ئه‌مه‌ریکا ئیدانه‌ى هێرشه‌کانى تورکیا ده‌کات
"هێرشه ئاسمانییه‌کان و شه‌ڕ له نزیک ناوچه مه‌ده‌نییه‌کان رابگرن"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
کۆمسیۆنى ئه‌مریکا بۆ ئازادیى ئایینیى نێوده‌وڵه‌تی(USCIRF)، ئیدانه‌ى هێرشى تورکیا له‌نێو خاکى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات و داواش له سه‌رۆکى تورکیا ده‌کات هێرشه ئاسمانییه‌کان و شه‌ڕ له نزیک ناوچه مه‌ده‌نییه‌کان رابگرێت.
کۆمسیۆنه‌که له راگه‌یاندراوێکدا که له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که‌ى بڵاویکردوه‌ته‌وه، رایگه‌یاندوه که ئیدانه‌ى هێرشه ئاسمانى و زه‌مینییه‌کانى ئه‌م دواییه‌ى تورکیا ده‌کات که له نزیک ناوچه مه‌ده‌نییه‌کان له "باکورى عێراق" ئه‌نجامى داون.
گه‌یڵ مه‌نشن، سه‌رۆکى کۆمسیۆنه‌که، وتویه‌تی: کۆمسیۆنه‌که‌یان داوا له تورکیا ده‌کات ده‌ستبه‌جێ هێرشه ئاسمانییه دڕندانه‌کانى بۆ سه‌ر شه‌نگال ڕابگرێت و هه‌ر هێزێکى زه‌مینى که زیادبونى توندوتیژییه‌کانى لێده‌که‌وێته‌وه بکشێنێته‌وه له‌و ناوچه‌یه که بۆخۆى له مه‌ترسیدایه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه که ئه‌و کردارانه به تایبه‌تى جێى هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌دان خێزانى لێقه‌وماوى ئێزیدى ئه‌وانه‌ى ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شه‌نگال و ئه‌و مه‌ده‌نیانه‌ى دیکه‌ى ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵوحاڵى خۆیان.
کۆمسیۆنه‌که که ده‌زگایه‌کى سه‌ربه‌خۆى حکومه‌تى فیدراڵى ئه‌مه‌ریکایه، له درێژه‌ى ڕاگه‌یاندنه‌که‌یدا وتویه‌تی: ئه‌و هێرشه هه‌ڕه‌مه‌کییانه ڕێک پاش چه‌ند ڕۆژێک ئه‌نجام دران که 200 خێزان گه‌ڕانه‌وه شه‌نگال له پاش 6 ساڵ له ژیان له نێو که‌مپى ئاواره‌یى له دهۆک.
هاوکات تۆنى پێرکنز جێگرى سه‌رۆکى کۆمسیۆنه‌که‌ش لاى خۆیه‌وه وتویه‌تی: ئۆپه‌راسیۆنه‌کانى تورکیا له عێراق و باکورى ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا به ڕ‌ونى نیشانى ده‌ده‌ن خواسته‌کانى له ناوچه‌که پاڵنه‌رى کرداره‌کانین له ئه‌مڕۆدا، نه‌ک ئاسایشى ناوخۆ‌و ناکرێت ڕێگه‌ى پێبدرێت ئه‌مه بکات به‌بێ سزادان.
وتوشیه‌تی: داوا له به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریکا ده‌که‌ین هه‌مو هه‌ژمونى دپلۆماتى و ئابورى به‌کاربهێنن بۆ پاراستنى که‌مینه ئاینییه بێ پشت و په‌ناکان له باکورى عێراق باکورى ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا له به‌رامبه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه له‌شکرییه هه‌ڕه‌مه‌کیـیه‌کانى تورکیادا.
له کۆتایى راگه‌یه‌ندراوه‌که‌یدا، کۆمسیۆنه‌که، وتویه‌تی: له ڕاپۆرتى ساڵانه‌ى خۆیدا، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریکاى ڕاسپاردوه تورکیا بخاته نێو لیستى چاودێرى تایبه‌تى خۆى به‌هۆى تێوه‌گلانى یان چاوپـۆشیکردنى له‌و پـێشێلکارییه گه‌ورانه‌ى به‌رامبه‌ر ئازادى ئایینى ده‌کرێن.
