ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە جیهاندا لە ٩ ملیۆن کەس نزیک دەبێتەوە

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى 

ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە جیهاندا لە ٩ ملیۆن کەس نزیک دەبێتەوەو زیاتر لە ٤٦٠ هەزار کەسیش بە ڤایرۆسەکە لە جیهاندا گیانیان لەدەستداوە.

 ماڵپەڕی وۆڵد ئۆمیتەری جیهانی بۆ ئامارەکان رایگەیاندوە، لە جیهاندا ٨ ملیۆن و ٧٧٦ هەزار و ٤٤٨ کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بون و هەر بەهۆی ڤایرۆسەکەوە ٤٦٢ هەزار و ٨٩٧ کەس گیانیان لەدەستداوە.

مالپەڕەکەی ئەوەشی بڵاوکردوەتەوە کە زۆرترین رێژەی توشبون و گیانلەدەستدان لە وڵاتی ئەمریکایەو زیاتر لە ٢ ملیۆن کەس توشی ڤایرۆسەکە بون و زیاتر لە ١٢١ هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

هەر لەماوەی ٢٤ سەعاتی رابردودا لە جیهاندا ٢٥ هەزارو ٤٥٨ کەس توشی ڤایرۆسەکە بون و هەزار و ٧٧ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

لە عیراقیش ٢٧ هەزار و ٣٥٢ کەس توشی ڤایرۆسەکە بون و ٩٢٥ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار