وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بۆ هاوڵاتى: 70 توشبوو له‌ژێر ئامێرى ئۆکسجینن و 10توشبوو بارى ته‌ندروستیان خراپه

5 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى رایگه‌یاند له‌ئێستادا له‌هه‌موو هه‌رێمدا 10حاڵه‌ت بارى ته‌ندروستیان زۆر خراپه، نزیکه‌ى 60بۆ70که‌سمان هه‌یه له‌ژێر ئامێرى ئۆکسجینن.
محه‌مه‌د قادر، وته‌بێژى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت" له ئێستادا 10حاڵه‌ت بارى ته‌ندروستیان زۆر خراپه، له‌هه‌ولێر 2 تا 3 حاڵه‌تمان هه‌یه بارى ته‌ندروستى ناجێگیره و زۆر خراپه و له‌سلێمانى 5حاڵه‌ت که ئه‌مانه بارى ته‌ندروستیان زۆر خراپه و نزیکه‌ى 60بۆ70که‌سمان هه‌یه له‌ژێر ئامێرى ئۆکسجینن".
له‌باره‌ى به‌کارهێنانى پلازماوه وته‌بێژى ته‌ندروستى هه‌رێم وتیشى"له‌هه‌موو پارێزگاکان که پێویست کبات ئه‌و رێگه‌یه به‌کارده‌هێنرێت، له‌هه‌ولێر له‌مانگى چواره‌وه پلازما به‌کارده‌هێنرێت و هه‌روه‌ها له سلێمانیش، به‌ڵام پلازماى خوێن بۆ هه‌موو که‌س نابێت چه‌ند دیاریکه‌رێکى پزیشکى هه‌یه که ده‌توانێت له‌و رێگه‌یه‌وه دیاربکات".
محه‌مه‌د قادر، رونیکرده‌وه و وتى" ده‌بێت بزانرێت که‌سه‌که بارى ته‌ندروستى چۆنه و نه‌خۆشى دیکه‌ى هه‌یه یان نیه‌تى و به‌شێوه‌یه‌کى گشتى بۆ ئه‌و که‌سانه ده‌بێت که بارى ته‌ندروستیان له ناوه‌ند بۆ خراپه و واته ئه‌وانه‌ى سوک گرتویانه بۆ ئه‌وان به‌کارنایه‌ت".
