ئەمەریكا: رێككەوتنی لایەنەكانی رۆژئاوای كوردستان هاوكار ده‌بێت بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی سیاسی له‌سووریا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئەمەریكا رایگه‌یاند رێككەوتنی لایەنە كوردییەكانی رۆژئاوای كوردستان هاوكار ده‌بێت بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی سیاسی له سووریا خۆشحاڵن به‌وه‌ی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر بۆچوونێكی سیاسی هاوبه‌ش گه‌یشتونه‌ته رێككه‌وتن.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مەریكا له سووریا، ه به‌یاننامه‌یه‌كدا كه به زمانی كوردی بڵاویكردووه‌ته‌وه، رایگه‌یاند پێشوازی له‌و پێشكه‌وتنانه ده‌که‌ین كه له ئه‌نجامی گفتوگۆكانی نێوان لایه‌نه كوردییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان به‌دیهاتووه و خۆشحاڵین به‌وه‌ی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر بۆچوونێكی سیاسی هاوبه‌ش گه‌یشتونه‌ته رێككه‌وتن".
هه‌روه‌ها باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مەریكا له دیمه‌شق ئاماژەی بەوەداوە، ئه‌م هه‌نگاوه گرنگه، بۆ به‌ده‌ستهێنانی هه‌ماهه‌نگییه‌كی به‌هێزتر له‌نێوان لایه‌نه كوردییه‌كان ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌ك هاوكار ده‌بێت بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی سیاسی له سووریا به‌گوێره‌ی پڕۆژه بڕیاری 2254ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان.
دوای زنجیرەیەك كۆبوونەوە دوێنێ 17/6/2020 ئەنەكەسە و پارتەكانی یەكێتی نیشتمانی كورد لە رۆژئاوای كوردستان گەیشتنە رێككەوتن.
