په‌رله‌مانتارێکى کورد له به‌غدا: عێراق پاره‌ى موچه‌ى نییه‌و قه‌رز ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت، به‌غدا پاره‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانى پێنییه‌و ده‌بێت قه‌رزى ناوخۆى و ده‌ره‌کى بکات بۆ پڕکردنه‌وه‌ى کورتهێنانه‌که‌ى.
په‌رله‌مانى عێراق له سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه داوایان له حکومه‌ته‌که‌ى مسته‌فا کازمى کردووه پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2020 بنێرێته په‌رله‌مان و ته‌نها هه‌فته‌یه‌ک له‌و واده‌یه ماوه‌و ده‌بێت ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ره‌وانه‌ى بکات.
شیروان میرزا، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتى له لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد له‌ئێستادا حکومه‌ت نایه‌وێت پرۆژه یاساى بودجه‌ى 2020 بنێرێته په‌رله‌مان کورتهێنانێکى زۆرى تێدایه.
هه‌روه‌ها وتى:" ئێمه وه‌ک لیژنه‌ى دارایى ته‌ئکیدمان کردۆته‌وه له‌گه‌ڵ کۆبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى دارایى که ده‌بێت موازه‌نه بنێردرێت و بابه‌تى کورتهێنانه‌که به یاسا چاره‌سه‌رى ده‌که‌ین".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌شڵێت رۆژى چوارشه‌ممه 24ى حوزه‌یران کۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مان بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه یاساى قه‌رزى ناوخۆیى و ده‌ره‌کى ده‌درێت، وتیشى:"بۆ موچه‌ى ئه‌م دوو مانگه‌ش حکومه‌ت پێویسته قه‌رزبکات ئه‌گینا پاره‌ى له‌به‌ر ده‌ستدا نییه".
هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکرد حکومه‌تى 20 ترلیۆن دینار قه‌رز ده‌کات که 15 تریلۆنى له‌ناوخۆى وڵات و پێنج ترلیۆن دیناریش له وڵاتانى دیکه قه‌رز ده‌کات.
شیروان میرزا جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه ئێستا وه‌فدێکى ته‌کنیکى له‌به‌غدایه سبه‌ینێ وه‌فدێکى حکومه‌تى هه‌رێم به سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى ده‌چێته به‌غدا، وتیشى:" بروام وایه بگه‌ینه رێککه‌وتنێکى باش".
له‌باره‌ى تووشبوانى ڤایرۆسى کۆرۆنا که به‌شێک له په‌رله‌مانتارانى عێراق و کارمه‌نده‌کان تووش بوون، په‌رله‌مانتاره‌که‌ى یه‌کێتى ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که 20په‌رله‌مانتارو 28کارمه‌ندى په‌رله‌مانیش توشى کۆرۆنا بوون" کۆرۆنا کۆبونه‌وه‌کانى په‌رله‌مان راده‌گرێت و ته‌نها 24ى حوزه‌یران کۆبونه‌وه ده‌که‌ین و تا سێ هه‌فته‌ى دیکه ئه‌نجام نادرێت".
