266 که‌سى دیکه توشى کۆرۆنا بون و 9 توشبوش گیانیانله‌ده‌ستدا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند 266 که‌سى دیکه توشى کۆرۆنا بون و نۆ توشبوى ڤایرۆسه‌که‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌مشه‌و شه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئامارى 24 سه‌عاتى رابردوى کۆرۆناى له هه‌رێمى کوردستان بڵاوکرده‌وه.
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌که له‌ماوه‌ى 24 سه‌عاتى رابردودا 266 حاڵه‌تى نوێى توشبون به کۆرۆنا له هه‌رێم تۆمارکراون، به‌مشێوه‌یه: هه‌ولێر: 19 توشبو، سلێمانی: 196 توشبو، گه‌رمیان: 38 توشبو، راپه‌ڕین: 4 توشبو، دهۆک، 2 توشبو، هه‌ڵه‌بجه: 7 توشبو.
هه‌روه‌ها کۆى گشتى ئه‌و توشبوانه‌ى چاکبونه‌ته‌وه گه‌یشتۆته یه‌ک هه‌زارو 358 که‌س: ٤٧٤ هه‌ولێر، ٧٣٦ سلێمانی، ١١٥ دهۆک، ٣٣ هه‌ڵه‌بجه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه که کۆى گشتى ئه‌و توشبوانه‌ى گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتۆته 98 که‌س: ١٤ هه‌ولێر، ٨٢ سلێمانی، ٢ هه‌ڵه‌بجه.
له ئێستادا دو هه‌زارو 83 توشبو له نه‌خۆشخانه‌کانن، به‌مشێوه‌یه: ٣٦٥ هه‌ولێر، ١٦٤٢ سلێمانی، ٣٠ دهۆک، ٤٦ هه‌ڵه‌بجه.
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى:
