ئێران هێزێکى زۆر له سنوورى هه‌رێم جێگیر ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئێران هێزێکى زۆرى سوپاى پاسدارانى هێناوه‌ته‌سه‌ر سنووره‌کانى هه‌رێمى کوردستان و فه‌رمانده‌ى هێزى وشکانیان ده‌ڵێت:" ئامانجمان لێدانى بنکه و باره‌گاکانى حزبه‌کانى رۆژهه‌ڵاتى کوردستانه له خاکى باشوورى کوردستانن".
ئه‌مڕۆ 23ى حوزه‌یرانى 2020 محه‌مه‌د پاکپوور، فه‌رمانده‌ى هێزى پیاده‌ى سوپاى پاسداران له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا که له شوێنى مانۆڕى سه‌ربازى سوپاى پاسداران له سنووره‌کانى مه‌ریوان ئه‌نجامدرا رایگه‌یاند"هاوشێوه‌ى ساڵانى رابردوو بنکه و باره‌گاى هێزه دژبه‌ره‌کان له خاکى عێراق و هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ینه ئامانج".
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ى سوپاى پاسداران راشیگه‌یاند:"ئه‌مساڵ بنکه‌کانى ئه‌و هێزانه له نزیک سنوور و شوێنه‌کانى دیکه‌ش ده‌که‌ینه ئامانج".
فه‌رمانده‌ى هێزى پیاده‌ى سوپاى پاسداران، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که هه‌رێمى کوردستان و عێراق ده‌بێ چاودێرى زیاترى سنووره‌کان بکه‌ن و ئه‌و شوێنانه نه‌هێڵن که"دژبه‌ران به‌کاریان دێنن و پێویسته هه‌روه‌ها خه‌ڵکى ئه‌و ناوچانه خه‌ڵک له نزیک بنکه‌کانى ئه‌و لایه‌نانه دوور بکه‌ونه‌وه".
سوپاى پاسداران چه‌ند رۆژێکه ده‌ستیکردووه به گواستنه‌وه‌ى هێزێکى زۆر به چه‌کى قورسه‌وه بۆ ناوچه سنوورییه‌کانى نێوان مه‌ریوان و پێنجوێن له‌سنوورى رۆژهه‌ڵات و باشوورى کوردستان. خه‌ڵکیشیان ئاگادارکردووه‌ته‌وه که تا کۆتایى ئه‌م هه‌فته‌یه سه‌ردانى ناوچه‌ى چل چه‌مه و به‌رزاییه‌کانى نه‌که‌ن.
سوپاى پاسداران ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند، له سنووره‌کانى مه‌ریوان مانۆڕێکى گه‌وره‌ى سه‌ربازى به‌ڕێوه‌ده‌بات و له مانۆڕه‌که‌دا یه‌که‌کانى هێزى وشکانی، ئاسمانی، فڕۆکه‌ى بێ فڕۆکه‌وان و تیمه تایبه‌ته‌کانیان به‌شدارن.
له‌لایه‌کى دیکه‌وه، ئه‌مڕۆ فه‌رمانده‌یى یه‌کینه‌کانى پاراستنى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان، یه‌ره‌که، که باڵى سه‌ربازى پژاکه رایگه‌یاند، ئێران هێزێکى زۆرى له گونده سنوورییه‌کانى شارى مه‌ریوان له ناوچه‌کانى چل چه‌مه، دووبرا و سوڵتان، مه‌ڕداره‌کانیان ده‌رکردووه و له شه‌وى رابردووه‌وه فڕۆکه‌ى بێ فڕۆکه‌وان به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌دا ده‌سووڕێنه‌وه.
