ته‌ندروستی جیهانی ده‌رمانێکى راگه‌یاند بۆ که‌مکردنه‌ى رێژه‌ى مردن به کۆرۆنا
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند، چۆنیه‌تی زیادكردنی رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی "دیكسامیسازۆن و دابه‌شكردنییه‌تی"، چونكه ئه‌مه یه‌كه‌م ده‌رمانی كارامه‌یه كه تا ئێستا دۆزرابێته‌وه و ده‌توانرێت له رێگه‌ی به‌كارهێنانییه‌وه رێژه‌ی مردن له‌ناو تووشبووان كه‌م بكرێته‌وه.
له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆناوه تا ئێستا، دوێنی زۆرترین حاڵه‌تی تووشبوونی رۆژانه به په‌تاكه له‌سه‌ر ئاستی جیهان تۆماركران.
تیدرۆس ئه‌دهانۆم گیبریسۆس، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاشكرای كرد، "ته‌نیا دوێنێ 183 هه‌زار حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا له‌سه‌ر ئاستی جیهان تۆماركراون، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین ئاماره كه له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی په‌تاكه‌وه تا ئێستا ته‌نیا له رۆژێكدا له جیهان تۆماركرابێت".
گێبریسۆس وتی: گه‌وره‌ترین ته‌حه‌دیات له ئێستادا چۆنیه‌تی زیادكردنی رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی "دیكسامیسازۆن و دابه‌شكردنییه‌تی"، چونكه ئه‌مه یه‌كه‌م ده‌رمانی كارامه‌یه كه تا ئێستا دۆزرابێته‌وه و ده‌توانرێت له رێگه‌ی به‌كارهێنانییه‌وه رێژه‌ی مردن له‌ناو تووشبووان كه‌م بكرێته‌وه.
وه‌ك له پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی worldometers بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه تایبه‌ته به به‌دواداچوونی به‌رده‌وام بۆ ئاماری بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه له سه‌رانسه‌ری جیهان سنووری 9 ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندووه.
