مسته‌فا کازمى: دوو موچه‌یى ناهێڵین... پاشه‌کشه ناکه‌ین له چاکسازى

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند که عێراق ده‌ناڵێنێت به کێشه‌ى درێژخایه‌ن و و ده‌شڵێت:" پاشه‌کشه ناکه‌ین له چاکسازى".
مسته‌فا کازمى، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20ى حوزه‌یرانى 2020 له تویتێکدا ده‌نوسێت:" عێراق ده‌ناڵێنێت به کێشه‌ى درێژخایه‌ن و له‌ئێستادا پاشه‌کشه‌ى نرخى نه‌وت و ڤایرۆسى کۆرۆنایه".
ناوبراو ده‌شڵێت:"چاکسازییه‌کانمان گه‌شه‌ى ئابوورى و دارایىبه‌ده‌ستده‌هێنێت، له‌رێگه‌ى راگرتنى به‌هه‌ده‌ردان و کۆتایهێنان به دوو موچه‌یى و پێدانى به‌به‌شێکى دیارى کراو.
هه‌روه‌ها کازمى جه‌خت له‌وه‌شده‌کاته‌وه که" پاشه‌کشه ناکه‌ین له‌چاکسازى ئابوورى و دادپه‌روه‌رى کۆمه‌ڵایه‌تى".
حکومه‌تى عێراقى ده‌ستیکردووه به چاکسازى و ژوورى عه‌مه‌لیاتیان بۆ پێکهێناوه‌و هه‌ریه‌ک له وه‌زاره‌ته‌کانى دارایى و پلاندانان کۆمه‌ڵێک راوێژکارى ئابوورى و سیاسى تێیدا به‌شدارن و بریاره پێداچونه‌وه به لیستى موچه‌ى پله باڵاکان و فه‌رمانبه‌راندا بکرێت و دوو موچه‌یى نه‌هێڵدرێت.
حکومه‌تى عێراق مانگانه زیاتر له 5 تریلیۆن دینار ده‌دات به موچه‌و موچه‌ى خانه‌نشینى و ئه‌وه‌ش بارگرانى له‌سه‌ر حکومه‌تى عێراق و بودجه‌ى گشتى کردووه.
