په‌له‌مانتارێک: له‌ په‌رله‌مان شه‌ڕه‌

5 ساڵ لەمەوپێش



شاناز حه‌سه‌ن

په‌له‌مانتارێکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌ په‌رله‌مانى کوردستان رایگه‌یاند لەپەڕلەمان شەڕەو لە حکومەت زەماوەند  پەرلەمان هەر خەریکی بەیاننامەو هێنانەوەی دیان بڕگەو مادەیە وەکو بەڵگە بۆ تۆمەت بارکردنی یەکتری بەڵام  لە سەرۆکایەتی هەرێم و ئەنجومەنی وەزیران هیچ کێشە لە نێوان سەرۆکەکان و جێگرەکان و وەزیرو ڕاوێژکاران نیە.

عەباس فەتاح ئەندامی فراکسیۆنى یه‌کێتى له پەرلەمانی کوردستان له‌ لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت" ئێستا لە کوردستان هەزارو یەک کێشە هەیە وەکو نەبونی موچەو هاتنی هێزی تورک بۆ هەرێم وهەبونی ڤایرۆسی کۆرۆناو نەبونی کار کەچی پەرلەمان هەر خەریکی بەیاننامەو هێنانەوەی دیان بڕگەو مادەیە وەکو بەڵگە بۆ تۆمەت بارکردنی یەکتری ،تەنها لەسەر ئەوەی پەرلەمانتارێک پارێزبەندی لێ وەرگیرتەوە یان نا، وەکو ئەوەی ئەو نەوتی هەرێمی بەقاچاخ فرۆشتبێ یان بودجەی هەرێمی وەستاندبێ  بەڵام لە سەرۆکایەتی هەرێم و ئەنجومەنی وەزیران هیچ کێشە لە نێوان سەرۆکەکان و جێگرەکان و وەزیرو ڕاوێژکاران نیەو زۆریش هاوهەڵوێستن".

وتیشى" کەواتە ئەم پەندە بۆ هەرێمیش ڕاستە هەموو شینەکە بۆ هەریسەکەیەو باڵا ترین دەسەڵات شوێنی شیرینیەکەیە".

عه‌باس فه‌تاح جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه‌" وتاره‌که‌م قه‌ناعه‌تى خۆمه‌ و واقعێکى ئێستایه‌ بارودۆخێک هه‌یه‌ له‌هه‌رێمى کوردستان که‌ په‌رله‌مان کۆنابێته‌وه‌ و کێشه‌ى زۆر هه‌یه‌ و رۆژانه‌  قسه‌ له‌سه‌ر یه‌کتر ده‌کرێت که‌ ئه‌مه‌ له‌ بازگه‌کانى دیکه‌ نیه".

ده‌قى وتاره‌که‌ى :

لەپەڕلەمان شەڕەو لە حکومەت زەماوەند ..

لەدوای ڕاپەڕین لە زۆربەی خاڵە گومرگیەکان و بازگەکان بڕێک پارە ئەدرا بە فەرمانبەرو کارمەندەکان بە ناوی شیرینیەوە لە لایەن کاسبکارانەوە..

کە شەڕی ناوخۆ دروست بوو لە نێوان پارتی و یەکێتی لە زۆربەی بارەگا سەربازی و حیزبیەکان شەڕە فیشەک بوو،

کەچی هیچ کێشەو گرژیەک لە گومرگ و بازگەکان نەبوو تا تەواو لێک جیانەبونەوە ، بەهۆی بونی شیرینی و بەرژەوەنی هاوبەشیان.

لە دوای ڕێگری لە سەرۆکی پەرلەمان کە گۆڕان بوو لە لاین پارتیەوە، پەرلەمان داخراو شەرەجوێن لەنێوان لایەنەکان دەستی پێکرد و ناو پەرلەمان بە گۆپاڵ و خرەبەرد گیراو دووساڵ قسە لەسەر یەک کرا ،بەڵام کە وزیرەکانی گۆڕان نێردرانە ماڵەوە یەک وەزیرمان نەدی نە ڕەخنەو نە گلەیەکیان هەبێت..

ئێستا لە کوردستان هەزارو یەک کێشە هەیە وەکو نەبونی موچەو هاتنی هێزی تورک بۆ هەرێم و تۆپ بارانی ئێران بۆ سنورەکان وهەبونی ڤایرۆسی کۆرۆناو نەبونی کارو..هتد..

کەچی پەرلەمان هەر خەریکی بەیاننامەو هێنانەوەی دیان بڕگەو مادەیە وەکو بەڵگە بۆ تۆمەت بارکردنی یەکتری ،تەنها لەسەر ئەوەی پەرلەمانتارێک پارێزبەندی لێ وەرگیرتەوە یان نا، وەکو ئەوەی ئەو نەوتی هەرێمی بەقاچاخ فرۆشتبێ یان بودجەی هەرێمی وەستاندبێ یان پەلکێشی هێزی داگرکەری کردبێ.

بەڵام سەیرکەن لە سەرۆکایەتی هەرێم و ئەنجومەنی وەزیران هیچ کێشە لە نێوان سەرۆکەکان و جێگرەکان و وەزیرو ڕاوێژکاران نیەو زۆریش هاوهەڵوێستن.

کەواتە ئەم پەندە بۆ هەرێمیش ڕاستە هەموو شینەکە بۆ هەریسەکەیەو باڵا ترین دەسەڵات شوێنی شیرینیەکەیە..

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار