مەسرور بارزانی: هەرێمی كوردستان  پەناگەیەكی ئارامە بۆ پەنابەران و بەردەوام ده‌بین لە پاراستنیان

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

مەسرور بارزانی، رایگەیاند هەرێمی كوردستان  پەناگەیەكی ئارامە بۆ پەنابەران و كوردستان بەردەوام دەبێت لە پاراستنی یەك ملیۆن و 100 هەزار پەنابەر و ئاوارە.

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانی ئاوار و پەنابەران لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێكی بڵاویكردەوە و رایگەیاند "كوردستان پەناگەیەكی ئارامە بۆ پەنابەران، ئێمەش بەردەوام دەبین لە پاراستنی یەك ملیۆن و 100 هەزار پەنابەر و ئاوارە كە لە عێراق و سوریاوە هاتوون".

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "لە ڕۆژی جیهانی پەنابەراندا، بە بیر جیهان دێنینەوە كە یارمەتییە نێودەوڵەتییەكان زۆر گرنگن بۆ ئەوەی هاوكاری پەنابەران بكرێت بە پارێزراوی بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان".

ئەمڕۆ ٢٠ی حوزەیران، ٦٩ ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر راگەیاندنی جاڕنامەی كۆڕبەندی جیهانی جنێف بۆ مافەكانی پەنابەران، بەڵام هێشتا دیاردەی كۆچ و ئاوارەیی لە جیهاندا بەردەوامی هەیە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار