وته‌بێژى فراکسیۆنى پارتى: تا بندیوار‌و دوو موچه‌یى چاره‌سه‌ر نه‌کرێت ناتوانرێت پرسى موچه چاره‌سه‌ر بکرێت
"جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى و رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌رى کۆنکرێتییه"

5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
وته‌بێژى فراکسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت:" کێشه‌ى دواکه‌وتنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ته‌نها به جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى و رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر ده‌کرێت".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 17ى حوزه‌یرانى 2020 پێشه‌وا هه‌ورامى وته‌بێژى فراکسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" حکومه‌تى هه‌رێم هه‌موو هه‌وڵ خۆى ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى پرسى دواکه‌وتنى دابه‌شکردنى موچه چاره‌سه‌ر بکرێت و ته‌نها له ماوه‌یه‌ى هه‌فته‌یه‌کدا پێنج شه‌ش جار کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجامداوه".
ناوبراو جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که ته‌نها به دوو رێگه چاره‌سه‌رى کێشه‌ى دواکه‌وتنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستان ده‌کرێت، که بریتین له:
1. جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى و نه‌مانى بندیوار‌و دوو موچه‌یى و سێ موچه‌یى، چونکه حکومه‌تى هه‌رێم ده‌توانێت دادپه‌روه‌رى جێبه‌جێ بکات و ئه‌وه‌ى شایسته‌ى موچه نییه نابێت موچه وه‌ربگرێت.
2. رێگه‌یه‌کى دیکه ئه‌وه‌یه که حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق رێککه‌وتن ئه‌نجام بده‌ن که بریاره له‌م چه‌ند رۆژه‌ى داهاتوودا وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم بچن بۆ گه‌یشتن به رێککه‌وتنى کۆنکرێتى.
وته‌بێژى فراکسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى کوردستان ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که فه‌رمانبه‌ران و هاوڵاتیان مافى خۆیانه موچه وه‌ربگرن، به‌ڵام "حکومه‌تى هه‌رێمیش نه‌وه‌ستاوه‌و ده‌یه‌وێت چاره‌سه‌ر کۆنکرێتى بکات نه‌ک ته‌نها موسه‌کینێک و چاره‌سه‌رێکى کاتى بێت".
