پارتی بۆ په‌که‌که: شه‌ر بگوازنه‌وه بۆ مه‌یدانى راسته‌قینه‌ى خۆتان
"په‌که‌که 500 گوندى له‌به‌رده‌ستدایه ئه‌گه‌ر چاوپۆشى بکه‌ین زه‌ره‌رمان لێ ده‌دات"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پارتى دیموکراتى کوردستان نیگه‌رانى خۆیان له بۆردوومانه‌کانى تورکیا و ئێران ده‌رده‌بڕن و داواش له په‌که‌که ده‌که‌ن شه‌ڕ بگوازنه‌وه بۆ مه‌یدانى خۆیان و ده‌شڵێن:" په‌که‌که 500 گوندى له‌به‌رده‌ستدایه ئه‌گه‌ر چاوپۆشى بکه‌ین زه‌ره‌رمان لێ ده‌دات".
هێرش و بۆردوومانه‌کانى تورکیا و ئێران له ناوچه سنوورییه‌کان له‌هه‌رێمى کوردستان ده‌یان که‌سى مه‌ده‌نى کردووه به قوربانى و تورکیاش له چه‌دن رۆژى رابردوو هێرش و په‌لاماره‌کانى چڕ کردووه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ش نیگه‌رانى لاى هاوڵاتیان و حکومه‌تى عێراقى دروست کردووه.
سنوورى شیلادزێ و کانى ماسێ پێنج هاونیشتمانى گیانیان له‌ده‌ستدا. ئه‌و رووداو ناڕه‌زایه‌تى دامه‌زراوه فه‌رمییه‌کانى هه‌رێمى کوردستانى لێکه‌وته‌وه.
سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانى کوردستانیش بۆردوومانه‌کانى تورکیاى له باشوورى کوردستان ئیدانه کرد، له راگه‌یێندراوه‌که‌یدا پشتیوانیى له خه‌باتى مه‌ده‌نى و دیموکراسى و په‌رله‌مانى ده‌کات بۆ چاره‌سه‌رى پرسى کورد و داواده‌کات هیچ وڵات و هێز و لایه‌نێک خاکى هه‌رێمى کوردستان و سنووره‌کانى بۆ هێرش و په‌لامار به‌کارنه‌هێنێت.
تورکیا له 15ى حوزه‌یرانى 2020 ئۆپه‌راسیۆنى له دژى گه‌ریلاکانى پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) ده‌ستپێکردووه، وه‌کو خۆیان ده‌ڵێن، له وه‌ڵامى زیادبوونى هێرشه چه‌کدارییه‌کان بووه بۆسه‌ر بنکه‌کانى سوپاى تورکیا له‌سه‌ر سنووره‌کانى له‌گه‌ڵ عێراق.
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى پارتى
زۆر نیگه‌رانین به‌رانبه‌ر گرژى و په‌ره‌سه‌ندن و ئۆپه‌راسیۆنى سه‌ربازى و تۆپباران و بوردومانه‌کانى تورکیا و ئێران بۆ سه‌ر خاکى هه‌رێمى کوردستان، که بووه‌ته هۆى دڵه‌ڕاوکێى هاووڵاتیانى سڤیل و ناسه‌قامگیرى له ناوچه سنوورییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان.
ئه‌م بابه‌ته تازه نییه و له ساڵانى ڕابردوویش دووباره بووه‌ته‌وه. هه‌موو جار و ئه‌م جاره‌یش قسه‌مان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانى ئه‌م دوو وڵاته کردووه و نیگه‌رانییه‌کانمان پێ ڕاگه‌یاندوون.
ئه‌وان جه‌ختیان له‌وه کردووه‌ته‌وه که هیچ جۆره دژایه‌تیێکیان به‌رانبه‌ر هه‌رێم نییه و هۆکارى بوردومانه‌کان بوونى هێزه چه‌کداره ئۆپۆزیسیۆنه کوردییه‌کانه که له‌ناو خاکى هه‌رێم، کرده‌ى سه‌ربازى دژى ئێران و تورکیا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ئێستا په‌که‌که نزیکه‌ى پێنجسه‌د گوندى هه‌رێمى کوردستانى له‌به‌رده‌سته و ئێمه چاوپۆشیمان لێ کردووه به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م دۆخه به‌رده‌وام بێت به‌هۆى بوردومانه‌کان زیانى گه‌وره‌تر به هه‌رێم ده‌که‌وێت و شوێنه‌کانى تر‌ى هه‌رێمیش ده‌که‌ونه ژێر مه‌ترسی.
پێویسته گشت لایه‌کیش له‌وه تێ بگات که خه‌بات و حوکمڕانى به موزایه‌دات و سیاسه‌تى نابه‌رپرسانه ناکرێت. بۆیه پێشتر گوتومانه و ئێستایش ده‌یڵێینه‌وه که ئێمه له‌گه‌ڵ خه‌باتى سیاسى و ڕێکارى ئاشتیانه‌ین بۆ چاره‌سه‌رکردنى پرسى کورد له پارچه‌کانى تر و ئه‌گه‌ر په‌که‌که و لایه‌نه چه‌کداره‌کانى تر ناتوانن پابه‌ندى بڕیار و حوکمڕانیى هه‌رێمى کوردستان بن با شه‌ێ و چاڵاکییه‌کانیان بگوازنه‌وه بۆ مه‌یدانى ڕاسته‌قینه‌ى خۆیان و چیتر نه‌بنه مایه‌ى هه‌ڕه‌شه و ماڵوێرانى بۆ هاووڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان.
پارتى دیموکراتى کوردستان
