فه‌ره‌نسا: ئه‌ردۆغان سه‌رقاڵی ئه‌نجامدانی یارییه‌كی مه‌ترسیداره له‌لیبیا
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند كه له ئێستادا توركیا "یارییه‌كی مه‌ترسیدار" له لیبیا ده‌كات، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه پێشتر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی گه‌یاندووه‌ته هاوتا توركه‌كه‌ی.
رۆژی دووشه‌ممه ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له‌میانه‌ی كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ قه‌یس سه‌عید، سه‌رۆكی تونس له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا وتی: "راشكاوانه به ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیان راگه‌یاند كه توركیا سه‌رقاڵی ئه‌نجامدانی یارییه‌كی مه‌ترسیداره له لیبیا".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ئه‌و كاره‌ی توركیا پێچه‌وانه‌ی پابه‌ندییه‌كانیه‌تی به‌و به‌ڵێنانه‌ی له كۆنگره‌ی به‌رلین داویه‌تی.
ئیمانوێل ماكرۆن راشیگه‌یاند كه كه پێشتر به ته‌له‌فۆن، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكای له‌و كاره‌ی توركیا ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
