مووشەكێك ئاراسته‌ی فڕۆكەخانەی بەغدا کرا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌مشه‌و مووشەكێك ئاراسته‌ی فڕۆكەخانەی بەغدا کرا و شانەی راگەیاندنی ئەمنیش باس لەوە دەكات زیانی ئەوتۆی نەبووە.
شانەی راگەیاەندنی ئەمنی بڵاویكردەوە كە ئەمشەو بە مووشەكێكی جۆری كاتیۆشا لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا دراوە، بێ ئەوەی زیانی ئەوتۆی لێبكەوێتەوە.
روونیشیكردەوە مووشەكەكە لە گوندی دەهنەی باكوری قەزای ئەبوغرێبی رۆژئاوای بەغداوە ئاڕاستە كراوە.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێدایه كه فه‌رمانده‌یی پرۆسه سه‌ربازییه هاوبه‌شه‌كانی عیراق به‌یاننامه‌یه‌كی توندی له دژی ئه‌و كه‌سانه ده‌ركرد كه به موشه‌ك هه‌ڕه‌شه له ده‌وڵه‌ت و حكومه‌ت و بنكه سه‌ربازییه‌كان ده‌كه‌ن و هاوكاتیشه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مسته‌فا كازمی شانه‌ی هه‌واڵگریی راسپاردوه بۆ راوه‌دونانی ئه‌و كه‌سانه.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار