وەزیری تەندروستی هۆشدارى توند دهدات له توشبونى سهدان کهس و زیادبونى حاڵهتهکانى مردن

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وەزیری تەندروستی ھەرێمی كوردستان رایگهیاند بەهەند وەرنەگرتنی کۆڕۆنا و پابەند نەبوون بە ڕێنماییە تەندروستیەکان و خاوبوونەوەی ڕێکارەکانی خۆپارێزی، هەڕەشەیەکی ترسناک و سەرەتایەکە بۆ پێشبینی کردنی تەشەنەکردنی تووشبوون بۆ سەدان هاووڵاتی.
سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی ھەرێمی كوردستان ئهمرۆ پێنجشهممه، 18حوزهیرانى 2020 رایگهیاند " بەهەند وەرنەگرتنی کۆڕۆنا و پابەند نەبوون بە ڕێنماییە تەندروستیەکان و خاوبوونەوەی ڕێکارەکانی خۆپارێزی، هەڕەشەیەکی ترسناک و سەرەتایەکە بۆ پێشبینی کردنی تەشەنەکردنی تووشبوون بۆ سەدان هاووڵاتی و زۆربوونی ڕێژەی مردن بۆ دەیان لە ڕۆژێکدا".
دەقی پەیامی وەزیری تەندروستی:.
بەهەند وەرنەگرتنی کۆڕۆنا و پابەند نەبوون بە ڕێنماییە تەندروستیەکان و خاوبوونەوەی ڕێکارەکانی خۆپارێزی، هەڕەشەیەکی ترسناک و سەرەتایەکە بۆ پێشبینی کردنی تەشەنەکردنی تووشبوون بۆ سەدان هاووڵاتی و زۆربوونی ڕێژەی مردن بۆ دەیان لە ڕۆژێکدا.
د. سامان بەرزنجی
وەزیری تەندروستی
18 حوزەیران 2020
