تمه‌نى ئێرانى هاڕه‌ى کرد

5 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
تمه‌ن به‌رانبه‌ر به دراوه بیانییه‌کان هاره‌ى کرد یه‌ک دۆلارى ئه‌مه‌ریکى به‌رانبه‌ر به دوو ملیۆن و 62 هه‌زار تمه‌نى ئێرانییه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23ى حوزه‌یرانى 2020 محه‌مه‌د قادر له کۆمپانیاى زه‌له‌ره‌ش له‌ناو بازاڕى دۆلاره‌که‌ى سلێمانى به‌هاوڵاتى وت:"نزمبونه‌وه‌ى به‌هاى تمه‌نى ئێرانى به‌هۆى ئه‌وه‌وه‌یه که تاران چه‌ند ساڵێکه گه‌مارۆى ئابوورى له‌سه‌ره".
هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکرد حکومه‌تى ئێران ئاڵتونى ده‌خسته بازاره‌وه بۆ ئه‌مه‌ى به‌هاى تمه‌نه‌که‌ى نه‌شکێت، به‌ڵام ئێستا ئاڵتون ناخاته بازاره‌وه‌و ته‌مه‌ن هاره‌ى کردووه.
ناوبراو ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌کرد به به‌راورد به دوێنێ دووشه‌ممه زۆر دابه‌زیووه
ئه‌مه له‌کاتێکدایه دوێنێ یه‌ک دۆلار به‌رانبه‌ر به 2 ملیۆن تمه‌ن بووه‌و ئه‌مڕۆ به‌هاى زیاترى له‌ده‌ستداوه.
