كۆمپانیای BMW به‌هۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوه شه‌ش هه‌زار كارمه‌ند که‌مده‌کاته‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
كۆمپانیای BMW پلان بۆ ده‌ركردنی شه‌ش هه‌زار كارمه‌ند داده‌نێت به‌هۆی به‌رده‌وامبوونی ئه‌و زیانانه‌ی له ده‌ره‌نجامی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ پێیگه‌یشتووه.
كۆمپانیای BMWی ئه‌ڵمانی رایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كرێكارانی وڵاته‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته رێككه‌وتن بۆ وتووێژكردن له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌راندا تا به خواستی خۆیان ده‌ست له‌كار بكێشنه‌وه و خانه‌نشین بكرێن له‌گه‌ڵ بژارده‌ی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته كاتییه‌كان.
که‌مده‌کاته‌وه
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه بڕیاری داوه به‌شداریكردن له هاوپه‌یمانێتی په‌ره‌پێدانی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی Daimlerخاوه‌نی براندنی بازرگانی مارسیدس هه‌ڵپه‌سێرێت.
ئه‌م بڕیارانه‌ی كۆمپانیای BMWی ئه‌ڵمانی ده‌ره‌نجامی كه‌مبوونه‌وه‌ی فرۆشی ئۆتۆمبێله‌كانیه‌تی له مانگه‌كانی رابردوودا به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه كه ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای ناچاركردووه به‌رهه‌مهێنان رابگرن.
