هاوپه‌یمانى فه‌تح: هه‌رێم رێگه‌ی به توركیا داوه هێز بجوڵێنێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
په‌رله‌مانتارێكی ئیئتلافی فه‌تح رایگه‌یاند كه له‌كاتی هێرشه‌كه‌ی توركیا بۆ باكوری عیراق، حكومه‌تی هه‌رێم رێگه‌ی به حكومه‌تی به‌غدا نه‌داوه، به‌رپه‌رچی توركیا بداته‌وه و ده‌ڵێت" هه‌رێم رێگه‌ی به توركیا داوه به‌بێ هیچ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌یه‌ك هێز بۆ باكوری عیراق بجوڵێنێت" .
فازل جابر، په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانیی فه‌تح كه هادی عامری سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات رایگه‌یاند: حكومه‌تی هه‌رێم به‌رپرسیارێتیی پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی خاكی عیراق له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت و هه‌رێم رێگه‌ی به توركیا داوه به‌بێ هیچ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌یه‌ك هێز بۆ باكوری عیراق بجوڵێنێت.
وتیشی "حكومه‌تی هه‌رێم رێگه‌ی به به‌غدا نه‌داوه بێته‌سه‌ر هێڵ و ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كه‌ی ئه‌مدواییه‌ی توركیا رابگرێت"، ده‌شڵێت توركیا بنكه‌ی سه‌ربازیی له‌ناو هه‌رێمی كوردستان داناوه و تائێستا هه‌رێم لێی بێده‌نگه.
هه‌فته‌ی رابردوو توركیا دوو ئۆپراسیۆنی سه‌ربازیی له‌ناو خاكی هه‌رێم ئه‌نجامدا، یه‌كێكیان به‌ناوی چڕنوكی هه‌ڵۆ و ئه‌وی دیكه‌ش به‌ناوی چنگی پڵنگ و به هێزی زه‌مینی و فڕۆكه هێرشیكرده‌سه‌ر گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم.
پێش ئه‌نجامدانی ئه‌و دوو ئۆپراسیۆنه‌ش، سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی توركیا سه‌ردانی به‌غدای كرد و چاوی به مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی پێشووی ده‌زگای هه‌واڵگریی عیراق كه‌وت.
