بەڕێوەبەری سەنتەری عەلی ناجی بۆ پشکنینی کۆرۆنا توشى ڤایرۆسه‌که بوو

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سەرخێڵ ئاراز، بەڕێوەبەری سەنتەری عەلی ناجی بۆ پشکنینی کۆرۆنا لە سلێمانی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە لە ئێستادا لەژێر چارەسەری پزیشکیدایە.
دوای پشکنین بۆ د.سەرخێڵ ئاراز ئێوارەی ئەمڕۆ دەرکەوتووە، ناوبراو تووشی کۆرۆنا بووە و لەئێستادا لەژێر چاودێری پزیشکدایە و تەندروستی جێگیرە.
بە وتەی بەرپرسانی تەندروستی سلێمانی، د.سەرخێڵ رۆژانە لەکاتژمێر 8ی بەیانی تا 12 شەو لە کارکردن بەردەوام بووە و سەرجەم کاتەکانی خۆی بۆ هاوکاریکردنی ئەو کەسانە تەرخانکردووە کە سەردانی سەنتەرەکەیان کردووە.
رۆژی شەمەی رابردووش د.هێرش سەید سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند کە تووشی کۆرۆنا بووە و لە ماڵەوە خۆی کەرەنتین کردووه و ئومێد ئه‌حمه‌د یش به‌رێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى شاریش به‌هه‌مان شێوه توشى ڤایرۆسه‌که بووه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى پێشتریش چه‌ندین پزیشک و کارمه‌ندى دیکه‌ى ته‌ندروستى توشى کۆرۆنا بون
