بانكی جیهانی: ئامادەین هاوكاریەكان بۆ عێراق زیادبكەین بۆ رزگاركردنی لەقەیرانی دارایی

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بانكی جیهانی رایگهیاند ئامادەن هاوكارییەكانیان بۆ عێراق زیاد بكەن بۆ هاوكاریكردنی و رزگاركردنی لەقەیرانی دارایی .
نوسینگەی خالید بەتال وەزیری پلاندانانی عێراق بڵاویكردەوە: بانكی جیهانی ئامادەیی خۆی بۆ هاوكاریكردنی عیراق و رزگاركردنی لەقەیرانی دارایی نیشانداوەو راشیگەیاندوە ئامادەن ئاستی هاوكارییەكانیان لەگەڵ عیراق زیاد بكەن.
ئەوەشی خستەڕوو: وەزیری پلاندانانی عێراق لەمیانی كۆنفرانسی كوەیت لەگەڵ نوێنەری بانكی جیهانی و نوێنەرایەتی زۆربەی وڵاتانی بەخشەری هاوكاری گفتوگۆی ئەنجامداوە.
لێپرسراوانی بانكی جیهانی تەئكیدیان لەوە كردۆتەوە كە پشتیوانی هەوڵەكانی حكومەتی عێراق دەكەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆناو ئەو قەیرانە داراییەی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسەوە هاتوونەتە ئاراوە.
بههۆى دابهزینى نرخى نهوت وبڵاوبنهوهى ڤایرۆسى کۆرۆنا زۆربهى وڵاتانى جیهان و لهناویاندا عێراقیش توشى قهیرانى دارایى بووه.
