دوو به‌رپرسى حکومه‌تى هه‌رێم: یه‌کشه‌ممه ده‌ست به‌دابه‌شکردنى موچه‌ى مانگى شوبات ده‌کرێت

5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
دواى بایکۆتى فه‌رمانبه‌رانى ته‌ندروستى و پۆلیسى هاتوچۆ له سلێمانى و قه‌زاو ناحییه‌کان، حکومه‌تى هه‌رێم بریاریداوه به‌م زووانه موچه‌ى مانگى شوباتى ئه‌مساڵ ده‌ستپێبکات.
به‌رپرسێکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان که نه‌یوست ناوى بنوسرێت له‌به‌ر هه‌ستیارى دۆخه‌که له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى حکومه‌تى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" دواى کۆکردنه‌وه‌ى به‌شێک له داهاتى حکومه‌تى هه‌رێم و ئه‌و 220 ملیار دیناره‌ى له 400 ملیاره‌که که به‌غدا ناردبووى بۆ هه‌رێم بریاره رۆژى یه‌کشه‌ممه 21ى حوزه‌یرانى 2020 دابه‌شکردنى موچه ده‌ست پێ‌بکات".
ئه‌و به‌رپرسه‌ى حکومه‌تى جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه یه‌که‌م وه‌زاره‌ت که موچه‌ى مانگى شوبات وه‌رده‌گرێت، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستییه دواتر وه‌زاره‌ته‌کانى ناوخۆ و دارایى و پێشمه‌رگه ده‌بێت.
له‌لایه‌کى دیکه‌وه به‌رپرسێکى دیکه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم که پله‌ى راوێژکاره ئه‌و زانیاریانه‌ى پشت راست کرده‌وه‌و وتى:" وه‌زاره‌تى دارایى له‌رێگه‌ى گه‌نجینه‌کانه‌وه لیستى موچه‌ى مانگى شوباتى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌کانیان ئاماده کردووه‌و یه‌که‌م وه‌زاره‌ت، ته‌ندروستى ده‌بێت".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که حکومه‌تى هه‌رێم له هه‌وڵى جدییدایه بۆ ئه‌وه‌ى له‌ماوه‌ى بیست رۆژدا موچه‌ى مانگى شوباتى ئه‌مساڵى سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان دابه‌شبکات.
حکومه‌تى هه‌رێم باسى له‌وه‌کردووه که مانگانه 900 ملیار دینارى بۆ موچه‌ى مانگانه‌ى فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان ده‌وێت و له‌ئێستاشدا ده‌ستیان کردووه به جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى موچه‌ى پله باڵاکان و لابردنى موچه‌ى بندیوار‌و دوو موچه‌یى و سێموچه‌یى و بریاره له ماوه‌ى یه‌ک مانگدا ده‌رماڵه‌کانیش رێکبخاته‌وه.
