ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى لامه‌رکه‌زى: هه‌موو به‌رپرسانى سلێمانى به‌ده‌ست مه‌رکه‌زییه‌وه ده‌ناڵێنن

5 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى لامه‌رکه‌زى ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ 70 به‌رپرسى کارگێرى گفتوگۆیان کردووه‌و هه‌موویان به‌ده‌ست مه‌رکه‌زییه‌تى حکومه‌ته‌وه ده‌ناڵێن و ده‌شڵێت:" ئه‌گه‌ر کۆرۆنا رێگه بدات هه‌فته‌یه‌کى تر پرۆژه‌ى لامه‌رکه‌زى ئاماده ده‌بێت و دواتر ره‌وانه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى ده‌که‌ین".
ڕێکه‌وت زه‌کى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى و ئه‌ندامى لیژنه‌ى لامه‌رکه‌زى له لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت" تائێستا ئێمه 70 به‌رپرسى ئیداریمان بینیوه له سنورى پارێزگاى سلێمانى، که هیچیان نه له‌سنورى هه‌ڵه‌بجه و نه سلێمانى نه گه‌رمیان و نه راپه‌رین نه‌بووه که به‌ده‌ست مه‌رکه‌زیه‌ته‌وه کۆمه‌ڵێک کێشه و مه‌عاناتى نه‌بێت کێشه‌ى به‌بونى بێده‌سه‌ڵاتیه‌وه نه‌بێت و گرفت به‌ده‌ست بێده‌سه‌ڵاتیه‌وه نه‌بێت".
رێکه‌وت زه‌کى ده‌شڵێت:" به‌رپرسانى سلێمانى هه‌مووى داواى ده‌سه‌ڵاتى ئیدارى و یاسایى دارایى ده‌که‌ن".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى لامه‌رکه‌زى سلێمانى جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که راوێژیان به 15 شاره‌زاى بوارى یاسایى و ئیدارى و ئابوورى کردووه و زیاتر له 40 کاتژمێر کارى به‌رده‌وامییان له پرۆژه‌ى لامه‌رکه‌زیه‌که‌دا کردووه، وتیشى:" ئێستا له‌قۆناغى نوسینه‌وه‌ى پرۆژه‌که‌داین و ھه‌رفراکسیۆنه به‌جیا سه‌رقاڵى خۆ ئاماده‌کردنه و ئه‌گه‌ر کۆرۆنا رێکه بدات هه‌فته‌یه‌کى دیکه ئاماده ده‌بێت و دواى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا و په‌سه‌نکردنى ره‌وانه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى ده‌که‌ین".
پێشتر ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى ئاماده‌کارى پڕۆژه‌ى لامه‌رکه‌زى کارگێڕى و دارایى له‌رێگه‌ى چه‌ند خاڵێکه‌وه شه‌رعییه‌تى دا به پێکهێنانى (هه‌رێمى سلێمانى) و ده‌شڵێت:" ئێمه دواى سێ ده‌یه له‌حوکمڕانیه‌کى ناسه‌رکه‌وتوو داواى مۆدێلێکى دیکه له‌به‌ڕێوه‌بردن ده‌که‌ین، نه‌شه‌ڕى براکوژى نه دوئیداره‌ییه‌که‌ى نه‌وه‌ده‌کانه، به‌ڵکو دوو ھه‌رێم وه‌ک دوو براى ته‌با".
ده‌قى ئه‌و خاڵانه‌ى رێکه‌وت زه‌کى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئاماده‌کارى پرۆژه‌ى لامه‌رکه‌زى:
١/ حه‌وت ساڵى ڕابردوو دوو ھه‌وڵى سیاسى و ئابوورى ھه‌بون بۆ پچڕان له‌به‌غدا، سه‌ره‌نجام ھه‌وڵه ئابووریه‌که (ئابوورى سه‌ربه‌خۆ) ھه‌وڵه سیاسیه‌که (ڕیفراندۆم) شکستیان ھێنا‌و ئه‌نجامه‌که‌ى وه‌رگرتنى ده‌یان پۆست له‌عیراق و موحتاجبونى ده‌ستى به‌غدابوو ، به‌بێ ئه‌وان حکومه‌تى ھه‌رێم ته‌نھا یه‌ک موچه‌ى ته‌واوه‌تى پێنه‌دراوه.
٢/له‌دواى ھاتنه‌وه‌ى ھه‌واڵ له‌به‌غداو نوسراوه‌که‌ى دیوانى چاودێرى دارایى عیراق که‌داواى زۆر دۆسیه‌و داھاتى نه‌وت و ناوخۆ له‌حکومه‌تى ھه‌رێم ده‌کات، له‌ئه‌گه‌رى ڕودانى ڕێککه‌وتنى له‌وجۆره لامه‌رکه‌زى ئیدارى و دارایى به‌بێ داھاتى نه‌وت و ناوخۆ سودێکى ئه‌وتۆى نامێنى و ده‌بێت سلێمانى مادده‌ى ١١٩ ى ده‌ستورى عیراق جێبه‌جێبکات، که‌بریتیه له‌دروستکردنى ھه‌رێمێ سلێمانى به‌ته‌نیشت ھه‌رێمى ھه‌ولێره‌وه، ھه‌روه‌ک چۆن حکومه‌تى ھه‌رێم داواى جێبه‌جێکردنى ده‌ستور له‌به‌غدا ده‌کات، ئێمه‌ش له‌داواى ده‌ستوریى زیاترمان نه‌وتووه، له‌نوسینه‌وه‌ى ده‌ستورى عیراقیشدا به‌ڕێزان (مام جه‌لال و کاک نه‌وشیروان و کاک مه‌سعود) به‌شدارو ڕه‌زامه‌ندبون (به‌مادده‌ى ١١٩ ه‌شه‌وه) سه‌ره‌نجام زۆرینه‌ى زۆرى خه‌ڵکى ھه‌رێمى کوردستان ده‌نگیان پێداوه.
٣/ ئێمه دواى سێ ده‌یه له‌حوکمڕانیه‌کى ناسه‌رکه‌وتوو داواى مۆدێلێکى دیکه له‌به‌ڕێوه‌بردن ده‌که‌ین، نه‌شه‌ڕى براکوژى نه دوئیداره‌ییه‌که‌ى نه‌وه‌ده‌کانه، به‌ڵکو دوو ھه‌رێم وه‌ک دوو براى ته‌باو ماڵ جیاواز به‌ڵام خاوه‌ن خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى جیاواز وه‌ک ھه‌موو مۆدێله سه‌رکه‌وتوه‌کانى جیھان، نه‌یه‌کێتى واز له‌جه‌ماوه‌ر و باره‌گاو پێگه‌وه گۆڕى شه‌ھیده‌کانى ده‌ھێنێت له‌ھه‌ولێرو دھۆک نه‌پارتى لێره واز له‌وانه ده‌ھێنێت، ھیچ حزبێک له‌ھیچ شوێنێکى دیکه قه‌ده‌غه‌و قاچاغ نابێت و ھه‌رکه‌س له‌شوێنى خۆى به‌رده‌وام ده‌بێت له‌چالاکى سیاسى خۆی، به‌ڵام دوو ھه‌رێم و به‌ڕێوه‌برنى جیاوازمان پێویسته، ھه‌روه‌ک چۆن ئێستا ھه‌موو حزبه‌کان له‌به‌غداو که‌رکوک و خانه‌قین که‌له‌ده‌ره‌وه‌ى ھه‌رێمى کوردستانیشه ھه‌ن و خاوه‌ن پێگه‌و چالاکى مه‌ده‌نى و سیاسین، ده‌یان نمونه‌مان ھه‌یه که سلێمانى لاى حکومه‌تى ھه‌رێم وه‌ک کوڕى دایکێکى جیاواز ته‌ماشا ده‌کرێت.
٤/ ئێستا که‌پاشه‌که‌وتى موچه ته‌په‌ى پێى دێت، ھه‌رێمى سلێمانى ئاسانتر له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌توانێت له‌سه‌ر بودجه‌و موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و ڕاده‌ستکردنى سامانى سروشتى ڕێکبه‌که‌وێت و گیرۆده‌ى گرێبه‌ستى ھیچ وڵاتێک نییه، وه‌ک چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ھه‌رێمى کوردستان ده‌کرێت ھه‌رواش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ھه‌رێمى سلێمانى ده‌کرێت نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ى ده‌ڵێن ده‌چنه‌وه سه‌ربه‌غدا! مه‌گه‌ر ئێستا ھه‌رێمى کوردستان سه‌ربه‌کوێیه؟ بێگومان سه‌ربه به‌غدایه و لاوازانه‌ش چاوى له‌ده‌ستیه‌تی.
٥/ پاڵنه‌رى سه‌ره‌کى ئه‌م داوایه ، دۆزینه‌وه‌ى ده‌رچه‌یه بۆ ده‌ربازبون له‌دۆخى خراپى ئابوورى و بژێوى موچه‌خۆران و خه‌ڵک، دابینکردنه‌وه‌ى مووچه‌ى مانگانه‌و بوژاندنه‌وه‌ى خزمه‌تگوزاریه، میلله‌ت له‌ده‌ره‌وه‌ى باره‌گاکانى حکومه‌ت ده‌کوڵێت و ته‌حه‌مولى نه‌ماوه‌و وه‌ڕس بووه‌و مافى خۆشیه‌تی، حه‌وسه‌ڵه‌ى ناڕاستى پیاوه که‌شخه‌کانى سه‌رته‌له‌فزیۆن و ھۆڵى کۆبونه‌وه‌کانى نه‌ماوه، ھه‌روه‌ک له‌ھه‌موو ئه‌و پیاوه بێده‌نگانه‌ش توڕه‌یه که‌له‌کاتى ھه‌ڵبژاردندا له‌ده‌رگاى ده‌ده‌ن، زۆربه‌ى خه‌ڵک به‌دواى خۆشگوزه‌رانیه‌وه‌یه نه‌ک شیعارات، ھه‌واڵێکى گوزه‌رانى شه‌ھیدان بپرسن که‌زو زو به‌باسى خوێنى ئاڵیان شه‌رعیه‌ت به‌خۆتان ده‌ده‌ن.
مه‌رجى سه‌رکه‌وتنى ھه‌رێمى سلێمانى ڕێککه‌وتنه له‌گه‌ڵ به‌غداو ڕه‌خساندى ده‌رفه‌تى فره‌یییه له‌به‌ڕێوه‌بردندا بۆ ھه‌موو حزبێکى سیاسى به‌پێوه‌رى ئه‌نجامى ھه‌ڵبژاردنه‌کان.
ڕێکه‌وت زه‌کی
ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى
