ڤایرۆسى کۆرۆنا له کۆریاى باشور سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌رپرسانی كۆریای باشور رایانگه‌یاند له ناوه‌ڕاستی مانگی حوزه‌یرانه‌وه شه‌پۆلی دووه‌می ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌یان ده‌ستپێكردوه‌ته‌وه.
له‌سه‌ره‌تای مانگی ئایاری رابردوودا به‌رپرسانی كۆریای باشور رێوشوێنه‌كانی خۆپارێزییان سوك كرد و وڵاته‌كه‌یان گه‌ڕانده‌وه ژیانی ئاسایی، به‌ڵام چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه ڤایرۆسه‌كه دووباره بڵاوبوه‌ته‌وه رۆژانه 35 بۆ 50 حاڵه‌تی توشبون تۆمار ده‌كرێت به‌تایبه‌ت له سیئۆلی پایته‌خت و ده‌وروبه‌ری كه نیوه‌ی دانیشتوانی ئه‌و وڵاته‌ی تێدا ده‌ژی.
جۆنگ ئون كیونگ به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی كۆری بۆ چاودێریكردن و رێگرتنی نه‌خۆشییه‌كانی كۆریای باشور وتی: "پێمانوایه له‌دوای پشووه‌كه‌ی ئایاره‌وه شه‌پۆلی دووه‌می بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ده‌ستی پێكردووه".
مانگی شوباتی ئه‌مساڵ كۆریای باشور بووه دووه‌م وڵاتی جیهان له دوای چین كه ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێی تێدا بڵاوبوه‌وه و زیاتر له 12 هه‌زار كه‌س توشی ڤایرۆسه‌كه بوون، به‌ڵام به گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی توند توانرا بارودۆخه‌كه كۆنترۆڵ بكرێت.
