپه‌رێت". وتیشى" ئه‌مه خه‌باتێکى مه‌ده‌نیه و بۆیه پێویسته هه‌موو تاکێک به‌شدارى تێدا بکات به هه‌موو حزبه‌کانیشه‌وه‌و هه‌گینا حزبه‌کان وه‌ک یه‌کێک له بریارده‌رى ئه‌م برسیکردنه هه‌ژمار ده‌کرێت. ئەنجومەنی سەربەخۆی مامۆستایانی ناڕازی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژە بەوەکراوە، بەهۆی نائامادەیی و نەبوونی دامەزراوەی حکومی، هۆشداری توند دەدەنە حیزبە بەشدار و خاوەن دەسەڵاتەکانی هەرێم کەئەمجارە ناڕەزایەتییەکان بەرۆکی حیزبەکانیان دەگرێتەوە. ئەوەش هاتوە، هەروەها حیزبە سیاسیەکانی دەرەوەی دەسەڵات کە خۆیان بە ئۆپۆزسیۆن و بەرەی خەڵک دەزانن، "دەخەینە ژێر بەرپرسیاریەتیەکی ئەخلاقی و نیشتمانییەوە کە چیتر ئەو زوڵم و ستەمەی دەسەڵات لە هاوڵاتیان و موچەخۆران و لایەنگرانی حیزبەکانیان دەیکات قبوڵ نەکەن". ئەنجومەنەکە ئەوەشی خستوەتەڕو، داوا لەسەرجەم توێژەکان و سەندیکاو ڕێکخراوەکان و هێزەکانی ناوخۆ‌و تەندروستکاران دەکەن کەپشتیوان و بەشدار بن لەم خەباتە مەدەنیە. دەقی راگەیەنراوەکە: بەیاننامەی (ئەنجومەنی سەربەخۆی مامۆستایانی ناڕازی) هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان کاسبکاران و فەرمانبەران و مامۆستایان سەرجەم چین و توێژە جیاوازەکان ئاگادار دەکەین کەڕۆژی (٢٥ /٦) خۆپیشاندانی سەرتاسەری لەشاری سلێمانیەوە دەست پێدەکات دژی حکومەتی هەرێم کەسیاسەتی برسی کردن و چەوساندنەوەی هاوڵاتیان پەیڕەو دەکات. بەهۆی نائامادەی و نەبونی دامەزراوەی حکومی ، هۆشداری توند دەدەینە حیزبە بەشدار و خاوەن دەسەڵاتەکانی هەرێم کەئەمجارە ناڕەزایەتیەکان بەرۆکی حیزبەکانیان دەگرێتەوە . حیزبە سیاسیەکانی دەرەوەی دەسەڵات کەخۆیان بە ئۆپۆزسیۆن و بەرەی خەڵک دەزانن دەخەینە ژێر بەرپرسیاریەتیەکی ئەخلاقی و نیشتمانیەوە کە چیتر ئەو زوڵم و ستەمەی دەسەڵات لە هاوڵاتیان و موچە خۆران و لایەنگرانی حیزبەکانیان دەیکات قبوڵ نەکەن . داوا لەسەرجەم توێژەکان و سەندیکاو ڕێکخراوەکان و هێزەکانی ناوخۆ‌و تەندروستکاران دەکەین کەپشتیوان و بەشدار بن لەم خەباتە مەدەنیە . تێبینی/ ڕۆژی (٢٤ /٦) شوێن و کاتژمێری دەستپێکی خۆپیشاندان ڕادەگەیەنین . داوا لە بەشدار بوان دەکەین کە پاپەندی خۆپارێزیە تەندروستیەکان بن دەمامک و دەستکێش بهێنن. ئەنجومەنی سەربەخۆی مامۆستایانی ناڕازی سلێمانی ٢٢ / ٦ / ٢٠٢٠
شاناز حه‌سه‌ن ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت، به‌غدا پاره‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانى پێنییه‌و ده‌بێت قه‌رزى ناوخۆى و ده‌ره‌کى بکات بۆ پڕکردنه‌وه‌ى کورتهێنانه‌که‌ى. په‌رله‌مانى عێراق له سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه داوایان له حکومه‌ته‌که‌ى مسته‌فا کازمى کردووه پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2020 بنێرێته په‌رله‌مان و ته‌نها هه‌فته‌یه‌ک له‌و واده‌یه ماوه‌و ده‌بێت ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ره‌وانه‌ى بکات. شیروان میرزا، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتى له لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد له‌ئێستادا حکومه‌ت نایه‌وێت پرۆژه یاساى بودجه‌ى 2020 بنێرێته په‌رله‌مان کورتهێنانێکى زۆرى تێدایه. هه‌روه‌ها وتى:" ئێمه وه‌ک لیژنه‌ى دارایى ته‌ئکیدمان کردۆته‌وه له‌گه‌ڵ کۆبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى دارایى که ده‌بێت موازه‌نه بنێردرێت و بابه‌تى کورتهێنانه‌که به یاسا چاره‌سه‌رى ده‌که‌ین". ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌شڵێت رۆژى چوارشه‌ممه 24ى حوزه‌یران کۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مان بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه یاساى قه‌رزى ناوخۆیى و ده‌ره‌کى ده‌درێت، وتیشى:"بۆ موچه‌ى ئه‌م دوو مانگه‌ش حکومه‌ت پێویسته قه‌رزبکات ئه‌گینا پاره‌ى له‌به‌ر ده‌ستدا نییه". هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکرد حکومه‌تى 20 ترلیۆن دینار قه‌رز ده‌کات که 15 تریلۆنى له‌ناوخۆى وڵات و پێنج ترلیۆن دیناریش له وڵاتانى دیکه قه‌رز ده‌کات. شیروان میرزا جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه ئێستا وه‌فدێکى ته‌کنیکى له‌به‌غدایه سبه‌ینێ وه‌فدێکى حکومه‌تى هه‌رێم به سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى ده‌چێته به‌غدا، وتیشى:" بروام وایه بگه‌ینه رێککه‌وتنێکى باش". له‌باره‌ى تووشبوانى ڤایرۆسى کۆرۆنا که به‌شێک له په‌رله‌مانتارانى عێراق و کارمه‌نده‌کان تووش بوون، په‌رله‌مانتاره‌که‌ى یه‌کێتى ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که 20په‌رله‌مانتارو 28کارمه‌ندى په‌رله‌مانیش توشى کۆرۆنا بوون" کۆرۆنا کۆبونه‌وه‌کانى په‌رله‌مان راده‌گرێت و ته‌نها 24ى حوزه‌یران کۆبونه‌وه ده‌که‌ین و تا سێ هه‌فته‌ى دیکه ئه‌نجام نادرێت".