خۆپیشاندانی سەرتاسەری دەستپێدەکات

5 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حهسهن
ئەنجومەنی سەربەخۆی مامۆستایانی ناڕازی رایگەیاند، کاسبکاران، فەرمانبەران، مامۆستایان و سەرجەم چین و توێژە جیاوازەکان ئاگادار دەکەنەوە کەڕۆژی (25 /6) خۆپیشاندانی سەرتاسەری لەشاری سلێمانییەوە دەستپێدەکات دژی حکومەتی هەرێم کە سیاسەتی "برسیکردن و چەوساندنەوەی" هاوڵاتیان پەیڕەو دەکات.
عادل حهسهن مامۆستایهکى نارازى، له لێدوانێکدا بههاوڵاتى وت" ئهم برسێتى و ناعهدالهتیه قبوڵ بکرێت لهحکومهت زۆر شتى تریشمان بهسهر دێنێت بۆیه پێویسته ههموو خهڵک راپهرێت".
وتیشى" ئهمه خهباتێکى مهدهنیه و بۆیه پێویسته ههموو تاکێک بهشدارى تێدا بکات به ههموو حزبهکانیشهوهو ههگینا حزبهکان وهک یهکێک له بریاردهرى ئهم برسیکردنه ههژمار دهکرێت.
ئەنجومەنی سەربەخۆی مامۆستایانی ناڕازی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژە بەوەکراوە، بەهۆی نائامادەیی و نەبوونی دامەزراوەی حکومی، هۆشداری توند دەدەنە حیزبە بەشدار و خاوەن دەسەڵاتەکانی هەرێم کەئەمجارە ناڕەزایەتییەکان بەرۆکی حیزبەکانیان دەگرێتەوە.
ئەوەش هاتوە، هەروەها حیزبە سیاسیەکانی دەرەوەی دەسەڵات کە خۆیان بە ئۆپۆزسیۆن و بەرەی خەڵک دەزانن، "دەخەینە ژێر بەرپرسیاریەتیەکی ئەخلاقی و نیشتمانییەوە کە چیتر ئەو زوڵم و ستەمەی دەسەڵات لە هاوڵاتیان و موچەخۆران و لایەنگرانی حیزبەکانیان دەیکات قبوڵ نەکەن".
ئەنجومەنەکە ئەوەشی خستوەتەڕو، داوا لەسەرجەم توێژەکان و سەندیکاو ڕێکخراوەکان و هێزەکانی ناوخۆو تەندروستکاران دەکەن کەپشتیوان و بەشدار بن لەم خەباتە مەدەنیە.
دەقی راگەیەنراوەکە:
بەیاننامەی (ئەنجومەنی سەربەخۆی مامۆستایانی ناڕازی)
هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان
کاسبکاران و فەرمانبەران و مامۆستایان سەرجەم چین و توێژە جیاوازەکان ئاگادار دەکەین کەڕۆژی (٢٥ /٦) خۆپیشاندانی سەرتاسەری لەشاری سلێمانیەوە دەست پێدەکات دژی حکومەتی هەرێم کەسیاسەتی برسی کردن و چەوساندنەوەی هاوڵاتیان پەیڕەو دەکات.
بەهۆی نائامادەی و نەبونی دامەزراوەی حکومی ، هۆشداری توند دەدەینە حیزبە بەشدار و خاوەن دەسەڵاتەکانی هەرێم کەئەمجارە ناڕەزایەتیەکان بەرۆکی حیزبەکانیان دەگرێتەوە .
حیزبە سیاسیەکانی دەرەوەی دەسەڵات کەخۆیان بە ئۆپۆزسیۆن و بەرەی خەڵک دەزانن دەخەینە ژێر بەرپرسیاریەتیەکی ئەخلاقی و نیشتمانیەوە کە چیتر ئەو زوڵم و ستەمەی دەسەڵات لە هاوڵاتیان و موچە خۆران و لایەنگرانی حیزبەکانیان دەیکات قبوڵ نەکەن .
داوا لەسەرجەم توێژەکان و سەندیکاو ڕێکخراوەکان و هێزەکانی ناوخۆو تەندروستکاران دەکەین کەپشتیوان و بەشدار بن لەم خەباتە مەدەنیە .
تێبینی/ ڕۆژی (٢٤ /٦) شوێن و کاتژمێری دەستپێکی خۆپیشاندان ڕادەگەیەنین .
داوا لە بەشدار بوان دەکەین کە پاپەندی خۆپارێزیە تەندروستیەکان بن دەمامک و دەستکێش بهێنن.
ئەنجومەنی سەربەخۆی مامۆستایانی ناڕازی
سلێمانی
٢٢ / ٦ / ٢٠٢٠
