هاوڵاتى کۆمسیۆنى ئه‌مریکا بۆ ئازادیى ئایینیى نێوده‌وڵه‌تی(USCIRF)، ئیدانه‌ى هێرشى تورکیا له‌نێو خاکى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات و داواش له سه‌رۆکى تورکیا ده‌کات هێرشه ئاسمانییه‌کان و شه‌ڕ له نزیک ناوچه مه‌ده‌نییه‌کان رابگرێت. کۆمسیۆنه‌که له راگه‌یاندراوێکدا که له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که‌ى بڵاویکردوه‌ته‌وه، رایگه‌یاندوه که ئیدانه‌ى هێرشه ئاسمانى و زه‌مینییه‌کانى ئه‌م دواییه‌ى تورکیا ده‌کات که له نزیک ناوچه مه‌ده‌نییه‌کان له "باکورى عێراق" ئه‌نجامى داون. گه‌یڵ مه‌نشن، سه‌رۆکى کۆمسیۆنه‌که، وتویه‌تی: کۆمسیۆنه‌که‌یان داوا له تورکیا ده‌کات ده‌ستبه‌جێ هێرشه ئاسمانییه دڕندانه‌کانى بۆ سه‌ر شه‌نگال ڕابگرێت و هه‌ر هێزێکى زه‌مینى که زیادبونى توندوتیژییه‌کانى لێده‌که‌وێته‌وه بکشێنێته‌وه له‌و ناوچه‌یه که بۆخۆى له مه‌ترسیدایه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه که ئه‌و کردارانه به تایبه‌تى جێى هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌دان خێزانى لێقه‌وماوى ئێزیدى ئه‌وانه‌ى ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شه‌نگال و ئه‌و مه‌ده‌نیانه‌ى دیکه‌ى ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵوحاڵى خۆیان. کۆمسیۆنه‌که که ده‌زگایه‌کى سه‌ربه‌خۆى حکومه‌تى فیدراڵى ئه‌مه‌ریکایه، له درێژه‌ى ڕاگه‌یاندنه‌که‌یدا وتویه‌تی: ئه‌و هێرشه هه‌ڕه‌مه‌کییانه ڕێک پاش چه‌ند ڕۆژێک ئه‌نجام دران که 200 خێزان گه‌ڕانه‌وه شه‌نگال له پاش 6 ساڵ له ژیان له نێو که‌مپى ئاواره‌یى له دهۆک. هاوکات تۆنى پێرکنز جێگرى سه‌رۆکى کۆمسیۆنه‌که‌ش لاى خۆیه‌وه وتویه‌تی: ئۆپه‌راسیۆنه‌کانى تورکیا له عێراق و باکورى ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا به ڕ‌ونى نیشانى ده‌ده‌ن خواسته‌کانى له ناوچه‌که پاڵنه‌رى کرداره‌کانین له ئه‌مڕۆدا، نه‌ک ئاسایشى ناوخۆ‌و ناکرێت ڕێگه‌ى پێبدرێت ئه‌مه بکات به‌بێ سزادان. وتوشیه‌تی: داوا له به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریکا ده‌که‌ین هه‌مو هه‌ژمونى دپلۆماتى و ئابورى به‌کاربهێنن بۆ پاراستنى که‌مینه ئاینییه بێ پشت و په‌ناکان له باکورى عێراق باکورى ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا له به‌رامبه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه له‌شکرییه هه‌ڕه‌مه‌کیـیه‌کانى تورکیادا. له کۆتایى راگه‌یه‌ندراوه‌که‌یدا، کۆمسیۆنه‌که، وتویه‌تی: له ڕاپۆرتى ساڵانه‌ى خۆیدا، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریکاى ڕاسپاردوه تورکیا بخاته نێو لیستى چاودێرى تایبه‌تى خۆى به‌هۆى تێوه‌گلانى یان چاوپـۆشیکردنى له‌و پـێشێلکارییه گه‌ورانه‌ى به‌رامبه‌ر ئازادى ئایینى ده‌کرێن.
شاناز حه‌سه‌ن ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى لامه‌رکه‌زى ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ 70 به‌رپرسى کارگێرى گفتوگۆیان کردووه‌و هه‌موویان به‌ده‌ست مه‌رکه‌زییه‌تى حکومه‌ته‌وه ده‌ناڵێن و ده‌شڵێت:" ئه‌گه‌ر کۆرۆنا رێگه بدات هه‌فته‌یه‌کى تر پرۆژه‌ى لامه‌رکه‌زى ئاماده ده‌بێت و دواتر ره‌وانه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى ده‌که‌ین". ڕێکه‌وت زه‌کى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى و ئه‌ندامى لیژنه‌ى لامه‌رکه‌زى له لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت" تائێستا ئێمه 70 به‌رپرسى ئیداریمان بینیوه له سنورى پارێزگاى سلێمانى، که هیچیان نه له‌سنورى هه‌ڵه‌بجه و نه سلێمانى نه گه‌رمیان و نه راپه‌رین نه‌بووه که به‌ده‌ست مه‌رکه‌زیه‌ته‌وه کۆمه‌ڵێک کێشه و مه‌عاناتى نه‌بێت کێشه‌ى به‌بونى بێده‌سه‌ڵاتیه‌وه نه‌بێت و گرفت به‌ده‌ست بێده‌سه‌ڵاتیه‌وه نه‌بێت". رێکه‌وت زه‌کى ده‌شڵێت:" به‌رپرسانى سلێمانى هه‌مووى داواى ده‌سه‌ڵاتى ئیدارى و یاسایى دارایى ده‌که‌ن". ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى لامه‌رکه‌زى سلێمانى جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که راوێژیان به 15 شاره‌زاى بوارى یاسایى و ئیدارى و ئابوورى کردووه و زیاتر له 40 کاتژمێر کارى به‌رده‌وامییان له پرۆژه‌ى لامه‌رکه‌زیه‌که‌دا کردووه، وتیشى:" ئێستا له‌قۆناغى نوسینه‌وه‌ى پرۆژه‌که‌داین و ھه‌رفراکسیۆنه به‌جیا سه‌رقاڵى خۆ ئاماده‌کردنه و ئه‌گه‌ر کۆرۆنا رێکه بدات هه‌فته‌یه‌کى دیکه ئاماده ده‌بێت و دواى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا و په‌سه‌نکردنى ره‌وانه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى ده‌که‌ین". پێشتر ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى ئاماده‌کارى پڕۆژه‌ى لامه‌رکه‌زى کارگێڕى و دارایى له‌رێگه‌ى چه‌ند خاڵێکه‌وه شه‌رعییه‌تى دا به پێکهێنانى (هه‌رێمى سلێمانى) و ده‌شڵێت:" ئێمه دواى سێ ده‌یه له‌حوکمڕانیه‌کى ناسه‌رکه‌وتوو داواى مۆدێلێکى دیکه له‌به‌ڕێوه‌بردن ده‌که‌ین، نه‌شه‌ڕى براکوژى نه دوئیداره‌ییه‌که‌ى نه‌وه‌ده‌کانه، به‌ڵکو دوو ھه‌رێم وه‌ک دوو براى ته‌با". ده‌قى ئه‌و خاڵانه‌ى رێکه‌وت زه‌کى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئاماده‌کارى پرۆژه‌ى لامه‌رکه‌زى: ١/ حه‌وت ساڵى ڕابردوو دوو ھه‌وڵى سیاسى و ئابوورى ھه‌بون بۆ پچڕان له‌به‌غدا، سه‌ره‌نجام ھه‌وڵه ئابووریه‌که (ئابوورى سه‌ربه‌خۆ) ھه‌وڵه سیاسیه‌که (ڕیفراندۆم) شکستیان ھێنا‌و ئه‌نجامه‌که‌ى وه‌رگرتنى ده‌یان پۆست له‌عیراق و موحتاجبونى ده‌ستى به‌غدابوو ، به‌بێ ئه‌وان حکومه‌تى ھه‌رێم ته‌نھا یه‌ک موچه‌ى ته‌واوه‌تى پێنه‌دراوه. ٢/له‌دواى ھاتنه‌وه‌ى ھه‌واڵ له‌به‌غداو نوسراوه‌که‌ى دیوانى چاودێرى دارایى عیراق که‌داواى زۆر دۆسیه‌و داھاتى نه‌وت و ناوخۆ له‌حکومه‌تى ھه‌رێم ده‌کات، له‌ئه‌گه‌رى ڕودانى ڕێککه‌وتنى له‌وجۆره لامه‌رکه‌زى ئیدارى و دارایى به‌بێ داھاتى نه‌وت و ناوخۆ سودێکى ئه‌وتۆى نامێنى و ده‌بێت سلێمانى مادده‌ى ١١٩ ى ده‌ستورى عیراق جێبه‌جێبکات، که‌بریتیه له‌دروستکردنى ھه‌رێمێ سلێمانى به‌ته‌نیشت ھه‌رێمى ھه‌ولێره‌وه، ھه‌روه‌ک چۆن حکومه‌تى ھه‌رێم داواى جێبه‌جێکردنى ده‌ستور له‌به‌غدا ده‌کات، ئێمه‌ش له‌داواى ده‌ستوریى زیاترمان نه‌وتووه، له‌نوسینه‌وه‌ى ده‌ستورى عیراقیشدا به‌ڕێزان (مام جه‌لال و کاک نه‌وشیروان و کاک مه‌سعود) به‌شدارو ڕه‌زامه‌ندبون (به‌مادده‌ى ١١٩ ه‌شه‌وه) سه‌ره‌نجام زۆرینه‌ى زۆرى خه‌ڵکى ھه‌رێمى کوردستان ده‌نگیان پێداوه. ٣/ ئێمه دواى سێ ده‌یه له‌حوکمڕانیه‌کى ناسه‌رکه‌وتوو داواى مۆدێلێکى دیکه له‌به‌ڕێوه‌بردن ده‌که‌ین، نه‌شه‌ڕى براکوژى نه دوئیداره‌ییه‌که‌ى نه‌وه‌ده‌کانه، به‌ڵکو دوو ھه‌رێم وه‌ک دوو براى ته‌باو ماڵ جیاواز به‌ڵام خاوه‌ن خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى جیاواز وه‌ک ھه‌موو مۆدێله سه‌رکه‌وتوه‌کانى جیھان، نه‌یه‌کێتى واز له‌جه‌ماوه‌ر و باره‌گاو پێگه‌وه گۆڕى شه‌ھیده‌کانى ده‌ھێنێت له‌ھه‌ولێرو دھۆک نه‌پارتى لێره واز له‌وانه ده‌ھێنێت، ھیچ حزبێک له‌ھیچ شوێنێکى دیکه قه‌ده‌غه‌و قاچاغ نابێت و ھه‌رکه‌س له‌شوێنى خۆى به‌رده‌وام ده‌بێت له‌چالاکى سیاسى خۆی، به‌ڵام دوو ھه‌رێم و به‌ڕێوه‌برنى جیاوازمان پێویسته، ھه‌روه‌ک چۆن ئێستا ھه‌موو حزبه‌کان له‌به‌غداو که‌رکوک و خانه‌قین که‌له‌ده‌ره‌وه‌ى ھه‌رێمى کوردستانیشه ھه‌ن و خاوه‌ن پێگه‌و چالاکى مه‌ده‌نى و سیاسین، ده‌یان نمونه‌مان ھه‌یه که سلێمانى لاى حکومه‌تى ھه‌رێم وه‌ک کوڕى دایکێکى جیاواز ته‌ماشا ده‌کرێت. ٤/ ئێستا که‌پاشه‌که‌وتى موچه ته‌په‌ى پێى دێت، ھه‌رێمى سلێمانى ئاسانتر له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌توانێت له‌سه‌ر بودجه‌و موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و ڕاده‌ستکردنى سامانى سروشتى ڕێکبه‌که‌وێت و گیرۆده‌ى گرێبه‌ستى ھیچ وڵاتێک نییه، وه‌ک چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ھه‌رێمى کوردستان ده‌کرێت ھه‌رواش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ھه‌رێمى سلێمانى ده‌کرێت نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ى ده‌ڵێن ده‌چنه‌وه سه‌ربه‌غدا! مه‌گه‌ر ئێستا ھه‌رێمى کوردستان سه‌ربه‌کوێیه؟ بێگومان سه‌ربه به‌غدایه و لاوازانه‌ش چاوى له‌ده‌ستیه‌تی. ٥/ پاڵنه‌رى سه‌ره‌کى ئه‌م داوایه ، دۆزینه‌وه‌ى ده‌رچه‌یه بۆ ده‌ربازبون له‌دۆخى خراپى ئابوورى و بژێوى موچه‌خۆران و خه‌ڵک، دابینکردنه‌وه‌ى مووچه‌ى مانگانه‌و بوژاندنه‌وه‌ى خزمه‌تگوزاریه، میلله‌ت له‌ده‌ره‌وه‌ى باره‌گاکانى حکومه‌ت ده‌کوڵێت و ته‌حه‌مولى نه‌ماوه‌و وه‌ڕس بووه‌و مافى خۆشیه‌تی، حه‌وسه‌ڵه‌ى ناڕاستى پیاوه که‌شخه‌کانى سه‌رته‌له‌فزیۆن و ھۆڵى کۆبونه‌وه‌کانى نه‌ماوه، ھه‌روه‌ک له‌ھه‌موو ئه‌و پیاوه بێده‌نگانه‌ش توڕه‌یه که‌له‌کاتى ھه‌ڵبژاردندا له‌ده‌رگاى ده‌ده‌ن، زۆربه‌ى خه‌ڵک به‌دواى خۆشگوزه‌رانیه‌وه‌یه نه‌ک شیعارات، ھه‌واڵێکى گوزه‌رانى شه‌ھیدان بپرسن که‌زو زو به‌باسى خوێنى ئاڵیان شه‌رعیه‌ت به‌خۆتان ده‌ده‌ن. مه‌رجى سه‌رکه‌وتنى ھه‌رێمى سلێمانى ڕێککه‌وتنه له‌گه‌ڵ به‌غداو ڕه‌خساندى ده‌رفه‌تى فره‌یییه له‌به‌ڕێوه‌بردندا بۆ ھه‌موو حزبێکى سیاسى به‌پێوه‌رى ئه‌نجامى ھه‌ڵبژاردنه‌کان. ڕێکه‌وت زه‌کی ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى
شاناز حه‌سه‌ن جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوه به‌ڵام ته‌نیا هه‌ڵگرى ڤایرۆسه‌که‌یه. عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى بۆ کاروبارى کارگێڕى، له لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت" دکتۆر هێرش سه‌ید سه‌لیم جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بووه، به‌ڵام ته‌نیا هه‌ڵگرى ڤایرۆسه‌که‌یه". ناوبراو ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که بارى ته‌ندروستى جێگیره و ته‌نیا له هه‌ڵگرى ڤایرۆسى کۆرۆنایه.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند 266 که‌سى دیکه توشى کۆرۆنا بون و نۆ توشبوى ڤایرۆسه‌که‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه. وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌مشه‌و شه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئامارى 24 سه‌عاتى رابردوى کۆرۆناى له هه‌رێمى کوردستان بڵاوکرده‌وه. به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌که له‌ماوه‌ى 24 سه‌عاتى رابردودا 266 حاڵه‌تى نوێى توشبون به کۆرۆنا له هه‌رێم تۆمارکراون، به‌مشێوه‌یه: هه‌ولێر: 19 توشبو، سلێمانی: 196 توشبو، گه‌رمیان: 38 توشبو، راپه‌ڕین: 4 توشبو، دهۆک، 2 توشبو، هه‌ڵه‌بجه: 7 توشبو. هه‌روه‌ها کۆى گشتى ئه‌و توشبوانه‌ى چاکبونه‌ته‌وه گه‌یشتۆته یه‌ک هه‌زارو 358 که‌س: ٤٧٤ هه‌ولێر، ٧٣٦ سلێمانی، ١١٥ دهۆک، ٣٣ هه‌ڵه‌بجه. ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه که کۆى گشتى ئه‌و توشبوانه‌ى گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتۆته 98 که‌س: ١٤ هه‌ولێر، ٨٢ سلێمانی، ٢ هه‌ڵه‌بجه. له ئێستادا دو هه‌زارو 83 توشبو له نه‌خۆشخانه‌کانن، به‌مشێوه‌یه: ٣٦٥ هه‌ولێر، ١٦٤٢ سلێمانی، ٣٠ دهۆک، ٤٦ هه‌ڵه‌بجه. ده‌قى راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى:
هاوڵاتى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل کوژرانى 22 سه‌ربازى تورکیاى له ناوچه‌ى حه‌فتانین سه‌ر به شارۆچکه‌ى زاخۆ راگه‌یاند. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20ى حوزه‌یرانى 2020 هه‌په‌گه راگه‌یه‌ندراوێکى ده‌رباره‌ى ئامارى شه‌ڕوپێکدادانه‌کانیان له‌گه‌ڵ سوپاى تورکیا له حه‌فتانین بڵاوکرده‌وه و تێیدا هاتووه "له رۆژانى 18 و 19ى ئه‌م مانگه‌دا هێزه‌کانمان له گردى شه‌هید ئادار چالاکییان له‌دژى یه‌که‌یه‌کى سوپاى تورکیا ئه‌نجامداوه، له‌و چالاکییانه‌دا ته‌قه‌مه‌نیى و چه‌کى سووک به‌کارهاتووه و له ئه‌نجامدا 11 سه‌ربازى تورک کوژراون". هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه کراوه که له 19ى حوزه‌یراندا هێزه‌کانیان له گردى شه‌هید هه‌مزه یه‌که‌یه‌کى سوپاى تورکیان له نزیکه‌وه کردووه‌ته ئامانج، که هه‌وڵیان داوه به‌ره‌و گردى گه‌سرۆک بچن، له ئه‌نجامداى ئه‌و چالاکییه‌شدا 11 سه‌رباز کوژراون. هه‌په‌گه ئه‌وه‌شى باسکردووه که له‌و چالاکییه‌یاندا گه‌ریلایه‌کیان به‌ناوى "ئامارا "شه‌هیدبووه، که هه‌تا دوایین فیشه‌ک به‌رخۆدانى کردووه. هه‌په‌گه، له‌دواى ئه‌و چالاکییه هێلیکۆپته‌ره‌کانى سوپاى تورک ناوچه‌که‌یان بۆردوومان کردووه، به‌ڵام له‌لایه‌ن گه‌ریلاکانه‌وه گورزیان لێدراوه و ناچاربوون له‌ناوچه‌که دووربکه‌ونه‌وه. له به‌شێکى دیکه‌ى راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى هه‌په‌گه‌دا ئاماژه به‌وه‌شکراوه، که هه‌ر دوێنێ 19ى حوزه‌یران، گه‌ریلاکانیان ژماره‌یه‌ک سه‌ربازى سوپاى تورکیان له گردى شه‌هید بێریڤان گه‌مارۆداوه و چالاکییان له‌دژیان ئه‌نجامداوه، به‌ڵام تا ئێستا ژماره‌ى کوژراو و برینداره‌کانى سوپاى تورک روون نه‌بووه‌ته‌وه. هاوکات، هه‌په‌گه راشیگه‌یاندووه، که دره‌نگانێکى شه‌وى رابردووش فڕۆکه‌ى جه‌نگیى و هێلیکۆپته‌ره‌کانى سوپاى تورک بۆردوومانى ناوچه‌ى خانتورێ-یان کردووه، گه‌ریلاکانیان گورزیان له هێلیکۆپته‌ره‌کان وه‌شاندووه، هاوکات هه‌لیکۆپته‌رێکى دیکه‌ش پێکراوه، که هه‌وڵى داوه ئه‌و ناوچه‌یه بۆردوومان بکات، هێزه داگیرکه‌ره‌کانیش ناچاربوون له ناوچه‌که بکشێنه‌وه.
هاوڵاتى نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى عێراق به‌تایبه‌ت مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیراندا کۆبووه‌ته‌وه‌و په‌رله‌مانتارێکى کوردیش ده‌ڵێت:" سه‌ردانه‌که له‌م کاته‌دا بۆ گه‌یشتنه به رێککه‌وتن". سه‌ردانى نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان بۆ به‌غدا بۆ دانوستاندن و چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى هه‌ولێر و به‌غدایه، که ئێستا له هه‌مووکات زیاتر کاریگه‌ریى کردووه‌ته سه‌ر هه‌رێمى کوردستان، به‌تایبه‌تى له بوارى ئابوورى و دارایی. له‌و سه‌ردانه‌دا نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆککۆمارى عێراق، محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆکى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و مسته‌فا کازمى سه‌رۆکوه‌زیران به‌جیا کۆده‌بێته‌وه. ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت:" سه‌ردانه‌که‌ى نێچیرڤان بارزانى له‌مکاته‌دا بۆ گه‌یشتنه به رێککه‌وتن". شیروان میرزا، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت" وه‌فدێکى هونه‌رى و فه‌نى حکومه‌تى هه‌رێم له به‌غدایه بۆ دانوسان و سه‌ردانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستانیش بۆ گه‌یشته به رێککه‌وتن و بڕیاره کاک قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم و سه‌رۆکى وه‌فدى هه‌رێم بچێته به‌غدا". ناوبراو وتیشى:" هه‌رێم و عێراق ده‌گه‌نه رێککه‌وتن به‌م زوانه، گرنگه سه‌رکردایه‌تى سیاسى کورد بۆ چاره‌سه‌رکردنى موچه‌و دارایى سه‌ردانى به‌غدا بکه‌ن". ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى یه‌کێتى جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه حکومه‌تى عێراق قه‌رزى ده‌ره‌کى و ناوخۆى ده‌کات بۆ چاره‌سه‌رکردنى دۆخى دارایى، به‌ڵام حکومه‌تى هه‌رێم "ده‌رفه‌تى زۆر که‌متره بۆ ئه‌وه‌ى دۆخى دارایى چاره‌سه‌ر بکات، ته‌نها گه‌یشتنه به رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا" هاوکات، ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه تا ئێستا هیچ شتێکى روون نییه به‌وه‌ى له‌سه‌ر چى رێککده‌که‌ون و له‌به‌رانبه‌ر 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه به‌غدا مانگانه چه‌ند بڕه پاره بۆ حکومه‌تى هه‌رێم ده‌نێرێت" ئه‌و ژمارانه‌ى باس ده‌کرێن ته‌نها قسه‌یه‌و هێشتا هیچ ژماره‌یه‌کى کۆنکرێت و موئه‌که‌د نه‌دراوه به هه‌رێم و نه‌گه‌یشتونه‌ته رێککه‌وتن له‌سه‌ر ژماره‌یه‌کى دیارى کراو".
هاوڵاتى مەسرور بارزانی، رایگەیاند هەرێمی كوردستان پەناگەیەكی ئارامە بۆ پەنابەران و كوردستان بەردەوام دەبێت لە پاراستنی یەك ملیۆن و 100 هەزار پەنابەر و ئاوارە. مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانی ئاوار و پەنابەران لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێكی بڵاویكردەوە و رایگەیاند "كوردستان پەناگەیەكی ئارامە بۆ پەنابەران، ئێمەش بەردەوام دەبین لە پاراستنی یەك ملیۆن و 100 هەزار پەنابەر و ئاوارە كە لە عێراق و سوریاوە هاتوون". ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "لە ڕۆژی جیهانی پەنابەراندا، بە بیر جیهان دێنینەوە كە یارمەتییە نێودەوڵەتییەكان زۆر گرنگن بۆ ئەوەی هاوكاری پەنابەران بكرێت بە پارێزراوی بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان". ئەمڕۆ ٢٠ی حوزەیران، ٦٩ ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر راگەیاندنی جاڕنامەی كۆڕبەندی جیهانی جنێف بۆ مافەكانی پەنابەران، بەڵام هێشتا دیاردەی كۆچ و ئاوارەیی لە جیهاندا بەردەوامی هەیە.
هاوڵاتى پارتى دیموکراتى کوردستان نیگه‌رانى خۆیان له بۆردوومانه‌کانى تورکیا و ئێران ده‌رده‌بڕن و داواش له په‌که‌که ده‌که‌ن شه‌ڕ بگوازنه‌وه بۆ مه‌یدانى خۆیان و ده‌شڵێن:" په‌که‌که 500 گوندى له‌به‌رده‌ستدایه ئه‌گه‌ر چاوپۆشى بکه‌ین زه‌ره‌رمان لێ ده‌دات". هێرش و بۆردوومانه‌کانى تورکیا و ئێران له ناوچه سنوورییه‌کان له‌هه‌رێمى کوردستان ده‌یان که‌سى مه‌ده‌نى کردووه به قوربانى و تورکیاش له چه‌دن رۆژى رابردوو هێرش و په‌لاماره‌کانى چڕ کردووه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ش نیگه‌رانى لاى هاوڵاتیان و حکومه‌تى عێراقى دروست کردووه. سنوورى شیلادزێ و کانى ماسێ پێنج هاونیشتمانى گیانیان له‌ده‌ستدا. ئه‌و رووداو ناڕه‌زایه‌تى دامه‌زراوه فه‌رمییه‌کانى هه‌رێمى کوردستانى لێکه‌وته‌وه. سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانى کوردستانیش بۆردوومانه‌کانى تورکیاى له باشوورى کوردستان ئیدانه کرد، له راگه‌یێندراوه‌که‌یدا پشتیوانیى له خه‌باتى مه‌ده‌نى و دیموکراسى و په‌رله‌مانى ده‌کات بۆ چاره‌سه‌رى پرسى کورد و داواده‌کات هیچ وڵات و هێز و لایه‌نێک خاکى هه‌رێمى کوردستان و سنووره‌کانى بۆ هێرش و په‌لامار به‌کارنه‌هێنێت. تورکیا له 15ى حوزه‌یرانى 2020 ئۆپه‌راسیۆنى له دژى گه‌ریلاکانى پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) ده‌ستپێکردووه، وه‌کو خۆیان ده‌ڵێن، له وه‌ڵامى زیادبوونى هێرشه چه‌کدارییه‌کان بووه بۆسه‌ر بنکه‌کانى سوپاى تورکیا له‌سه‌ر سنووره‌کانى له‌گه‌ڵ عێراق. ده‌قى راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى پارتى زۆر نیگه‌رانین به‌رانبه‌ر گرژى و په‌ره‌سه‌ندن و ئۆپه‌راسیۆنى سه‌ربازى و تۆپباران و بوردومانه‌کانى تورکیا و ئێران بۆ سه‌ر خاکى هه‌رێمى کوردستان، که بووه‌ته هۆى دڵه‌ڕاوکێى هاووڵاتیانى سڤیل و ناسه‌قامگیرى له ناوچه سنوورییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان. ئه‌م بابه‌ته تازه نییه و له ساڵانى ڕابردوویش دووباره بووه‌ته‌وه. هه‌موو جار و ئه‌م جاره‌یش قسه‌مان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانى ئه‌م دوو وڵاته کردووه و نیگه‌رانییه‌کانمان پێ ڕاگه‌یاندوون. ئه‌وان جه‌ختیان له‌وه کردووه‌ته‌وه که هیچ جۆره دژایه‌تیێکیان به‌رانبه‌ر هه‌رێم نییه و هۆکارى بوردومانه‌کان بوونى هێزه چه‌کداره ئۆپۆزیسیۆنه کوردییه‌کانه که له‌ناو خاکى هه‌رێم، کرده‌ى سه‌ربازى دژى ئێران و تورکیا ئه‌نجام ده‌ده‌ن. ئێستا په‌که‌که نزیکه‌ى پێنجسه‌د گوندى هه‌رێمى کوردستانى له‌به‌رده‌سته و ئێمه چاوپۆشیمان لێ کردووه به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م دۆخه به‌رده‌وام بێت به‌هۆى بوردومانه‌کان زیانى گه‌وره‌تر به هه‌رێم ده‌که‌وێت و شوێنه‌کانى تر‌ى هه‌رێمیش ده‌که‌ونه ژێر مه‌ترسی. پێویسته گشت لایه‌کیش له‌وه تێ بگات که خه‌بات و حوکمڕانى به موزایه‌دات و سیاسه‌تى نابه‌رپرسانه ناکرێت. بۆیه پێشتر گوتومانه و ئێستایش ده‌یڵێینه‌وه که ئێمه له‌گه‌ڵ خه‌باتى سیاسى و ڕێکارى ئاشتیانه‌ین بۆ چاره‌سه‌رکردنى پرسى کورد له پارچه‌کانى تر و ئه‌گه‌ر په‌که‌که و لایه‌نه چه‌کداره‌کانى تر ناتوانن پابه‌ندى بڕیار و حوکمڕانیى هه‌رێمى کوردستان بن با شه‌ێ و چاڵاکییه‌کانیان بگوازنه‌وه بۆ مه‌یدانى ڕاسته‌قینه‌ى خۆیان و چیتر نه‌بنه مایه‌ى هه‌ڕه‌شه و ماڵوێرانى بۆ هاووڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان. پارتى دیموکراتى کوردستان
هاوڵاتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی که‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند که سبه‌ینێ خۆرگیرانى نیمچه‌یى له‌هه‌رێمى کوردستان رووده‌دات و نزیکه‌ی دوو کاتژمێر ده‌خایه‌نێت و هۆشدارى ده‌ده‌ن له‌وه‌ى که نابێت راسه‌وخۆ سه‌یر بکرێت. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی که‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند که سبه‌ینێ یه‌کشه‌ممه 21ی حوزه‌یرانی 2020 خۆرگیرانى نیمچه‌یى رووده‌دات. هه‌روه‌ها ئاماژه‌به‌وه کراوه که "ده‌ستپێکى دیارده‌که له‌نێو هه‌رێمى کوردستان له کاتژمێر 07:34:52 ى به‌یانى دیسکى مانگ له به‌شى خوارووى لاى راستى دیسکى خۆره‌وه دێته پێشه‌وه و له‌وێوه خۆرگیرانى نیمچه‌یى ده‌ست پێده‌کات". هێماى بۆ ئه‌وه‌شکردووه کاتژمێر 08:38:47 ى به‌یانى خۆرگیرانه‌که ده‌گاته به‌رزترین ئاستى که %36.86 ى دیسکى خۆر ده‌که‌وێته دواوه‌ى دیسکى مانگ و له پێش چاومان ئه‌و به‌ر تاریک دادێت. که‌شناسی هه‌رێم باسى ئه‌وه‌شى کردووه کاتژمێر 09:50:24 دیسکى مانگ به ته‌واوى له پێش دیسکى خۆر لاده‌چێ و کۆتایى به‌و دیارده‌یه دێت به نیسبه‌ت هه‌رێمى کوردستانه‌وه. هاوکات، ئه‌وه‌شى ئاشکراشیکردووه که دیارده‌ى خۆرگیرانه‌که له هه‌رێمى کوردستان له ده‌ستپێک تا کۆتایى 2 کاتژمێر و 15 خوله‌ک و 32 چرکه ده‌خایه‌نێت. هاوکات هۆشداریى ده‌داته هاوڵاتیان که "به‌هیچ شێوه‌یه‌ک هه‌وڵ نه‌ده‌ن راسته‌وخۆ له رێگه‌ى (تلسکۆب و دووربین و کامێرا) له‌هه‌ر کات و ساتێک و له‌ژێر هه‌ر بارێک‌دا سه‌یرى خۆرنه‌که‌ن" ده‌ستبه‌جێ زیانى راسته‌وخۆ به‌چاو ده‌گه‌یه‌نێ و ده‌بێته هۆى خوانه‌خواسته کوێربوونى کاتى یان هه‌میشه‌یى یان ده‌بێته هۆى حاڵه‌تى له‌ده‌ستدانى تواناى بینینى ره‌نگه‌کان". که‌شانسى هه‌رێمى جه‌ختى له‌وه‌شکردووه‌ته‌وه که "پێویسته فلته‌رى تایبه‌ت به خۆر به‌کار بهێنرێت و یان چاویلگه‌ى خۆرگیران، که به داخه‌وه ئه‌م دوو بابه‌ته له هه‌رێمى کوردستاندا ده‌ستناکه‌ون!". ئه‌وه‌شیان روونکردووه‌ته‌وه به‌کارهێنانى مۆبایلى به‌ستراوه له‌گه‌ڵ دووربین یان تلیسکۆب ده‌بێته هۆى سووتاندنى کامێراى مۆبایل یان پێگه‌یاندنى زیانێکى گه‌وره، ئه‌گه‌ر هاتوو فلته‌ر به‌کار نه‌هێنرێت.
هاوڵاتى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند که عێراق ده‌ناڵێنێت به کێشه‌ى درێژخایه‌ن و و ده‌شڵێت:" پاشه‌کشه ناکه‌ین له چاکسازى". مسته‌فا کازمى، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20ى حوزه‌یرانى 2020 له تویتێکدا ده‌نوسێت:" عێراق ده‌ناڵێنێت به کێشه‌ى درێژخایه‌ن و له‌ئێستادا پاشه‌کشه‌ى نرخى نه‌وت و ڤایرۆسى کۆرۆنایه". ناوبراو ده‌شڵێت:"چاکسازییه‌کانمان گه‌شه‌ى ئابوورى و دارایىبه‌ده‌ستده‌هێنێت، له‌رێگه‌ى راگرتنى به‌هه‌ده‌ردان و کۆتایهێنان به دوو موچه‌یى و پێدانى به‌به‌شێکى دیارى کراو. هه‌روه‌ها کازمى جه‌خت له‌وه‌شده‌کاته‌وه که" پاشه‌کشه ناکه‌ین له‌چاکسازى ئابوورى و دادپه‌روه‌رى کۆمه‌ڵایه‌تى". حکومه‌تى عێراقى ده‌ستیکردووه به چاکسازى و ژوورى عه‌مه‌لیاتیان بۆ پێکهێناوه‌و هه‌ریه‌ک له وه‌زاره‌ته‌کانى دارایى و پلاندانان کۆمه‌ڵێک راوێژکارى ئابوورى و سیاسى تێیدا به‌شدارن و بریاره پێداچونه‌وه به لیستى موچه‌ى پله باڵاکان و فه‌رمانبه‌راندا بکرێت و دوو موچه‌یى نه‌هێڵدرێت. حکومه‌تى عێراق مانگانه زیاتر له 5 تریلیۆن دینار ده‌دات به موچه‌و موچه‌ى خانه‌نشینى و ئه‌وه‌ش بارگرانى له‌سه‌ر حکومه‌تى عێراق و بودجه‌ى گشتى کردووه.
هاوڵاتى كۆمپانیای BMW پلان بۆ ده‌ركردنی شه‌ش هه‌زار كارمه‌ند داده‌نێت به‌هۆی به‌رده‌وامبوونی ئه‌و زیانانه‌ی له ده‌ره‌نجامی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ پێیگه‌یشتووه. كۆمپانیای BMWی ئه‌ڵمانی رایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كرێكارانی وڵاته‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته رێككه‌وتن بۆ وتووێژكردن له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌راندا تا به خواستی خۆیان ده‌ست له‌كار بكێشنه‌وه و خانه‌نشین بكرێن له‌گه‌ڵ بژارده‌ی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته كاتییه‌كان. که‌مده‌کاته‌وه ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه بڕیاری داوه به‌شداریكردن له هاوپه‌یمانێتی په‌ره‌پێدانی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی Daimlerخاوه‌نی براندنی بازرگانی مارسیدس هه‌ڵپه‌سێرێت. ئه‌م بڕیارانه‌ی كۆمپانیای BMWی ئه‌ڵمانی ده‌ره‌نجامی كه‌مبوونه‌وه‌ی فرۆشی ئۆتۆمبێله‌كانیه‌تی له مانگه‌كانی رابردوودا به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه كه ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای ناچاركردووه به‌رهه‌مهێنان رابگرن.
هاوڵاتى لیژنەی باڵای ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی کۆمه‌ڵێک رێکارى نوێى خۆپارێزى راگه‌یاند و له‌ئه‌گه‌رى جێبه‌جێنه‌کردنى هه‌ر رێنماییه‌کدا خاوه‌ن کاره‌که سزا ده‌درێت. لیژنەی باڵای ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بە سەرپەرشتی د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی ئه‌مرۆ شه‌ممه، 20 حوزه‌یرانى 2020 کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی ئێستای کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی و رێکارە پێویستەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کران. بەپێی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە لەسەر بنەمای ئەو دەسەڵاتەی سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی ناوخۆ بەخشیویانەتە پارێزگاری سلێمانی و لیژنەی باڵای ئۆپەراسیۆنەکانی ئەو پارێزگایە بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، بە کۆی دەنگ ئەم بڕیارانەدران: 1-دواکەوتنی مووچە کاریگەریی زۆر خراپ و نەرێنی لەسەر رەوشی تەندروستیی و ئاسایشی کۆمەڵایەتیی دروستکردووە، داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین بەخێرایی مووچەی مووچەخۆران بەتایبەتی مووچەی کەرتی تەندروستیی و هێزەکانی ناوخۆ دابەش بکات. 2-هاتووچۆ لەنێوان پارێزگای سلێمانی و پارێزگاکانی دیکەدا لەناو هەرێمی کوردستان و دەرەوەی هەرێمی کوردستاندا بە پشتبەستن بە بەیانی وەزارەتی ناوخۆ تا (1-7-2020) بە داخراویی دەمێنێتەوەو رێگە بە هیچ کەسێک نادرێت هاتووچۆ بکات، جگە لەو حاڵەتانە نەبێت کە لە بەیانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستاندا دیاریکراون. 3- راگرتنی دەوامی فەرمیی دامودەزگا حکومییەکان، جگە لە هێزەکانی ناوخۆ و کەرتی تەندروستی و، خزمەتگوزاریی فەرمانگا خزمەتگوزارییەکان بەپێی سرووشتی ئەرک و ئێشکگریی خۆیان، لە رۆژی یەکشەممە (21-6-2020)وە بۆ رۆژی (27-6-2020)، رۆژی یەکشەممە (28-6-2020) دەوامی فەرمیی دەستپێدەکاتەوە. 4- لە رۆژی (21-6-2020)وە هەموو مزگەوت و پەرستگا و شوێنە ئاینییەکان لە سنووری پارێزگای سلێمانیدا دادەخرێن. 5- لە رۆژی (21-6-2020)وە تا رۆژی (1-7-2020) هەموو نۆرینگە ئەهلییەکانی پزیشکی ددان دادەخرێن و لەکاتی زۆر پێویستدا هاووڵاتیان دەتوانن سەردانی سەنتەرە راوێژکارییەکانی پیرەمێرد و شۆڕش تایبەت بە ددان بکەن. هەر کلینیکێکی پزیشکیی و تاقیگەو نەخۆشخانەیەکی ئەهلی پابەندی رێنماییە تەندروستی و خۆپارێزییەکان نەبێت، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانییەوە بۆماوەی هەفتەیەک دادەخرێت. 6- لە رۆژی (21-6-2020)وە تا رۆژی (1-7-2020) لە سنووری قەزای مەڵبەندی سلێمانیدا، چێشتخانەکان تەنها بە دلیڤەری دەتوانن کاربکەن و چایخانە و قاوەخانە و ساردەمەنییەکانیش بەبێ شوێنی دانیشتن دەتوانن بەردەوام بن. 7- لە ڕۆژی (21-6-2020)وە نێرگەلەخانەو هەر کافتریایەک کە نێرگەلە پێشکەش بکات، مەلەوانگە، لایڤ میوزیک، جیمەکان، یانە شەوانەکان، مەیخانەکان، شوێنەکانی کاتبەسەربردن و سەرگەرمکردن، هۆڵی بۆنەو کۆڕ و کۆبوونەوەکان، دادەخرێن. 8- پرسە و پرسەی گەڕەکەکان و سەرقەبران و سەردانی نەخۆش و هەموو کۆبوونەوەیەکی خۆشیی و ناخۆشیی و ئاهەنگگێڕانێک قەدەغەن. 9- گواستنەوەی گشتیی (پاس و مینی پاس) لە ڕۆژی (21-6-2020) بۆ (28-6-2020) لە سنوری قەزای مەڵبەندی سلێمانیدا، ڕادەگیرێت، هەر شۆفێرێک سەرپێچی بکات دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا دەگیرێت. 10- هەر شۆفێرێکی (تەکسی) پابەندی ڕێنماییە تەندروستی و خۆپارێزییەکان نەبێت، بۆماوەی هەفتەیەک دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا دەگیرێت. 11- لە هەر شوێنێک، ڕێنماییە تەندروستیی و خۆپارێزییەکان جێبەجێ نەکرێت، بۆماوەی هەفتەیەک دادەخرێت. 12- هەر کۆمپانیاو دامەزراوەو مۆڵ و شوێنێکی کەرتی تایبەت پابەندی ڕێنماییە تەندروستی و خۆپارێزییەکان نەبێت، بۆماوەی هەفتەیەک دادەخرێت. 13- هەر بازرگانیکردنێک بە خوێن و پلازمای خوێنەوە بە تاوان ئەژمار دەکرێت و قەدەغەیە، لەهەمان کاتدا داوا لەو بەڕێزانە دەکەین کە لەم پەتایە چاکبوونەتەوەو توانای بەخشینی خوێنیان هەیە، وەک ئەرکێکی مرۆییانەی ویژدانیانەی ئەخلاقیانەی نیشتمانیانە، خوێن ببەخشنە ناوەندەکانی خوێن وەرگرتن لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و ڕۆڵی مەردانەی خۆیان لە ژیاندنەوەی هاونیشتمانیەکانیاندا ببینن. 14- پێویستە هاووڵاتیان بەردەوام بن لەسەر خۆپارێزیی و خۆیان لە هەر بەریەککەوتن و تێکەڵاوبوون و کۆبوونەوەیەک بەدوور بگرن. 15- پێویستە لایەنە پەیوەندیدارە حکومییەکان لێپرسینەوەو ڕێکارەکان وردتر و زیاتر و خێراتر بکەن و هەر فەرمانگەو لیژنەیەک کەمتەرخەمیی بکات، ڕێکاری یاسایی و کارگێڕیی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر. 16- دەسەڵاتی تەواو دەدرێت بە قائیمقامەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی، کە بەپێی تایبەتمەندیی سنورە کارگێڕییەکانی خۆیان ڕێنمایی پێویست دەربکەن.
شاناز حه‌سه‌ن جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى رایگه‌یاند ئه‌مرۆ سێ توشبوى دیکه له‌شارى سلێمانى گیانیان سپارد. عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى بۆ کاروبارى کارگێڕى، له لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت" ئه‌و سێ توشبوه‌ى ئه‌مرۆ کۆچى دواییان کردووه که هه‌ر سێکیان پیاون ". جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا"که‌سێکیان گه‌نجێکى ته‌مه‌ن 35 ساڵه و دووانه‌که‌ى دیکه دوو پیاوى ته‌مه‌ن 70ساڵانن".
هاوڵاتى لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا لە سلێمانی ھەفتەیەك پشووی لە دامودەزگاكانی ئەو پارێزگایە راگەیاند لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی ئه‌مرۆ شه‌ممه، 20حوزه‌یرانى 2020 رایگه‌یاند " ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ک له هه‌موو داموده‌زگا کاندا ده‌کرێته پشووى فه‌رمى". راشیگه‌یاندووه" بڕیارەکە لە سبەینێ یەکشەممە تا یەکشەممەی داهاتوو دەگرێتەوە".
هاوڵاتى ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە جیهاندا لە ٩ ملیۆن کەس نزیک دەبێتەوەو زیاتر لە ٤٦٠ هەزار کەسیش بە ڤایرۆسەکە لە جیهاندا گیانیان لەدەستداوە. ماڵپەڕی وۆڵد ئۆمیتەری جیهانی بۆ ئامارەکان رایگەیاندوە، لە جیهاندا ٨ ملیۆن و ٧٧٦ هەزار و ٤٤٨ کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بون و هەر بەهۆی ڤایرۆسەکەوە ٤٦٢ هەزار و ٨٩٧ کەس گیانیان لەدەستداوە. مالپەڕەکەی ئەوەشی بڵاوکردوەتەوە کە زۆرترین رێژەی توشبون و گیانلەدەستدان لە وڵاتی ئەمریکایەو زیاتر لە ٢ ملیۆن کەس توشی ڤایرۆسەکە بون و زیاتر لە ١٢١ هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە. هەر لەماوەی ٢٤ سەعاتی رابردودا لە جیهاندا ٢٥ هەزارو ٤٥٨ کەس توشی ڤایرۆسەکە بون و هەزار و ٧٧ کەسیش گیانیان لەدەستداوە. لە عیراقیش ٢٧ هەزار و ٣٥٢ کەس توشی ڤایرۆسەکە بون و ٩٢٥ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.