ته‌ندروستى سلێمانى بۆ هاوڵاتى: کارمه‌نده‌که‌ى نه‌خۆشخانه‌ى کۆرۆنا هیچ نه‌خۆشیه‌کى درێژخایه‌نى نه‌بوه
"کارمه‌ندێکى یه‌کێک له‌نه‌خۆشخانه‌کانى کۆرۆنا گیانیله‌ده‌ستدا"

5 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى رایگه‌یاند کارمه‌ندێکى نه‌خۆشخانه‌ى کۆرۆنا توشى ڤایرۆسه‌که بوو.
عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى بۆ کاروبارى کارگێڕى، له لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت" ئه‌مڕۆ یەکێک لە كارمه‌ندە دڵسۆزەکانی ته‌ندروستی سلێمانی خاتوو كه‌وسه‌ر ته‌ها ئیبراهیم كه له قاوشی كۆرۆنا خزمه‌تی ده‌كرد، له نه‌خۆشخانه‌ی "شه‌هید د. هێمن" به هۆی تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆچی دواییكرد".
جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى وتیشى" كەوسەر تەها هیچ نه‌خۆشیه‌کى درێژخایه‌نى نه‌بوه و هەفتەی رابردوو لە دەوامی قاوشی كۆرۆنای نەخۆشخانەكە دەوامی كردووە و چەند رۆژێكە باری تەندروستی تێكچووە، ئێوارەی ئەمڕۆش براوەتە نەخۆشخانەی شەهید د.ئاسۆی تایبەت بە كۆرۆنا و دوای چەند كاتژمێرێك مانەوە لە نەخۆشخانەكە، گیانی لە دەست دا".
تائێستا له پارێزگاى سلێمانى زیاتر له 190کارمه‌ند و پزیشک توشى کۆرۆنا بون.
تا ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان چوار هەزار و 164 کەس توشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش هەزار و 408 توشبوو چاکبوونەتەوە و 118 توشبوش گیانیان لەدەستداوە.
