په‌رله‌مانتارێکى کورد: سه‌ردانى نێچیرڤان بارزانى بۆ به‌غدا بۆ گه‌یشتنه به رێککه‌وتن

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى عێراق به‌تایبه‌ت مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیراندا کۆبووه‌ته‌وه‌و په‌رله‌مانتارێکى کوردیش ده‌ڵێت:" سه‌ردانه‌که له‌م کاته‌دا بۆ گه‌یشتنه به رێککه‌وتن".
سه‌ردانى نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان بۆ به‌غدا بۆ دانوستاندن و چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى هه‌ولێر و به‌غدایه، که ئێستا له هه‌مووکات زیاتر کاریگه‌ریى کردووه‌ته سه‌ر هه‌رێمى کوردستان، به‌تایبه‌تى له بوارى ئابوورى و دارایی.
له‌و سه‌ردانه‌دا نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆککۆمارى عێراق، محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆکى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و مسته‌فا کازمى سه‌رۆکوه‌زیران به‌جیا کۆده‌بێته‌وه.
ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت:" سه‌ردانه‌که‌ى نێچیرڤان بارزانى له‌مکاته‌دا بۆ گه‌یشتنه به رێککه‌وتن".
شیروان میرزا، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت" وه‌فدێکى هونه‌رى و فه‌نى حکومه‌تى هه‌رێم له به‌غدایه بۆ دانوسان و سه‌ردانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستانیش بۆ گه‌یشته به رێککه‌وتن و بڕیاره کاک قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم و سه‌رۆکى وه‌فدى هه‌رێم بچێته به‌غدا".
ناوبراو وتیشى:" هه‌رێم و عێراق ده‌گه‌نه رێککه‌وتن به‌م زوانه، گرنگه سه‌رکردایه‌تى سیاسى کورد بۆ چاره‌سه‌رکردنى موچه‌و دارایى سه‌ردانى به‌غدا بکه‌ن".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى یه‌کێتى جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه حکومه‌تى عێراق قه‌رزى ده‌ره‌کى و ناوخۆى ده‌کات بۆ چاره‌سه‌رکردنى دۆخى دارایى، به‌ڵام حکومه‌تى هه‌رێم "ده‌رفه‌تى زۆر که‌متره بۆ ئه‌وه‌ى دۆخى دارایى چاره‌سه‌ر بکات، ته‌نها گه‌یشتنه به رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا"
هاوکات، ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه تا ئێستا هیچ شتێکى روون نییه به‌وه‌ى له‌سه‌ر چى رێککده‌که‌ون و له‌به‌رانبه‌ر 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه به‌غدا مانگانه چه‌ند بڕه پاره بۆ حکومه‌تى هه‌رێم ده‌نێرێت" ئه‌و ژمارانه‌ى باس ده‌کرێن ته‌نها قسه‌یه‌و هێشتا هیچ ژماره‌یه‌کى کۆنکرێت و موئه‌که‌د نه‌دراوه به هه‌رێم و نه‌گه‌یشتونه‌ته رێککه‌وتن له‌سه‌ر ژماره‌یه‌کى دیارى کراو".
