له برادۆست فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا شوانێک شه‌هید ده‌که‌ن
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
شه‌وی رابردوو فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا له‌سنووری برادۆست بۆردومانی كانی خومارۆ كێله‌شین و سه‌روكه‌یان كرد‌و به‌هۆی بۆردومانه‌كه‌وه هاوڵاتیه‌ك كه‌پیشه‌ی شوان بووه به‌ر بۆردومانه‌كه كه‌وتووه شه‌هید كراوه.
له‌ئه‌نجامی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا هاووڵاتیه‌ك به‌ناوی عه‌باس مه‌غدید نیعمه‌ت موالید 1984 دانیشتووی ناحیه‌ی هه‌ریر به‌مه‌به‌ستی به‌خێوكردنی مه‌ڕووماڵات هاتووته كوێستانه‌كانی برادۆست شه‌وی رابردوو به‌ر بۆردومانی توركیا كه‌وتووه شه‌هیدبووه.
ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌که فرۆکه جه‌نگیه‌کانى تورکیا هێرش ده‌که‌نه سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ى هه‌رێمى کوردستان که گومانى بونى په‌که‌که‌ى تێدایه.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار