هاوڵاتى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق داوا له‌سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌کان کردووه له‌ماوه‌ى 72 کاتژمێردا له خشته‌یه‌کدا ناوى ئه‌و که‌سانه‌یان بۆ ره‌وانه بکه‌ن که به‌ڕێوه‌به‌رى گشتین یان پۆسته‌کانیان به‌تاڵن. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18ى حوزه‌یرانى 2020، نوسراوێکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق که واژۆى رائید جوحى به‌ڕێوه‌به‌رى نوسینگه‌ى مسته‌فا کازمى له‌سه‌ره و ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌کان کراوه تێیدا هاتووه، له‌ماوه‌ى 72 کاتژمێردا و له‌خشته‌یه‌کى تایبه‌تدا، ناوى سه‌رجه‌م ئه‌و که‌سانه‌یان بۆ ره‌وانه بکه‌ن که پله‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیان هه‌یه. هه‌روه‌ها له نوسراوه‌که‌دا ئاماژه به‌وه کراوه سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق داوایکردوه، به‌هه‌مانشێوه له‌خشته‌یه‌کدا پۆسته به‌تاڵه‌کانیان بۆ دیاریبکه‌ن که به‌ڕێوه‌به‌ریان نیه و به‌بۆشایى ماونه‌ته‌وه.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، له‌کۆبونه‌وه‌یاندا گفتوگۆیان له‌سه‌ر هاوتاکردن و رێکخستنه‌وه‌ى موچه کردووه به‌شێوه‌یه‌ک" بگونجێت له‌گه‌ڵ دۆخى سه‌ختى دارایی". ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18ى حوزه‌یرانى 2020 له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه، شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیرى پێشمه‌رگه به‌ئاماده‌بونى سه‌ربه‌ست له‌زگین بریکارى وه‌زاره‌ت، له‌گه‌ڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش فه‌رمانده‌ى یه‌که‌ى 70 و نه‌جات عه‌لى فه‌رمانده‌ى یه‌که‌ى 80ى پێشمه‌رگه و ئه‌فسه‌رانى باڵاى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه کۆبووه‌ته‌وه بۆ جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه "به‌مه‌به‌ستى رێکخستنه‌وه‌ى بودجه‌و موچه، کار له‌سه‌ر پڕۆژه‌ى په‌سه‌ندکراوى چاکسازى ده‌که‌ین، ئه‌ویش له‌چوارچێوه‌ى دانانى به‌رنامه و پڕۆژه‌ى رێکخستنه‌وه‌ى ده‌رماڵه و موچه‌ى پله باڵا‌و تایبه‌ته‌کان، به‌شێوه‌یه‌ک بگونجێت له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه داراییه سه‌خته‌ى هاتوه‌ته‌پێشه‌وه". له‌به‌شێکى دیکه‌ى راگه‌یه‌ندراوه‌که هاتووه، پاڵپشت به مادده‌ى چوارى ناو پڕۆژه‌یاساى په‌سندکراوى چاکسازى حکومه‌ت له‌بوارى پێشمه‌رگه و هێزه‌کانى ئاسایشى ناوخۆ، هه‌وڵه‌کان به‌ئاراسته‌ى رێکخستن و هاوتاکردنى موچه‌ى ئه‌و هێزانه ده‌بێت. هاوکات جه‌خت له‌وه ده‌که‌نه‌وه که کار له‌سه‌ر که‌مکردنه‌وه‌ى خه‌رجیه گشتیه‌کان ده‌که‌ن" له‌رێگه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى بودجه و به‌رنامه‌کانى ژمێریارى سه‌ربازى وه‌زاره‌ت، راپۆرتى پوخت و دیراسه‌کراو ئاماده بکرێت و دواى گفتوگۆى ورد، ئاراسته‌ى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌کرێت".
هاوڵاتى ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیرى دارایى و ئابوورى رایگه‌یاند له چوارچێوه‌ى جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازیدا هه‌ژمارى بانکى بۆ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران دروست ده‌که‌ن. به‌پێى نوسراوێکى وه‌زاره‌تى دارایى حکومه‌تى هه‌رێم که واژۆى ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیرى دارایى له‌سه‌ره و وێنه‌یه‌کى بۆ (هاوڵاتى) نێردراوه ، بڕیاردراوه له چوارچێوه‌ى جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازیدا، هه‌ژمارى بانکى بۆ موچه‌خۆران بکرێته‌وه و له‌و رێگه‌یه‌وه موچه‌یان پێ بدرێت. هه‌روه‌ها له نوسراوه‌که‌دا جه‌ختله‌وه کراوه‌ته‌وه که"سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان رێکارى پێویست بگرنه به‌ر و نوسراو ئاراسته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ژمێریارى بکه‌ن".
هاوڵاتى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند که تا ئێستا پێنج په‌رله‌مانتاریان تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون. ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 18ى حوزه‌یرانى 2020 په‌رله‌مانى عێراق به‌فه‌رمى ئاشکرایکرد، پێنج په‌رله‌مانتار تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون، که دیارترینیان (مه‌حاسن حه‌مدون، عه‌لا ناشى و له‌یس دلێمی)ن. سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانى عێراق ده‌نگۆى تووشبوونى 30 په‌له‌مانتارى به ڤایرۆسى کۆرۆنا ڕه‌تکرده‌وه و جه‌ختى له‌وه‌کردووه‌ته‌وه که" ته‌نیا پێنج په‌رله‌مانتار تا ئێستا تووشى ڤایرۆسه‌که بوون". له‌چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا مه‌حاسن حه‌مدون که یه‌کێکه له‌په‌رله‌مانتاره تووشبووه‌کان، ڕه‌تیکرده‌وه تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوبێت و نه‌خۆشخانه‌ى به‌هاوکاریى پاسه‌وانه‌کانى جێهێشت، ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایه‌تى پارێزگارى نه‌ینه‌واو و هاوڵاتیانى ناوچه‌که‌ى لێکه‌وته‌وه.
هاوڵاتى پارێزگارى سلێمانى رایگه‌یاند له‌په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان سه‌باره‌ت به‌پێشنیازو به‌رنامه‌و تێگه‌یشتن و کۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شى لایه‌نه سه‌ره‌کییه‌کانى به‌شدار له حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان گفتوگۆیان کردووه. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18ى حوزه‌یرانى 2020 هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر، پارێزگارى سلێمانى رایگه‌یاندئه‌مڕۆ له په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستاندا، سه‌باره‌ت به‌پێشنیازو به‌رنامه‌و تێگه‌یشتن و کۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شى لایه‌نه سه‌ره‌کییه‌کانى به‌شدار له حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و پشتیوانیکردنى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و حکومه‌ته خۆجێیه‌کان و بارى دارایى و ئابوورى و موچه‌ى موچه‌خۆران و قۆناغه‌کانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى کۆرۆنا گفتوگۆیان کردووه. پارێزگاری سلێمانى جه‌ختى له‌وه‌کردووه‌ته‌وه که نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان ئاماده‌یى خۆیان بۆ هه‌ر پێشنیاز‌و ده‌ستپێشخه‌ریى و هه‌ماهه‌نگیى و کارێکى هاوبه‌ش ده‌ربڕیووه. دوێنێ چوارشه‌ممه، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر، سه‌ردانى بافڵ تاڵه‌بانی، هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى و عومه‌ر سه‌ید عه‌لی، رێکخه‌رى گشتى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕ‌انى کرد.
شاناز حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی هیوا داوا له توشبوانى شێرچه‌نجه ده‌کات بۆ حاڵه‌تى زۆر پێویست نه‌بێت سه‌ردانى نه‌خۆشخانه نه‌که‌ن و ده‌ڵێت" نه‌خۆشى شێرپه‌نجه به‌هۆى ده‌رمانه‌کانه‌وه به‌رگرى له‌شیان داده‌به‌زێت بۆیه چانسى توشبونیان به‌کۆرۆنا زۆر زیاتره". د. دۆستی نه‌جات، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له‌چاوپێکه‌وتنه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى ئاشکراى کرد تائێستا 2 حاڵه‌ت هه‌بوه توشبوى شێرپه‌نجه توشى کۆرۆنا بون و گیانیان له‌ده‌ستداوه و 6 بۆ 10 حاڵه‌تى دیکه‌ش هه‌بوه که توشبوى کۆرۆنان و ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌کانى کۆرۆنا کراون بۆ چاره‌سه‌ر. هاوڵاتى: تائێستا حاڵه‌ت هه‌بوه توشبوى شێرپه‌نجه بێت و توشى کۆرۆنا بوبێت؟ دکتۆر دۆستى نه‌جات: 6 بۆ 10 حاڵه‌تمان هه‌بوه که توشبووى شێرپه‌نجه بون و توشى کۆرۆنا بون بۆیه ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى سه‌رچنار و شه‌هید ئاسۆ و نه‌خۆشخانه‌کانى دیکه‌مان کردون بۆ وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ر، به‌داخه‌وه دوو توشبوومان هه‌بو که‌له‌هه‌مان کاتدا توشبووى شێرپه‌نجه بون و توشى کۆرۆنا بون گیانیان له‌ده‌ستدا، که‌له‌وانه‌شه توشبوو و گیانله‌ده‌ستدانى دیکه‌ش هه‌بوبێت به‌ڵام ئه‌وه‌ى لاى ئێمه‌وه نێردرابێت هه‌ر ئه‌وه‌نده بوه تائێستا. هاوڵاتى: تائێستا چه‌ند پزیشک و کارمه‌ندى نه‌خۆشخانه‌ى هیوا توشى کۆرۆنا بون و ته‌مه‌نیان چۆنه و بارى ته‌ندرستیان چۆنه؟ دکتۆر دۆستى نه‌جات: سێ پزیشک و نۆ کارمەندی تەندروستی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ئێستا له ژێر چاودێریدان ئەو پزیشک و کارمەندانە لە نەخۆشەکانی نەخۆشخانەکەیان ڤایرۆسەکەیان بۆ گوازراوەتەوە هەموو تووشبووەکان گەنجن و زۆربەیان ئافرەتن، ئێستا کەرەنتین کراون. هاوڵاتى: له‌دواى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا له‌نه‌خۆشخانه‌ى هیوا چیده‌کرێت بۆ رێگرى له ته‌شه‌نه‌کردنى؟ دکتۆر دۆستی نەجات: رۆژانە پشکنین بۆ ئەو کەسانە دەکرێت کە بەرکەوتنیان لەگەڵیان هەبووە هەرکەسێک گومانی تووشبوونی لێبکرێت، پشکنینی بۆ دەکرێت بۆ ئه‌وه‌ى رێگرى بکه‌ین له زیاتر بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا له‌نه‌خۆشخانه‌که‌ماندا. هاوڵاتى: له‌روى ته‌ندروستیه‌وه ڤایرۆسى کۆرۆنا مه‌ترسى زیاتره بۆ توشبویه‌کى شێرپه‌نجه؟ دکتۆر دۆستی نەجات: جانسى ئه‌و توشبوانه‌ى شێرپه‌نجه که‌له‌ژێر چاره‌سه‌ردان زۆر زیاتره له توشبونى که‌سێکى ئاسایى به کۆرۆنا، چونکه توشبوى شێرپه‌نجه به‌هۆى ده‌رمانه‌کانه‌وه به‌رگرى له‌شى داده‌به‌زێت و بۆیه که به‌رگریشت که‌م بێت زیاتر ڤایرۆسه‌که کاریگه‌رى ده‌بێت و بۆیه بێگومان بۆ توشبوى شێرپه‌نجه مه‌ترسیداره. هاوڵاتى: رێنماییت چییه بۆ توشبویه‌کى شێرپه‌نجه بۆ خۆپاراستن له ڤایرۆسى کۆرۆنا؟ دکتۆر دۆستی نەجات: داوا له هه‌موو هاوڵاتیان و توشبوانى شێرپه‌نجه‌ش به‌تایبه‌تى ده‌که‌م که‌له‌م ماوه‌ى بڵاوبنه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنادا تا ده‌توانن خۆیان بپارێزن له به‌رکه‌وتن و ماسک و ده‌ستکێش به‌کاربهێنن و بۆ کارى زۆر پێویست نه‌بێت نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه تا بتوانین به‌هه‌موو لایه‌کمان هۆکار بین بۆ بنبڕکردنى ڤایرۆسه‌که و پاراستنى گیانى هه‌موو هاوڵاتیه‌ک، به‌تایبه‌تیش توشبووى شێرپه‌نده داوایان لێده‌که‌م بۆ ده‌رمان و ده‌رزى تایبه‌ت نه‌بێت سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌ى هیواش نه‌که‌ن، تا ئه‌م دوو مانگه ئه‌م شه‌پۆله‌ى کۆرۆنا کۆتایى دێت و ئه‌وکات سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌کان بکه‌نه‌وه بۆ ئه‌نجامدانى پشکنینه‌کانیان. نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له سلێمانی یه‌كێكه له نه‌خۆشخانه‌كانی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنی شێرپه‌نجه به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌که هاوڵاتیانیشى دڵنیاکرده‌وه که به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نه‌خۆشخانه‌ى هیوا داناخرێت و له‌ڕێگه‌ى سێ تیمه‌وه به‌رده‌وام کارى تێدا ده‌کرێت و نه‌خۆشخانه‌که هیچ کاتێک داناخرێت به‌پێى ئه‌و ئاماره‌ى هاوڵاتى له نه‌خۆشخانه‌ى هیوا وه‌ریگرتووه له رۆژانى پێش بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا ڕۆژانه زیاتر له 600 که‌س سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌که‌ى کردووه جا بۆ وه‌رگرتنى ده‌رمانى پێویست بێت یان بۆ سه‌ردانى کردنى پزیشک بێت. بەپێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، تاوەکو ئێستا لە سلێمانی هەزار و 878 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون کە 648 کەسیان چاکبوونەتەوە و 63 کەسیشیان گیانیان لەدەستداوە.
شاناز حه‌سه‌ن په‌له‌مانتارێکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له په‌رله‌مانى کوردستان رایگه‌یاند لەپەڕلەمان شەڕەو لە حکومەت زەماوەند پەرلەمان هەر خەریکی بەیاننامەو هێنانەوەی دیان بڕگەو مادەیە وەکو بەڵگە بۆ تۆمەت بارکردنی یەکتری بەڵام لە سەرۆکایەتی هەرێم و ئەنجومەنی وەزیران هیچ کێشە لە نێوان سەرۆکەکان و جێگرەکان و وەزیرو ڕاوێژکاران نیە. عەباس فەتاح ئەندامی فراکسیۆنى یه‌کێتى له پەرلەمانی کوردستان له لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت" ئێستا لە کوردستان هەزارو یەک کێشە هەیە وەکو نەبونی موچەو هاتنی هێزی تورک بۆ هەرێم وهەبونی ڤایرۆسی کۆرۆناو نەبونی کار کەچی پەرلەمان هەر خەریکی بەیاننامەو هێنانەوەی دیان بڕگەو مادەیە وەکو بەڵگە بۆ تۆمەت بارکردنی یەکتری ،تەنها لەسەر ئەوەی پەرلەمانتارێک پارێزبەندی لێ وەرگیرتەوە یان نا، وەکو ئەوەی ئەو نەوتی هەرێمی بەقاچاخ فرۆشتبێ یان بودجەی هەرێمی وەستاندبێ بەڵام لە سەرۆکایەتی هەرێم و ئەنجومەنی وەزیران هیچ کێشە لە نێوان سەرۆکەکان و جێگرەکان و وەزیرو ڕاوێژکاران نیەو زۆریش هاوهەڵوێستن". وتیشى" کەواتە ئەم پەندە بۆ هەرێمیش ڕاستە هەموو شینەکە بۆ هەریسەکەیەو باڵا ترین دەسەڵات شوێنی شیرینیەکەیە". عه‌باس فه‌تاح جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه" وتاره‌که‌م قه‌ناعه‌تى خۆمه و واقعێکى ئێستایه بارودۆخێک هه‌یه له‌هه‌رێمى کوردستان که په‌رله‌مان کۆنابێته‌وه و کێشه‌ى زۆر هه‌یه و رۆژانه قسه له‌سه‌ر یه‌کتر ده‌کرێت که ئه‌مه له بازگه‌کانى دیکه نیه". ده‌قى وتاره‌که‌ى : لەپەڕلەمان شەڕەو لە حکومەت زەماوەند .. لەدوای ڕاپەڕین لە زۆربەی خاڵە گومرگیەکان و بازگەکان بڕێک پارە ئەدرا بە فەرمانبەرو کارمەندەکان بە ناوی شیرینیەوە لە لایەن کاسبکارانەوە.. کە شەڕی ناوخۆ دروست بوو لە نێوان پارتی و یەکێتی لە زۆربەی بارەگا سەربازی و حیزبیەکان شەڕە فیشەک بوو، کەچی هیچ کێشەو گرژیەک لە گومرگ و بازگەکان نەبوو تا تەواو لێک جیانەبونەوە ، بەهۆی بونی شیرینی و بەرژەوەنی هاوبەشیان. لە دوای ڕێگری لە سەرۆکی پەرلەمان کە گۆڕان بوو لە لاین پارتیەوە، پەرلەمان داخراو شەرەجوێن لەنێوان لایەنەکان دەستی پێ‌کرد و ناو پەرلەمان بە گۆپاڵ و خرەبەرد گیراو دووساڵ قسە لەسەر یەک کرا ،بەڵام کە وزیرەکانی گۆڕان نێردرانە ماڵەوە یەک وەزیرمان نەدی نە ڕەخنەو نە گلەیەکیان هەبێت.. ئێستا لە کوردستان هەزارو یەک کێشە هەیە وەکو نەبونی موچەو هاتنی هێزی تورک بۆ هەرێم و تۆپ بارانی ئێران بۆ سنورەکان وهەبونی ڤایرۆسی کۆرۆناو نەبونی کار‌و..هتد.. کەچی پەرلەمان هەر خەریکی بەیاننامەو هێنانەوەی دیان بڕگەو مادەیە وەکو بەڵگە بۆ تۆمەت بارکردنی یەکتری ،تەنها لەسەر ئەوەی پەرلەمانتارێک پارێزبەندی لێ وەرگیرتەوە یان نا، وەکو ئەوەی ئەو نەوتی هەرێمی بەقاچاخ فرۆشتبێ یان بودجەی هەرێمی وەستاندبێ یان پەلکێشی هێزی داگرکەری کردبێ. بەڵام سەیرکەن لە سەرۆکایەتی هەرێم و ئەنجومەنی وەزیران هیچ کێشە لە نێوان سەرۆکەکان و جێگرەکان و وەزیرو ڕاوێژکاران نیەو زۆریش هاوهەڵوێستن. کەواتە ئەم پەندە بۆ هەرێمیش ڕاستە هەموو شینەکە بۆ هەریسەکەیەو باڵا ترین دەسەڵات شوێنی شیرینیەکەیە..
هاوڵاتى بانكی جیهانی رایگه‌یاند ئامادەن هاوكارییەكانیان بۆ عێراق زیاد بكەن بۆ هاوكاریكردنی و رزگاركردنی لەقەیرانی دارایی . نوسینگەی خالید بەتال وەزیری پلاندانانی عێراق بڵاویكردەوە: بانكی جیهانی ئامادەیی خۆی بۆ هاوكاریكردنی عیراق و رزگاركردنی لەقەیرانی دارایی نیشانداوەو راشیگەیاندوە ئامادەن ئاستی هاوكارییەكانیان لەگەڵ عیراق زیاد بكەن. ئەوەشی خستەڕوو: وەزیری پلاندانانی عێراق لەمیانی كۆنفرانسی كوەیت لەگەڵ نوێنەری بانكی جیهانی و نوێنەرایەتی زۆربەی وڵاتانی بەخشەری هاوكاری گفتوگۆی ئەنجامداوە. لێپرسراوانی بانكی جیهانی تەئكیدیان لەوە كردۆتەوە كە پشتیوانی هەوڵەكانی حكومەتی عێراق دەكەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆناو ئەو قەیرانە داراییەی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسەوە هاتوونەتە ئاراوە. به‌هۆى دابه‌زینى نرخى نه‌وت وبڵاوبنه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا زۆربه‌ى وڵاتانى جیهان و له‌ناویاندا عێراقیش توشى قه‌یرانى دارایى بووه.
هاوڵاتى شه‌وی رابردوو فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا له‌سنووری برادۆست بۆردومانی كانی خومارۆ كێله‌شین و سه‌روكه‌یان كرد‌و به‌هۆی بۆردومانه‌كه‌وه هاوڵاتیه‌ك كه‌پیشه‌ی شوان بووه به‌ر بۆردومانه‌كه كه‌وتووه شه‌هید كراوه. له‌ئه‌نجامی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا هاووڵاتیه‌ك به‌ناوی عه‌باس مه‌غدید نیعمه‌ت موالید 1984 دانیشتووی ناحیه‌ی هه‌ریر به‌مه‌به‌ستی به‌خێوكردنی مه‌ڕووماڵات هاتووته كوێستانه‌كانی برادۆست شه‌وی رابردوو به‌ر بۆردومانی توركیا كه‌وتووه شه‌هیدبووه. ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌که فرۆکه جه‌نگیه‌کانى تورکیا هێرش ده‌که‌نه سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ى هه‌رێمى کوردستان که گومانى بونى په‌که‌که‌ى تێدایه.
شاناز حه‌سه‌ن وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى رایگه‌یاند له‌ئێستادا له‌هه‌موو هه‌رێمدا 10حاڵه‌ت بارى ته‌ندروستیان زۆر خراپه، نزیکه‌ى 60بۆ70که‌سمان هه‌یه له‌ژێر ئامێرى ئۆکسجینن. محه‌مه‌د قادر، وته‌بێژى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت" له ئێستادا 10حاڵه‌ت بارى ته‌ندروستیان زۆر خراپه، له‌هه‌ولێر 2 تا 3 حاڵه‌تمان هه‌یه بارى ته‌ندروستى ناجێگیره و زۆر خراپه و له‌سلێمانى 5حاڵه‌ت که ئه‌مانه بارى ته‌ندروستیان زۆر خراپه و نزیکه‌ى 60بۆ70که‌سمان هه‌یه له‌ژێر ئامێرى ئۆکسجینن". له‌باره‌ى به‌کارهێنانى پلازماوه وته‌بێژى ته‌ندروستى هه‌رێم وتیشى"له‌هه‌موو پارێزگاکان که پێویست کبات ئه‌و رێگه‌یه به‌کارده‌هێنرێت، له‌هه‌ولێر له‌مانگى چواره‌وه پلازما به‌کارده‌هێنرێت و هه‌روه‌ها له سلێمانیش، به‌ڵام پلازماى خوێن بۆ هه‌موو که‌س نابێت چه‌ند دیاریکه‌رێکى پزیشکى هه‌یه که ده‌توانێت له‌و رێگه‌یه‌وه دیاربکات". محه‌مه‌د قادر، رونیکرده‌وه و وتى" ده‌بێت بزانرێت که‌سه‌که بارى ته‌ندروستى چۆنه و نه‌خۆشى دیکه‌ى هه‌یه یان نیه‌تى و به‌شێوه‌یه‌کى گشتى بۆ ئه‌و که‌سانه ده‌بێت که بارى ته‌ندروستیان له ناوه‌ند بۆ خراپه و واته ئه‌وانه‌ى سوک گرتویانه بۆ ئه‌وان به‌کارنایه‌ت".
هاوڵاتى ئەمەریكا رایگه‌یاند رێككەوتنی لایەنە كوردییەكانی رۆژئاوای كوردستان هاوكار ده‌بێت بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی سیاسی له سووریا خۆشحاڵن به‌وه‌ی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر بۆچوونێكی سیاسی هاوبه‌ش گه‌یشتونه‌ته رێككه‌وتن. باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مەریكا له سووریا، ه به‌یاننامه‌یه‌كدا كه به زمانی كوردی بڵاویكردووه‌ته‌وه، رایگه‌یاند پێشوازی له‌و پێشكه‌وتنانه ده‌که‌ین كه له ئه‌نجامی گفتوگۆكانی نێوان لایه‌نه كوردییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان به‌دیهاتووه و خۆشحاڵین به‌وه‌ی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر بۆچوونێكی سیاسی هاوبه‌ش گه‌یشتونه‌ته رێككه‌وتن". هه‌روه‌ها باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مەریكا له دیمه‌شق ئاماژەی بەوەداوە، ئه‌م هه‌نگاوه گرنگه، بۆ به‌ده‌ستهێنانی هه‌ماهه‌نگییه‌كی به‌هێزتر له‌نێوان لایه‌نه كوردییه‌كان ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌ك هاوكار ده‌بێت بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی سیاسی له سووریا به‌گوێره‌ی پڕۆژه بڕیاری 2254ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان. دوای زنجیرەیەك كۆبوونەوە دوێنێ 17/6/2020 ئەنەكەسە و پارتەكانی یەكێتی نیشتمانی كورد لە رۆژئاوای كوردستان گەیشتنە رێككەوتن.
هاوڵاتى وەزیری تەندروستی ھەرێمی كوردستان رایگه‌یاند بەهەند وەرنەگرتنی کۆڕۆنا و پابەند نەبوون بە ڕێنماییە تەندروستیەکان و خاوبوونەوەی ڕێکارەکانی خۆپارێزی، هەڕەشەیەکی ترسناک و سەرەتایەکە بۆ پێشبینی کردنی تەشەنەکردنی تووشبوون بۆ سەدان هاووڵاتی. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی ھەرێمی كوردستان ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه، 18حوزه‌یرانى 2020 رایگه‌یاند " بەهەند وەرنەگرتنی کۆڕۆنا و پابەند نەبوون بە ڕێنماییە تەندروستیەکان و خاوبوونەوەی ڕێکارەکانی خۆپارێزی، هەڕەشەیەکی ترسناک و سەرەتایەکە بۆ پێشبینی کردنی تەشەنەکردنی تووشبوون بۆ سەدان هاووڵاتی و زۆربوونی ڕێژەی مردن بۆ دەیان لە ڕۆژێکدا". دەقی پەیامی وەزیری تەندروستی:. بەهەند وەرنەگرتنی کۆڕۆنا و پابەند نەبوون بە ڕێنماییە تەندروستیەکان و خاوبوونەوەی ڕێکارەکانی خۆپارێزی، هەڕەشەیەکی ترسناک و سەرەتایەکە بۆ پێشبینی کردنی تەشەنەکردنی تووشبوون بۆ سەدان هاووڵاتی و زۆربوونی ڕێژەی مردن بۆ دەیان لە ڕۆژێکدا. د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی 18 حوزەیران 2020
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند که له 24 کاتژمێرى ڕابردوودا 166 که‌س تووشى کۆرۆنا بوون و 16 که‌سى دیکه به‌و ڤایرۆسه گیانى له‌ده‌ستداوه. ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه 17ى حوزه‌یرانى 2020 به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوێک که له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى کوردستانه‌وه بڵاوکرایه‌وه”له‌ماوه‌ى 24 کاتژمێرى ڕابردوودا 166 که‌س له پارێزگه‌کانى هه‌رێمى کوردستان تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون که به‌پێى شوێنه جوگرافییه‌کان به‌سه‌ر ئه‌م ناوچانه‌دا دابه‌شبوون که بریتین له پارێزگاى هه‌ولێر: 29 حاڵه‌ت، سلێمانی: 89 حاڵه‌ت، گه‌رمیان: 35 حاڵه‌ت، دهۆک: یه‌ک حاڵه‌ت، هه‌ڵه‌بجه: 12 حاڵه‌ت. هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم ئاماژه‌ى به چاکبوونه‌وه‌ى 19 تووشبووى کۆرۆناش کردووه که چوار له سلێمانى و چوارى دیکه له گه‌رمیان و 11یان له هه‌ڵه‌بجه‌ن، له‌گه‌ڵ تۆمارکردنى 16 حاڵه‌تى گیانله‌ده‌ستدان که 5 حاڵه‌ت له هه‌ولێر بووه و 10 حاڵه‌ت له سلێمانى و 1 حاڵه‌ت له ڕاپه‌ڕین تۆمارکراون. هاوکات، به‌پێى ئاماره‌که‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم، کۆى گشتى ژماره‌ى تووشبوان له هه‌رێمى کوردستان گه‌یشتۆته دوو هه‌زارو 821 که‌س و هه‌زارو 123 که‌سیان نه‌خۆشییه‌که‌یان په‌ڕاندووه و چاکبوونه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ تۆمارکردنى 75 حاڵه‌تى گیانله‌ده‌ستدان که 12 له هه‌ولێر و 63 حاڵه‌ته‌که‌ى تر له پارێزگاى سلێمانى تۆمارکراوه.
ئارا ئیبراهیم دواى بایکۆتى فه‌رمانبه‌رانى ته‌ندروستى و پۆلیسى هاتوچۆ له سلێمانى و قه‌زاو ناحییه‌کان، حکومه‌تى هه‌رێم بریاریداوه به‌م زووانه موچه‌ى مانگى شوباتى ئه‌مساڵ ده‌ستپێبکات. به‌رپرسێکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان که نه‌یوست ناوى بنوسرێت له‌به‌ر هه‌ستیارى دۆخه‌که له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى حکومه‌تى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" دواى کۆکردنه‌وه‌ى به‌شێک له داهاتى حکومه‌تى هه‌رێم و ئه‌و 220 ملیار دیناره‌ى له 400 ملیاره‌که که به‌غدا ناردبووى بۆ هه‌رێم بریاره رۆژى یه‌کشه‌ممه 21ى حوزه‌یرانى 2020 دابه‌شکردنى موچه ده‌ست پێ‌بکات". ئه‌و به‌رپرسه‌ى حکومه‌تى جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه یه‌که‌م وه‌زاره‌ت که موچه‌ى مانگى شوبات وه‌رده‌گرێت، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستییه دواتر وه‌زاره‌ته‌کانى ناوخۆ و دارایى و پێشمه‌رگه ده‌بێت. له‌لایه‌کى دیکه‌وه به‌رپرسێکى دیکه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم که پله‌ى راوێژکاره ئه‌و زانیاریانه‌ى پشت راست کرده‌وه‌و وتى:" وه‌زاره‌تى دارایى له‌رێگه‌ى گه‌نجینه‌کانه‌وه لیستى موچه‌ى مانگى شوباتى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌کانیان ئاماده کردووه‌و یه‌که‌م وه‌زاره‌ت، ته‌ندروستى ده‌بێت". هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که حکومه‌تى هه‌رێم له هه‌وڵى جدییدایه بۆ ئه‌وه‌ى له‌ماوه‌ى بیست رۆژدا موچه‌ى مانگى شوباتى ئه‌مساڵى سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان دابه‌شبکات. حکومه‌تى هه‌رێم باسى له‌وه‌کردووه که مانگانه 900 ملیار دینارى بۆ موچه‌ى مانگانه‌ى فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان ده‌وێت و له‌ئێستاشدا ده‌ستیان کردووه به جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى موچه‌ى پله باڵاکان و لابردنى موچه‌ى بندیوار‌و دوو موچه‌یى و سێموچه‌یى و بریاره له ماوه‌ى یه‌ک مانگدا ده‌رماڵه‌کانیش رێکبخاته‌وه.
ئارا ئیبراهیم وته‌بێژى فراکسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت:" کێشه‌ى دواکه‌وتنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ته‌نها به جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى و رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر ده‌کرێت". ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 17ى حوزه‌یرانى 2020 پێشه‌وا هه‌ورامى وته‌بێژى فراکسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" حکومه‌تى هه‌رێم هه‌موو هه‌وڵ خۆى ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى پرسى دواکه‌وتنى دابه‌شکردنى موچه چاره‌سه‌ر بکرێت و ته‌نها له ماوه‌یه‌ى هه‌فته‌یه‌کدا پێنج شه‌ش جار کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجامداوه". ناوبراو جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که ته‌نها به دوو رێگه چاره‌سه‌رى کێشه‌ى دواکه‌وتنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستان ده‌کرێت، که بریتین له: 1. جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى و نه‌مانى بندیوار‌و دوو موچه‌یى و سێ موچه‌یى، چونکه حکومه‌تى هه‌رێم ده‌توانێت دادپه‌روه‌رى جێبه‌جێ بکات و ئه‌وه‌ى شایسته‌ى موچه نییه نابێت موچه وه‌ربگرێت. 2. رێگه‌یه‌کى دیکه ئه‌وه‌یه که حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق رێککه‌وتن ئه‌نجام بده‌ن که بریاره له‌م چه‌ند رۆژه‌ى داهاتوودا وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم بچن بۆ گه‌یشتن به رێککه‌وتنى کۆنکرێتى. وته‌بێژى فراکسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى کوردستان ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که فه‌رمانبه‌ران و هاوڵاتیان مافى خۆیانه موچه وه‌ربگرن، به‌ڵام "حکومه‌تى هه‌رێمیش نه‌وه‌ستاوه‌و ده‌یه‌وێت چاره‌سه‌ر کۆنکرێتى بکات نه‌ک ته‌نها موسه‌کینێک و چاره‌سه‌رێکى کاتى بێت".