166 که‌س له هه‌رێمى کوردستان توشى کۆرۆنا بون و 16 دیکه گیانى له‌ده‌ستداوه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند که له 24 کاتژمێرى ڕابردوودا 166 که‌س تووشى کۆرۆنا بوون و 16 که‌سى دیکه به‌و ڤایرۆسه گیانى له‌ده‌ستداوه.
ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه 17ى حوزه‌یرانى 2020 به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوێک که له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى کوردستانه‌وه بڵاوکرایه‌وه”له‌ماوه‌ى 24 کاتژمێرى ڕابردوودا 166 که‌س له پارێزگه‌کانى هه‌رێمى کوردستان تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون که به‌پێى شوێنه جوگرافییه‌کان به‌سه‌ر ئه‌م ناوچانه‌دا دابه‌شبوون که بریتین له
پارێزگاى هه‌ولێر: 29 حاڵه‌ت، سلێمانی: 89 حاڵه‌ت، گه‌رمیان: 35 حاڵه‌ت، دهۆک: یه‌ک حاڵه‌ت، هه‌ڵه‌بجه: 12 حاڵه‌ت.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم ئاماژه‌ى به چاکبوونه‌وه‌ى 19 تووشبووى کۆرۆناش کردووه که چوار له سلێمانى و چوارى دیکه له گه‌رمیان و 11یان له هه‌ڵه‌بجه‌ن، له‌گه‌ڵ تۆمارکردنى 16 حاڵه‌تى گیانله‌ده‌ستدان که 5 حاڵه‌ت له هه‌ولێر بووه و 10 حاڵه‌ت له سلێمانى و 1 حاڵه‌ت له ڕاپه‌ڕین تۆمارکراون.
هاوکات، به‌پێى ئاماره‌که‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم، کۆى گشتى ژماره‌ى تووشبوان له هه‌رێمى کوردستان گه‌یشتۆته دوو هه‌زارو 821 که‌س و هه‌زارو 123 که‌سیان نه‌خۆشییه‌که‌یان په‌ڕاندووه و چاکبوونه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ تۆمارکردنى 75 حاڵه‌تى گیانله‌ده‌ستدان که 12 له هه‌ولێر و 63 حاڵه‌ته‌که‌ى تر له پارێزگاى سلێمانى تۆمارکراوه.
